له‌فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر خه‌ڵاتی ئاشتی به"ره‌یتی پان" به‌رهه‌مهێنه‌ری "ئانجێلینا جۆلی" ده‌به‌خشرێت
- زياتر
-
23 نیسان 2018
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 23 نیسان 2018 17:50
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
مه‌نووچێهر جیهانی ـ "ره‌یتی پان" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی کامبۆجی کهلهفیلمی "سه‌ره‌تا باوکمیان کوشت" له‌گه‌ڵ "ئانجێلینا جۆلی" هاوکاری کرد؛ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌شداری ده‌کات.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، "ره‌یتی پان" Rithy Panh ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی کامبۆجی کهلهزومرهی ستایش کراوترین سینه‌ماکارانی به‌ڵگه‌فیلمی سینه‌مای جیهان و ناسراوترین ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای کامبۆجه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی "خه‌ڵاتی ئاشتی" له‌سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر ئاماده‌ده‌بێت.
ئه‌م دهرهێنهرهکامبۆجیهلهبهر هۆکاری چێکردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلم گه‌لێک کهپرژاوهتهسهر کۆمه‌ڵکوژی خێمهرهسوورهکان لهکامبۆج، ناوبانگێکی جیهانی په‌یدا کرد. ئه‌و له‌زۆربه‌ی فیلمه‌کانی خۆیدا، سه‌رنجی داوهتهپێویستیی هه‌بوونی ئاشتی له‌جیهاندا.
"ره‌یتی پان" له‌دایکبووی 18ی ئاپرێڵی ساڵی 1946 لهپنۆم پێن له‌وڵاتی کامبۆجه. باوکی ئه‌و ماوه‌یه‌ک جێگری وه‌زاره‌تی فێرکاری، سێناتۆر، مامۆستای قوتابخانه‌و پشکێنه‌ری قوتابخانه‌سه‌ره‌تاییه‌کان بوو. بنه‌ماڵه‌ی پان له‌ساڵی 1975ی زایینی له‌لایه‌ن رژێمی خێمهرهسوورهکان له‌پایته‌ختی کامبۆج وه‌ده‌ر نران و سه‌ختی و دژوارییه‌کی زۆری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. پان له‌دوای ئه‌و بارودۆخه‌ی کهچاوهری ره‌نجی باوک و دایک، مه‌رگی که‌سانی نزیکی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌به‌ر به‌دبژیوی و که‌موکووڕی له‌خۆراک یان کاری زۆره‌ملی و بێگاریدا بوو، له‌ساڵی 1979 هه‌ڵات بۆ وڵاتی تایله‌ند و ماوه‌یه‌ک له‌ئۆردووگای په‌نابه‌ران ده‌ژیا.
ئه‌و پاشان بۆ شاری پاریس له‌فه‌ڕه‌نسا کۆچی کرد و له‌حاڵێکدا کهلهقوتابخانهیهکی ته‌کنیکی و پیشه‌یی خه‌ریکی فێربوونی پیشه‌ی دارتاشین بوو، هۆگری به‌سینه‌ما په‌یدا کرد. پان دواتر له‌دامه‌زراوه‌ی خوێندنه‌وه‌کانی سینه‌مایی ده‌رچوو، ئیدی گهڕایهوهبۆ کامبۆج، به‌ڵام شوێنی سه‌ره‌کیی ژیانی ئه‌و شاری پاریسه.
"وێستگه‌ی 2" له‌ساڵی 1989ی زایینی یه‌که‌مین فیلمی به‌ڵگه‌یی پان به‌بابه‌تی په‌نابه‌رانی کامبۆجی لهئۆردووگایهک له‌ده‌یه‌ی 1980ی زایینی، بووهبراوهی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ڵگه‌فیلمی له‌فیستیڤاڵی ئامینی. فیلمهبڵیندهکهی ئه‌و به‌ناوی "برینجکارهکان" (ساڵی 1994) له‌مێژووی سینه‌مای کامبۆج یه‌که‌مین فیلمهکهبۆ رکابه‌ری کردن له‌به‌شی باشترین فیلمی زمانی بیانی ئۆسکار بهئهکادێمی زانسته‌کان و هونهرگهلی سینه‌مایی ناسێندرا.
