CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 206 میوان

نمایش کردنی هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی له‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر

مه‌نووچێهر جیهانی ـ هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی له‌به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر نمایشکران.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، ئه‌مساڵ له‌به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین" Docs in Focus له فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌رێژه‌ی هه‌شت به‌ڵگه‌فیلمی بیانی له‌وڵاتانی وه‌کوو ؛ ئوستڕاڵیا، کۆماری چیک، به‌ریتانیا، ئۆکراین، پۆڵه‌ندا و چه‌ندانی دیکه‌نمایشکران.

"چیرۆکی زه‌ماوه‌ندێک" A Marriage Story له‌ده‌رهێنانی "هلێنا ترێشتیکۆڤا" Helena Trestíková به‌رهه‌می ساڵی 2017ی زایینی کۆماری چیک له‌فیلمه‌وه‌رگیراوه‌کانی ئه‌م به‌شه‌یه‌که‌سووژه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌یی ده‌گێڕێته‌وه‌.

رووداوگه‌لێکی زۆر له‌ژیانی هاوبه‌شی 35 ساڵه‌ی دوو هاوسه‌ردا روویداوه‌؛ له‌کاته‌پڕ له‌بیره‌وه‌رییه‌کان و خاڵه‌هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌تا هه‌ڵکشان و داکشانه‌دراماتیکه‌کان. ئه‌م ژن و مێرده‌له‌به‌شێکی زۆر له‌ژیانی خۆیاندا له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی ژیانی رۆژانه‌له‌وانه‌گه‌وره‌کردنی منداڵه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی ناوماڵ یا کار و کاسبیی خۆیان ده‌سته‌ویه‌خه‌بوونه‌.

"هلێنا ترێشتیکۆڤا" له‌ساڵی 1980ی زایینی به‌کامێراکه‌ی خۆی چووه‌بۆ لای ژن و مێردێک که‌به‌شێک له‌ژیانی ئه‌وان له‌نوێترین به‌ڵگه‌فیلمی ئه‌م سینه‌ماکاره‌دا به‌ئه‌زموونه‌ی خه‌ڵکی وڵاتی چیکدا نمایش ده‌کرێت. "چیرۆکی زه‌ماوه‌ندێک" له‌درێژه‌ی فیلمه‌ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌کاندایه‌که‌ترێشتیکۆڤا له‌درێژه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا سه‌باره‌ت به‌ئیوانا و واتسلاوا به‌رهه‌می هێناوه‌، به‌ڵام له‌م به‌ڵگه‌فیلمه‌دا خاڵی سه‌رنجڕاکێشی زۆر بزوێنه‌ر له‌ژیانی ئه‌م ژن و مێرده‌دا تۆمار کراوه‌.

ترێشتیکۆڤا که‌ئه‌ندامی ئاکادیمیای فیلمی ئه‌ورووپایه‌و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌کی کورت وه‌زیری فه‌رهه‌نگی کۆماری چیک بوو، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رێکه‌که‌به‌فیلمه‌کانی "ژنان له‌ده‌ستپێکی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا" (ساڵی 2001)، "مارچێلا" (ساڵی 2007) و "مالۆوی" (ساڵی 2105) ده‌ناسرێت.

"شین" Blue له‌ده‌رهێنانی "کارینا هۆڵدن" Karina Holden به‌رهه‌می ساڵی 2017ی وڵاتی ئوستڕاڵیایه‌که‌تێڕوانینێکی وردبینانه‌ی‌‌هه‌یه‌بۆ بابه‌تی ژینگه‌و به‌تایبه‌ت پیسبوونی ئاوه‌کان.

ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه‌باسی بابه‌تی که‌مبوونی زۆری ته‌ندروستیی ئوقیانووسه‌کان ده‌کات. ئه‌و فیلمه‌به‌ئاماژه‌دان به‌و بابه‌ته‌پڕ له‌ژانه‌که‌زیاتر له‌نیوه‌ی ژیانی ده‌ریایی له‌ناو چووه‌و به‌پیشه‌سازی بوونی ده‌ریاکان هه‌روه‌ها به‌رده‌وام زیاتر و زیاتر ده‌بێت، باسی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ده‌کات که‌ئێمه‌له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕووین و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هه‌لانه‌ی که‌بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییه‌پۆزه‌تیڤه‌کان بوونی هه‌یه‌.

