"گۆرانی گڕانیت" نوێنه‌ری ئیرله‌ندا لهئۆسکاری 2018 له‌فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر
- زياتر
-
08 ئایار 2018
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 08 ئایار 2018 05:16
- نوسراوە لە لایەن مەنسوور جیهانی
مه‌نووچێهر جیهانی ـ درامی ژیاننامه‌یی "گۆرانی گڕانیت" له‌ده‌رهێنانی "پێت کالینز" که‌ساڵی رابردوو وه‌کوو نوێنه‌ری ئیرله‌ندا بهئۆسکاری 2018 ناسێندرابوو؛ له‌به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر رکابه‌ری ده‌کات.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر، فیلمی "گۆرانی گڕانیت" Song of Granite به‌رهه‌می ساڵی 2017ی ئیرله‌ندا و که‌نه‌دا لهزومرهی بهرههمهبهشداربووهکانهلهبهشی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فه‌جر.
درامی ژیاننامه‌یی "گۆرانی گڕانیت" له‌ده‌رهێنانی "پێت کالینز" Pat Collins ساڵی رابردوو وه‌کوو نوێنه‌ری فه‌رمیی سینه‌مای ئیرله‌ندا به‌به‌شی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی 2018 ناسێندرا. ده‌رهێنه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه؛ که‌ژیانی جۆو هینی یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین گۆرانیبێژه‌کانی "شێوازی قه‌دیمی" سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌گێڕێته‌وه، کاتێک کهفیلمهکهی بهئۆسکار ناسێندرا لهئاخاوتنێکدا گوتی: "جۆو هینی هێشتا یهکێکهلهگۆرانیبێژهکانی بێ هاوتای سه‌رده‌م و له‌شێوازی خۆیدا. پێم وایه‌ئه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی وه‌ها فیلمێکدا وه‌کوو نوێنه‌ری سینه‌مای ئیرله‌ندا لهرکابهرییهکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌کوو ئۆسکار یه‌کجار دڵخۆش ده‌بوو."
ئه‌م فیلمهکهیهکهمین نمایشی جیهانیی خۆی له‌فێستیڤاڵی SXSW تێپه‌ڕاند، هه‌روه‌ها له پێکهاته‌که‌یدا لهوێنهگهلی به‌ڵگه‌فیلمی هینی که‌ڵکی وه‌رگرتووه. "گۆرانی گڕانیت" دووهه‌مین فیلمی بڵیندی چیرۆکی "پێت کالینز" له‌دوای درامی "بێده‌نگی" (ساڵی 2012) کهلهفێستیڤاڵی فیلمی دۆبلینی هه‌مان ساڵ و خه‌ڵاته‌کانی فیلم و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیرله‌ندا 2013 وه‌رگیرا و چه‌ندین سه‌رکه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا.
کالینز کهچالاکییهسینماییهکانی خۆی له‌ساڵی 2002 و بهچێکردنی به‌ڵگه‌فیلم ده‌ست
پێ‌کرد، بهفیلمهنوێیهکهی له‌ساڵی 2017 چووهفێستیڤاڵهکانی فیلمی هامبۆرگ و گاڵ وێی (که‌خه‌ڵاتی باشترین فیلم هه‌ڵگرتنی تێیدا براوه بوو).
"ئستیون داڵتۆن" ره‌خنه‌گری "هالیوود ریپۆرته‌ر" سه‌باره‌ت بهدرامی یه‌ک میلیۆن و سێسه‌د هه‌زار یۆرۆیی "گۆرانی گڕانیت" وه‌های نووسیوه: "ئه‌گه‌ر ئاندرێ تارکۆفسکی" لهناوچهگهلی گوندنشینی ئیرله‌ندا گهورهببووایه، رهنگهدرامێکی ژیاننامه‌یی جوانی وه‌کوو ئه‌م فیلمهدروست ده‌کرد.
چیرۆکی فیلم به‌و شێوه‌یه‌یه: جۆو هینی زۆر که‌س به‌یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین گۆرانیبێژه‌کانی "شێوازی قه‌دیمی" (یا له‌بنه‌ڕه‌تدا sean nós) سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌یزانن؛ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی کهلهناوچهکانی که‌ناراو و دوورکه‌وتووی کانێمارا له‌پارێزگای گاڵ وێی گه‌وره‌بوو و له‌به‌ر به‌هره‌که‌ی له‌هونه‌ری موزیک‌دا بۆرسییهکرا و له‌شاری دۆبلین درێژه‌ی به‌خوێندن دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و له‌به‌ر که‌م ڕوویی تا ده‌یه‌ی سێهه‌می ژیانی پێشکه‌ش کردنێکی گشتیی نه‌بوو.
هینی له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ساڵیدا ژیانێکی پڕ له‌هه‌وراز و نشێوی هه‌بوو و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن له‌شاره‌کانی له‌نده‌ن و گلاسکۆ کرێکاری کرد و له‌درێژه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بوو کههاوسهر و بنه‌ماڵه‌که‌شی به‌جێهێشت، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی که‌بۆ پێشکه‌ش کردن له‌فێستیڤاڵی نیۆپۆڕت فۆک له‌ساڵی 1965 له‌شاری رۆد ئایله‌ند بانگهێشت کرا له‌ئه‌مه‌ریکا نیشته‌جێ بوو و له‌دوای ده‌رکه‌وانی له‌شاری نیۆیۆرک سیتی وه‌کوو مامۆستای کۆلێژێک له‌ویلایه‌تی کێنێتیکێت ده‌ستی به‌کار کرد.