"برینجکارهکان" کهبهستایل و شێوازی به‌ڵگه‌فیلم گێردراوه‌ته‌وه، به‌وردی دهپرژێتهسهر هه‌وڵه‌کانی بنهماكهیهکی خه‌ڵکی گوند بۆ درێژه‌پێدانی ژیان له‌دوای نه‌مان و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێمهرهسوورهکان لهکامبۆج. ئه‌و فیلمهههروهها له‌به‌شی رکابه‌ریی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه کانی ساڵی 1994 وه‌رگیرا.
به‌ڵگه‌فیلمێکی دیکه‌ی ئه‌و "وڵاتی رۆحهسهرگهردانهکان" له‌سالێ 2000ی زایینی دیسان به‌سه‌رهاتی هه‌وڵه‌کانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کردۆتهکاکڵ و ناوه‌رۆکی خۆی و هاتنی خه‌ڵکی کامبۆج بۆ دونیای مۆدێرن نمایش ده‌کات. به‌ڵگه‌فیلمی "ئێس ـ 21: مه‌کینه‌ی ره‌شه‌کوژیی خێمهرهسوورهکان" له‌ساڵی 2003ی زایینی سه‌باره‌ت به‌به‌ندیخانه‌ی "تیۆل ئیسلهنگ"ـهکهتیایدا بهندکراوهقهدیمییهکان لهوانههونهرمهندێک به‌ناوی "وان ناس" و زیندێنهکان و زیندانهوانهکانی پێشووی ئهوانهبهرهوڕووی یه‌کتری ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێژووی پڕ له‌توند و تیژیی وڵاتی کامبۆج بکه‌وێته‌به‌ر ره‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه.
رهنگهگرینگترین و به‌ناوبانگترین به‌ڵگه‌فیلمی "ره‌یتی پان"، فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" The Missing Picture بێت، ئه‌م بهڵگهفیلمهلهساڵی 2013 به‌نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتی کامبۆج بهئهکادێمی زانسته‌کان و هونهرگهلی سینه‌مایی ناسێندرا و بووهپاڵێوراوی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی. فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" کهگێڕانهوهیهکی تاکهکسییهلهسهردهمی مه‌ترسیدار و تۆقێنه‌ری دیکتاتۆریی "پۆل پۆت" لهکامبۆجی ده‌یه‌ی 1970ی زایینی، له‌فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کانی ئه‌و ساڵهبووهبراوهی خه‌ڵاتی سه‌ره‌کیی به‌شی جۆرێک روانین. پان فیلمی "وێنه‌ی ونبوو"ی به‌پێی کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی به‌ناونیشانی "وه‌لانان" به‌رهه‌مهێنا. ئه‌و له‌م فیلمه‌دا ئه‌زموونه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی خێمهرهسوورهکان لهکامبۆج که‌بووه‌هۆی مه‌رگی باوک و دایک و خوشکه‌که‌ی، خستۆته‌به‌ر وێنه‌له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. فیلمی "وێنه‌ی ونبوو" به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له
وێنه‌گه‌لی ئه‌رشیڤی و هه‌روه‌ها بووکهڵهگڵینهکان به‌رهه‌م هێنرا.
"ره‌یتی پان" هه‌روه‌ها یهکێکهلهبهرههمهێنهرهکانی فیلمی "سه‌ره‌تا باوکمیان کوشت" له‌ده‌رهێنانی "ئانجێلینا جۆلی" که‌ساڵی پار بووهنوێنهری وڵاتی کامبۆج له‌به‌شی فیلمی زمانی بیانی نوهدهمین خولی خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکار و بووهپاڵێوراوی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خه‌ڵاتی به‌فتا.
ساڵی رابردوو به‌ڵگه‌فیلمی "دوورخستنه‌وه" له‌ده‌رهێنانی پان له‌به‌شی نمایشهتایبهتهکانی "بهرههمهههڵبژێردراوهکانی گه‌وره‌کانی سینه‌ما" له‌سی و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نماش کرا. ئه‌م بهڵگهفیلمهباسی سه‌رده‌می دوای کۆمه‌ڵکوژیی خێمهرهسوورهکان لهکامبۆج ده‌کات. فیلمی "دوورخستنه‌وه" هه‌روه‌ها له‌به‌شی نمایشهتایبهتهکانی شه‌ست و نۆهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کان به‌شداری کرد.
که‌سی و شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر له‌رۆژانی 19 تا 27ی ئه‌پرێڵی 2018ی زایینی رێکه‌وتی 30ی خاکهلێوهتا 7ی گوڵانی 1397ی هه‌تاوی بهدهبیریی "سه‌ید ڕه‌زا میرکه‌ریمی" له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.