"کارینا هۆڵدن" له‌ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا چووه‌یه‌که‌ی مێژووی سروشتیی "ئه‌ی بی سی" و ماوه‌ی حه‌وت ساڵ وه‌کوو لێکۆڵه‌ر له‌سه‌ر به‌ڵگه‌فیلمه‌کانی ژینگه‌ی وه‌حشی ده‌ریایی کاری کرد، هه‌تا ئه‌وه‌ی که‌له‌کۆتاییدا ئه‌زموونی به‌رهه‌مهێنانی په‌یدا کرد. ئه‌و له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ زێده‌که‌ی خۆی واته‌ئوستڕاڵیا، چێکردنی به‌ڵگه‌فیلمی له‌ژانره‌جۆراوجۆره‌کاندا درێژه‌پێدا و به‌رده‌وام له‌کاره‌که‌یدا پێشکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. نوێترین به‌ڵگه‌فیلمی ئه‌و به‌ناونیشانی "شین" له‌وه‌پێش له‌فیستیڤاڵه‌جۆراوجۆره‌کان له‌وانه‌ڤه‌نکۆڤه‌ری 2017 چۆته‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.

"ئێلدۆرادۆ" Eldorado له‌ده‌رهێنانی "مارکۆس ئیمهۆف" Markus Imhoof به‌رهه‌می ساڵی 2018ی زایینی وڵاتانی سویسڕا و ئه‌ڵمانیایه‌و باسی بابه‌تی په‌نابه‌ران ده‌کات. "مارکۆس ئیمهۆف" به‌ئیلهام وه‌رگرتن له‌هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی له‌گه‌ڵ منداڵێکی ئیتاڵیایی په‌نابه‌ر به‌ناوی جۆوانا له‌ره‌وتی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م، چۆنییه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ران له‌م رۆژگاره‌دا له‌ده‌ریای مدیته‌رانه‌، لوبنان، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا و سویسڕا ده‌گێڕێته‌وه‌.

"مارکۆس ئیمهۆف" له‌دایکبووی ساڵی 1941ی زایینی له‌شاری وینتێرتۆر له‌وڵاتی سویسڕا که‌له‌شاری زۆریخ مێژووی هونه‌ری خوێند و له‌ساڵی 1966ی زایینی کۆمپانیای فیلمسازیی خۆی به‌هاوکاری دۆسته‌کانی دامه‌زارند. ئه‌و ئه‌زموونی وانه‌گوتنه‌وه‌ی له‌قوتابخانه‌ی فیلمی میلانۆ، ئاکادیمیای فیلمی به‌رلین و زانستگای فیلمی زۆریخ هه‌یه‌. ئه‌و له‌گه‌ڵ "ئێلدۆرادۆ" به‌ر له‌ئێستا چۆته‌فێستیڤاڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رلین و هۆنگ کۆنگ له‌ساڵی 2018ی زایینی.

فیلمی سینه‌مایی "ده‌ریا له‌دوورمه‌وداوه‌له‌ئێمه‌ده‌ڕوانێت" The Sea Stares at Us from Afar له‌ده‌رهێنانی "مانۆئێل مۆنیۆز ریواس" Manuel Muñoz Rivas به‌رهه‌می وڵاتانی ئیسپانیا و هۆڵه‌ندایه‌. ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه‌چووه‌بۆ لای چه‌ند پیاو که‌به‌ته‌نیا له‌که‌پره‌کانی خۆیاندا رووه‌و ده‌ریا ده‌ژین؛ چه‌ند په‌ناگه‌یه‌کی چکۆله‌و ساکار که‌له‌نێوان ته‌پۆڵکه‌گه‌لی لیمدا زۆر به‌سه‌ختی دێنه‌به‌ر چاو. ئه‌وان له‌و ئه‌فسانانه‌ی که‌باسی هه‌بوونی شارێکی کۆن و مێژوویی و به‌شکۆ ده‌که‌ن که‌له‌ناو دڵی لیمه‌کانی ژێر پێی ئه‌واندا چۆ‌ته‌ژێر زه‌وی، بێ ئاگان.

