CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 57 میوان

سینه‌ماو تیڤی

ده‌شنێ موراد له‌ بی بی سی فارسی : شاکیرا ئه‌م نه‌ریته‌ی کۆنه‌ی له‌ عێراق و کوردستان شکاند

بی بی سی : له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی به‌شی فارسی چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی ده‌شنێ موراد ساز ده‌کات. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ باس له‌ ستایل و گۆرانی و دانس ده‌کات. هه‌روه‌ها باس له‌ حه‌ساسیه‌تی لایه‌نه‌ دینیه‌کان ده‌کات به‌رامبه‌ر هاتنی ئه‌م جۆره‌ ستایل و دانسه‌ی.

فیلمی کوێستانی سپی بەشداری سێهەمین ڤێستیڤاڵی خەلیج دەکات

فیلمی کوێستانی سپی لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها کەریمی دوای بەشداریکردنی لە زیاتر لە 18 ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی و بەدەست هێنانی چەندین خەڵات بەشداری سێهەمین ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی خەلیج لە دوبەی دەکات . ڤێستیڤاڵی (gulf ) یا خەیلیج یەکێک لە ڤێستیڤاڵە دیارکانی وڵاتانی عەرەبی و دەوروبەرە کە ساڵانە لە وڵاتی ئیماراتی عەرەبی  و لە شاری دوبەی بەرێوە دەچێت، سێهەمین ڤێستیڤاڵی خەلیج ئەمساڵ لە 8 تا 14 مانگی نیسان بە بە سەرپەرستی شیخ مەجید بن محەمەد راشد ال مەکتوم بەرێوەبەری هونەر و فەرهەنگی دوبەی و  بەشداری  1300 فیلم لە 77 وڵاتەی جیاوازەوە بەرێوە دەچێت.

دەنگى رووناکى ئامادەیە

هونەرمەندى گەنج تۆفان ئەبوبەکر کۆتایی هێنا بە کارى وێنەگرتنى کورتە فیلمى "دەنگى رووناکى"، کە بۆ دووەمین فێستیڤاڵی داربەڕووى زێڕین و لەسەر بودجەى بەڕێوەبەرایەتى سینەماى هەولێر بەرهەمى هێناوە.

We Feel What We Feel وێنه‌گرتنی له‌ به‌ریتانیادا کۆتایی پێهات

چرا تیڤی : ئه‌م فیلمه‌ که‌ دووه‌م به‌رهه‌می کورته‌ فیلمه‌ کۆمپانیای '' Tick films '' له‌ به‌ریتانیادا به‌رهه‌می ده‌هێنێت، پاش فیلمی '' Mix '' که‌ کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ری به‌تواناو دیاری کوردستان له‌ ساڵی 2009 دا نواندنیان تێداکردبوو ، وا ئه‌مساڵیش فیلمی (We Feel What We Feel ) کۆتایی به‌وێنه‌گرتنی هات که‌ له‌چه‌ند شووێن و جێگایه‌کی جیا جیاداله‌ له‌نده‌ن و کێنت دیمه‌نه‌کانی ئه‌م فیلمه‌ گیران.

فیلمی وێنه‌که‌ی باوکم

فیلمی"وێنه‌که‌ی باوکم" له‌ نوسین و ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری فیلم کار ئالان ئه‌مین ه،‌ وه‌ له‌ 23/1/2010 کاری وينه‌گرتنی ده‌ستی پێکردووه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ کارێکی هاوبه‌شی چوار کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی فیلمن ئه‌وانیش: (ناوه‌ندی داهێننای فیلمی کوردی، ڕیڵ فیلم پرۆدوکشن، فلاش فیلم پڕۆدوکشن و پرۆ کام) ن، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ 14/2/2010 کاری وێنه‌گرتنی ته‌واو بێت.

