CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 68 میوان

سینه‌ماو تیڤی

فیلمی ڕاهێنانی دەروونی لە هۆڵیود تۆماردەکرێ

ڕاهێنەری دەروونی عەبدوڵا تۆفیق

فیلمی ڕاهێنانی دەروونی ئەو فیلمەی کە بەفەرمی بەندە عەبدوڵا تۆفیق دەبووایە تیایدا بە کلیانتێك بەشدارببوایە، ئێستا لەلایەن سەرۆکی ڕاهێنانە دەروونیەکان پرۆفیسۆر دکتۆر لاش/ ئێریك ئونیستۆڵ کە خۆی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا هەیە کراوەتە کتێب.

بەھمەن قوبادی: بەھاری ئەمساڵ دەسپێکێکی جیاواز دەبێت بۆ نەتەوەی کورد

سینەماکاری کورد "بەھمەن قوبادی" لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا بۆ خەڵکی کوردستان ڕایگەیاند: لەوباوەڕەدام کە بەھاری ئەمساڵ، دەسپێکێکی جیاواز دەبێت بۆ نەتەوەی کورد.

پیرۆزبێت رۆژی جیهانی سینەما

بە بۆنەی رۆژی جیهانی سینەماو یادی ١٢٠ ساڵەی سینەما لە جیهاندا بەناوی ماڵی سینەما پیرۆزبایی ئاراستەی سینەماكارانی كورد دەكەین.

پیرۆزبێت رۆژی جیهانی سنیەما

بە بۆنەی رۆژی جیهانی سینەماو یادی ١٢٠ ساڵەی سینەما لە جیهاندا بەناوی ماڵی سینەما پیرۆزبایی ئاراستەی سینەماكارانی كورد دەكەین.

بەھمەن قوبادی: ھیوادارم کورد لەو قەیرانەی ناوچەکە کەڵک وەربگرێت و بە یەکپارچەبوون بگات

"بەھمەن قوبادی" لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی لەگەڵ پەیامنێرانی ئیتاَلیدا گوتی: ھیوادارم کورد لەو قەیرانەی ئێستای ناوچەکە کەڵک وەربگرێت و بە یەکپارچەبوون بگات.

"زمناکۆ" ھەڵبژاردەی فیستیڤاڵی "سینەما حەقیقەت" لە ھەڵەبجە نمایش دەکرێت

فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی "مێھدی قوربانپوور" و فیلمی ھەڵبژاردەی فیستیڤاڵی "سینەما حەقیقەت" لە شاری ھەڵەبجە نمایش دەکرێت.

فیلمێک بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" دوو خەڵاتی لە بەرشەلۆنا بەدەستھێنا

فیلمی سینەمایی "چیرۆکی ئەوینداریی" سەبارەت بە ھەڵەبجە و بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" دوو خەڵاتی سەرەکیی لە بەرشەلۆنای ئیسپانیا بەدەستھێنا.

"باخەکەی باوکم"ی "شوان عەتووف" لە دوو فیستیڤاڵی جیھانی نمایش دەکرێت

کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرھێنانی "شوان عەتووف" لە دوو فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش دەکرێت.

"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" خەڵاتی فیستیڤاڵی "ئانتالیا"ی تورکیای بەدەستھێنا

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی باشترین فیلمی لە 

٥٢مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئانتالیا" لە وڵاتی تورکیای بەدەستھێنا.

"ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی "بەھمەن قوبادی" لە فیستیڤاڵی فیلمی "ساندەنس"ی ئەمەریکا

فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی "بەھمەن قوبادی" لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای دیکۆمێنتاریی جیھان" لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس" لە ئەمەریکا نمایش دەکرێت.

"مەردان" لە نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن نمایشکرا

فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا نمایشکرا.

نمایشکردنی ٣سێ فیلمی کوردی لەپارێزگەی هەڵەبجە کۆتایی هات

ئەگەر چی قەیرانەکان بەرۆکیان بەرنەداوین ، بەڵام لەسایەی خوێنی شەهیدانی کوردستان و نەبەردییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەڕڤانان ،

تریلێری "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی "بەھمەن قوبادی" بڵاوکرایەوە

تریلێری فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرھێنانی "بەھمەن قوبادی" ئامادەی نمایشکردنە و بە شێوەی ڕەسمی بڵاوکرایەوە.

یادی رۆژی سینەمای جیهانی لەهۆڵی سینەمای سەردەم کرایەوە

ئـــازاد ســەوزە : دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و بەڕیوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلیمانی بەمەبەستی زیاتر برەو دان بەجێژی بینین لای بینەران و نمایشکردنی فیلمە بەرهەمهاتووە کوردییەکان ،

"ئاڵای بێ وڵات"ی بەھمەن قوبادی لە "ئۆسکاری ئاسیا" کاندیدی خەڵاتە

فیلمی بڵیندی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرھێنانی "بەھمەن قوبادی" لە نۆیەمین خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" بۆ وەرگرتنی خەڵات کاندید کراوە.

نمایشکردنی ٣سێ فیلمی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی مناڵان و ژنان لەسلێمانی

ئازاد سەوزە : بەهەوڵی دڵسۆزان و بەگیانی خۆبەخشی فەرمانبەران و هونەرمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی و بەسەرپەرشتی (رێبوار هەورامی )و بەیاوەری ( ئـــــازاد سـەوزە) و ( هەرێم نوری) و ( نەبەز حەمەشکور) لیژنەی سەرپەرشتی و تەکنیکی سینەمای گەڕۆک ،

"مەردان" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ماڕدین " نمایشکرا

فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ماڕدین " لە باکووری کوردستان نمایشکرا.

"باخەکەی باوکم"ی "شوان عەتووف" لە فیستیڤاڵی فیلمی دوبەی نمایشکرا

کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرھێنانی "شوان عەتووف" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبەی لە ئیماڕات چووە سەر پەردەی سینەماکان.

"بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" خەڵاتی فیستیڤاڵی ئاسیا لۆس ئانجلێسی بەدەستھێنا

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس"ی بەدەستھێنا.

فیلمێکی کوردیی لە فیستیڤاڵی "ئینتێرفیلم"ی بەرلین نمایشکرا

فیلمی کوردیی "حەوت بەرد" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد خاتوو "فاتمە دەستمەرد" لە ٣١مین خولی فیستیڤاڵی "ئینتێرفیلم"ی بەڕڵین نمایشکرا.

شەوکەت ئەمین سەرۆکی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتی ئاسیا پەسیفیکی ئوستوڕاڵییە

"شەوکەت ئەمین کورکی" سەرۆکی لێژنەی دادوەرانی نۆیەمین خولی خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" APSA ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا"ی لە ئەستۆدایە.