"مانۆئێل مۆنیۆز ریواس" له‌دایکبووی ساڵی 1978ی زایینی له‌شاری سۆیای ئیسپانیا، له‌دوای خوێندن له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌قوتابخانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سه‌ن ئانتۆنیۆ دێ لۆس بانۆس" له‌وڵاتی کوبا ناونووسی کرد. ئه‌و بێجگه‌له‌ده‌رهێنه‌ری، کاری مۆنتاژیش ده‌کات و وانه‌بێژی سینه‌ماشه‌. ئه‌و که‌فیلم گه‌لێکی وه‌کوو "سێند‌ێرۆ" (ساڵی 2008) و "هاوڕی له‌گه‌ڵ با" (ساڵی 2009)ی له‌کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه‌، به‌ر له‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر به‌فیلمی "ده‌ریا له‌دوورمه‌وداوه‌له‌ئێمه‌ده‌ڕوانێت" چووبوو بۆ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلینی 2017ی زایینی.

"ده‌ریای غه‌م" Sea Sorrow یه‌که‌مین ئه‌زموونی ده‌رهێنانی "وێنسا رێد گریۆ" Vanessa Redgrave به‌رهه‌می ساڵی 2017ی زایینی به‌ریتانیا و قووڵ بوونه‌وه‌یه‌کی زیندوو و یه‌کجار تایبه‌تییه‌سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی په‌نابه‌ریی ئه‌م رۆژانه‌له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان‌. سینه‌ماکار به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌سووچی تێڕوانین و که‌لامی مرۆڤه‌جۆراوجۆره‌کان، رابردوو و ئێستا و به‌ڵگه‌فیلم و درام تێکه‌ڵاو ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که له‌روانگه‌ی خۆیه‌وه‌باسی گرینگیی مافی مرۆڤ بکات.

‌"وێنسا رێد گریۆ" له‌دایکبووی ساڵی 1937ی زایینی یه‌کێکه‌له‌به‌ناوبانگترین ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆ، سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئینگلته‌را. ئه‌و که‌له‌ساڵی 2003 له‌‌ته‌لاری ناودارانی شانۆی ئه‌مه‌ریکا وه‌رگیرا و له‌ساڵی 2010ی زایینی خه‌ڵاتی ده‌ستکه‌وتی بۆ ته‌مه‌نێک له‌ئاکادیمیای هونه‌رگه‌لی سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنا، ئه‌کته‌رێکی گه‌وره‌و ستایش کراوه‌که‌ئارتۆر پێن و تێنسی ویلیامز له‌و به‌ناونیشانی "گه‌وره‌ترین ئه‌کته‌ری زیندووی هاوچه‌رخی ئێمه‌" ناویان بردووه‌. رێد گریۆ به‌گشتی هیچ خه‌ڵاتێک نییه‌که‌تا ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی نه‌هێنابێت و ته‌ندیسه‌کانی ئۆسکار، ئێمی، تۆنی، به‌فتا، ئۆلۆویه‌، کان، گۆڵدن گڵۆب و یه‌کێتی ئه‌کته‌رانی سینه‌مای ئه‌مریکای له‌ماڵێدا هه‌یه‌.

"به‌رده‌کانی ئاسمان" Meteors له‌ده‌رهێنانی "گۆرجان کێلتێک" Gürcan Keltek به‌رهه‌می ساڵی 2017ی زایینی وڵاتانی تورکیا و هۆڵه‌ندا به‌ڵگه‌فیلمێکی دیکه‌ی به‌شداربووه‌له‌به‌شی "به‌ڵگه‌فیلم له‌ژێر گه‌وره‌بین"ی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر.

"به‌رده‌کانی ئاسمان" که‌فیلمسازیی به‌ڵگه‌یی و شڕۆڤه‌ی سیاسی تێکه‌ڵاو ده‌کات و زه‌وینییه‌کان له‌گه‌ڵ که‌یهان په‌یوه‌ند ده‌کات، فیلمێکه‌سه‌باره‌ت به‌بیره‌وه‌ریی و دیارنه‌مانی مرۆڤه‌کان، شوێنه‌کان و هه‌ر شتێکی دیکه‌.

"گۆرجان کێلتێک" له‌دایکبووی ساڵی 1973ی زایینی له‌دوای ده‌رچوون له‌به‌شی سینه‌ما، کاری ده‌رهێنانی چه‌ند کورته‌فیلمی ئه‌نجام دا. کورته‌فیلمی ئه‌و به‌ناوی "کاری زیاده‌" (ساڵی 2012) بۆ فێستیڤاڵی جۆراوجۆری وه‌کوو "داک لایپزیگ" رۆیشت و فیلمه‌نیوه‌بڵینده‌که‌ی به‌ناونیشانی "موسته‌عمره‌" (ساڵی 2015) له‌فێستیڤاڵی "فید مارسێی" چووه‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. "به‌رده‌کانی ئاسمان" یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی ئه‌وه‌.