روونکردنەوەیەک لە گۆڤارى (فیلم)ەوە

بابەتێکى رەخنەئامێز بەناوى (گۆڤارى فیلم ء تەسریحاتى ناشارەزاو بآ سەروبن) لەلایەن بەڕێز (باران ئەمیر) لەهەندآ سایتى ئینتەرنێتى بڵاوکراوەتەوە، خوێنەر هەرکە چاوى بەناونیشانى بابەتەکە دەکەوێت، وا هەست دەکات مەبەستى نووسەر راستەوخۆ خودى گۆڤارەکەیە.

لوقمان غەریب : (نامەکانی ئەشرەف) لە چەند رۆژی داهاتوودا لە (کوردستان tv) پەخش و بڵاو دەبێتەوە...!!

هونەرمەندی دەرهێنەری بواری دراما (لوقمان غەریب) توانیویەتی لە چەند درامایەک و کاری فلیمی تەلفزیۆنی دا بە شێوازێکی سەردەمیانە کاری سینارست و دەرهێنانی بۆ چەند درامایەک ئەنجام بدات،

رێکەوت سەلام بۆ دووەم جار (تەمەنى گولێک)ى نمایش کردوە

دواى ئەوەى ساڵى ڕابردوو لە ساڵیادى هونەرمەندى کۆچ کردوو (سەربەست عومەر) فیلمێکى تایبەت دیکۆمێنتارى( تەمەنى گوڵێک) نمایش کرا بۆیە ئەم ساڵ لە ساڵیادى هونەرمەندى کۆچ کرووە دووبارە ئەم فیلمە نمایش کرایەوە، دەرهێنەرى ئەم فیلمە دیکۆمێنتاریە (رێکەوت سەلام)  ڕایگەیاند:

تەها ئاغاجان یان ئەیام ئەکرەم گرەوەکە دەباتەوە

وا بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا هەردوو هونەرمەندى بوارى شانۆ و دراما "تەها ئاغاجان و ئەیام ئەکرەم" بەشدارى بکەن لە کورتە فیلمى "گرەو" لە نووسین و سیناریۆی تەحسین فایق و دەرهێنانى تەنیا کەریم. لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا تەها ئاغاجان گوتى: دواى ئەوەى وەکو ئەکتەر بەشداریم کرد لە فیلمى سینەمایی "گوڵەکانى کەرکووک"، کە رۆڵی کەسێکم بەرجەستەکرد تا بڵێی خراپ بوو لە سەردەمى بەعس تەحەداى لەخەڵک و پێشمەرگە دەکرد، هەروەها دواى ئەوە بەنیازین بۆ فێستیڤاڵی داربەڕووى زێڕینى هەولێر وەکو ئەکتەر بەشدار بم لە کورتە فیلمى گرەو لە نووسین و سیناریۆی تەحسین فایق و دەرهێنانى تەنیا کەریم، کە لەوێدا من رۆڵی بەڕێوەبەرى بانقێک بەرجەستە دەکەم و لەپاڵ منیشدا هونەرمەند ئەیام ئەکرەم لەو کورتە فیلمە بەشدارە.

دوو فیلمى دیکۆمێنتى کوردى لە ئۆکرانیان

هەردوو هونەرمەندى کوردی نیشتەجێی شارى هەولێر "سامى کاکەو هەڤاڵ حەمەد" بە دوو فیلمى دیکۆمێنتى بەشدارن لە فێستیڤاڵی فیلمى دیکۆمێنتى "کێرچ" لە وڵاتى ئۆکرانیا، کە هەردوو فیلمە دیکۆمێنتیەکە بریتین لە: "سۆناتاى سەرپەنجە هەڵوەریوەکان و شۆڕشی غەریبی".