"ماڵی نووسه‌ران" Slovo House له‌ده‌رهێنانی "تاراس تۆمێنکۆ" Taras Tomenko به‌رهه‌می ساڵی 2017ی وڵاتی ئۆکراین به‌سووژه‌یه‌کی نزیک له‌ئه‌ده‌بیات به‌رهه‌م هێنراوه‌. به‌سه‌رهاته‌که‌به‌م شێوه‌یه‌یه‌که‌له‌ساڵی 1930ی زایینی به‌په‌سند کردنی ئیستالین چێکردنی ماڵی "ئۆسلۆو" به‌تایبه‌ت بۆ نووسه‌رانی ئۆکراینی ده‌ست پێده‌کات. به‌رێژه‌ی 64 ئاپاڕتمانی ئاسووده‌به‌ژووری نه‌هارخواردن، ژووری هه‌تاوگرتن و هێزه‌خزمه‌تکاره‌کان که‌له‌یه‌ک قسه‌دا به‌هه‌شتێکی راسته‌قینه‌یه‌بۆ خولقێنه‌رانی به‌رهه‌م گه‌لی ئه‌ده‌بی دروست ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م به‌هه‌شته‌به‌سیسته‌مێکی چاودێریی تایبه‌ت و رایه‌ڵه‌یه‌ک له‌لێپرسراوان به‌جۆرێک دیزاین کراوه‌که‌نووسه‌ران بخاته‌ژێر چاودێری.

"تاراس تۆمێنکۆ" له‌دایکبووی ساڵی 1976ی زایینی له‌شاری که‌ی ئێف له‌وڵاتی ئۆکراین له‌کۆلێژه‌کانی زمانناسی و هونه‌ره‌کانی شانۆ، سینه‌ما و ته‌له‌ڤیزیۆنی زانستگای که‌ی ئێف ده‌رچوو. ئه‌و له‌کۆتاییه‌کانی ده‌یه‌ی 1990ی زایینی به‌کورته‌فیلمی "کوشتارگه‌" چێکردنی فیلمی ده‌ست پێکرد و تا ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م گه‌لی کورته‌فیلم، به‌ڵگه‌فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆنی جۆراوجۆری بردۆته‌به‌ر کامێرا.

"هاودڵی" Communion له‌ده‌رهێنانی "ئانا زامتێسکا" Anna Zamecka به‌رهه‌می ساڵی 2016ی زایینی وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌دوای سووژه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ییدا ده‌چێت. ئۆلا کچێکی ته‌مه‌ن چوارده‌ساڵه‌یه‌که‌له‌باوکێکی که‌م ئه‌ندام، برایه‌کی تووشبوو به‌ئۆتیسم و دایکی ئاگاداریی ده‌کات که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وان ناژی. ئه‌و هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی که‌دیسان بنه‌ماڵه‌که‌ی پێکه‌وه‌له‌ده‌وری یه‌کتر کۆ بکاته‌وه‌.

"ئانا زامتێسکا" که‌له‌شاری وه‌رشۆ ده‌ژی و له‌وێ کار ده‌کات، هه‌ر له‌م شاره‌و له‌شاری کۆپێنهاگ له‌به‌شه‌کانی رۆژنامه‌وانی، خه‌ڵک ناسی و فۆتۆگرافیدا خوێندنی ته‌واو کردووه‌. "هاودڵی" یه‌که‌مین فیلمی بڵیندی زامتێسکایه‌که‌خولی ڕاهێنانی چێکردنی به‌ڵگه‌فیلمی پیشه‌یی له‌قوتابخانه‌ی وایدا تێپه‌ڕاندووه‌. ئه‌و به‌م فیلمه‌بۆ فێستیڤاڵه‌جۆراوجۆره‌کان له‌وانه‌وه‌رشۆ چووه‌و له‌رووداوگه‌لێکی گرینگ وه‌کوو فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڵگه‌فیلمی به‌ڕازیل، خه‌ڵاته‌کانی ئاکادیمای فیلمی ئه‌ورووپا، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆداپێست و چه‌ندانی دیکه‌به‌ده‌ستی پڕ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.