ڤیَستیڤاڵى دووه‌مى فیلمى كوردى له‌ شارى سلیَمانى به‌رده‌وامه‌

سه‌باره‌ت به‌ ڤیَستیڤاڵى دووه‌مى سینه‌ماى شارى سلیَیمانى چه‌ند هونه‌رمه‌ندیَك سه‌باره‌ت به‌ ڤیَستیڤاڵ به‌م شیَوه‌یه‌ هاتنه‌ ئاخاوتن سه‌ره‌تا مۆنتیَر (ئه‌حمه‌د مه‌حمود) سه‌باره‌ت به‌ جیاوازى ئه‌مساڵ ساڵ رابردوو هه‌روه‌ها زۆرى گله‌ى بینه‌ر سه‌باره‌ت به‌ فیلم وتى : سه‌باره‌ت به‌ جیاوازى، ئه‌گه‌ر ڤیستیڤاڵی كان بیَت یان ڤیستیڤاڵى قاهیره‌ بیَت یا سلیَمانى بیَت یا هه‌ر ڤیَستیڤاڵیَكى ئه‌م دونیایه‌ بیَت ئه‌وا بوونى هه‌بیَت ئه‌وه‌ خۆى له‌ خۆیدا جیاوازیه‌ له‌چی له‌وه‌ى كه‌ ئه‌توانیت شتی باشتر و فیلى باشتر به‌رهه‌م بیَنیت ، سه‌باره‌ت به‌ ئاستى ڤیَستیڤاڵ قسه‌ بكه‌ین بیَگومان هه‌موو ڤیَستیڤاڵیَك باشی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها كه‌مووكوریشی هه‌یه‌ به‌ بیرى من ئه‌م ڤیََستیڤاڵه‌ باشه‌كانى زیاتره‌ له‌ كه‌مووكوریه‌كانى، باشه‌كانى ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانین چوار فیلمى سینه‌مایی ببینین چوارى كورتیش ببینن جگه‌ له‌وه‌ سه‌دان خه‌ڵك به‌ ئاواته‌وه‌ بیان بینین كۆببینه‌وه‌و قسه‌ بكه‌ین، كه‌چی له‌ ناو ئه‌م ڤیَستیڤاڵه‌ ئه‌وانه‌ش ئه‌بینین، ده‌رهیَنه‌ر هه‌یه‌ هه‌ر كاره‌كه‌م بینیووه‌ به‌س خۆیم نه‌بینوه‌،

پشیلە ئێرانییەکانی بەهمەن قوبادی لە ئیتاڵیا و هۆڵەندا نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی "پشیلە ئێرانییەکان" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی لە مانگی داهاتوو لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتانی ئیتاڵیا و هۆڵەندا نمایش دەکرێت. لە کاتێکدا کە نمایشی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "پشیلە ئێرانییەکان" دوایین بەرهەمی سینەماکاری بەتوانای کورد بەهمەن قوبادی لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتی فەرەنسا بەردەوامە، ئەم فیلمە لە وڵاتانی ئیتاڵیا و هۆڵەندا نمایش دەکرێت و هۆگرانی هونەری سینەما دەتوانن لە مانگی داهاتوودا ئەم فیلمە لە سەر پەردەی سینەماکان ببینن.

 

باڵنده‌كانى به‌كر ره‌شید؛ له‌ئه‌سته‌نبوڵ گه‌مه‌ده‌گه‌ن

رۆژى (20-12-2009) له‌رِیَگه‌ى فرِۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى شارى سلێمانییه‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ند به‌كر ره‌شید سیناریست و ده‌رهێنه‌رى دراماكه‌، عوسمان محه‌مه‌د به‌رِێوه‌به‌رى به‌رهه‌م و ئاكته‌ر، مه‌ریوان عه‌لى رۆژنامه‌نووس و ئاكته‌ر، پێشه‌وا ته‌یب وێنه‌گر، به‌مه‌به‌ستى وێنه‌گرتنى كۆتاییه‌كانى دراماى (گه‌مه‌ى باڵنده‌كان) گه‌یشتنه‌شارى ئه‌سته‌نبوڵ-ى توركیا. گه‌مه‌ى باڵنده‌كان؛ كه‌له‌نوسینى مه‌سعود حه‌سه‌ن-ه‌؛ چیرۆكى كێشه‌كانى گه‌نج ده‌گێرِێته‌وه‌و قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و دیاردانه‌ده‌كات، كه‌كه‌متازۆر تێكه‌ڵاوى ژیانى ئه‌مرِۆى ئێمه‌بووه‌..

کوێستانی سپی نیشانی (مەدالیا) تایبەتی ڤێستیڤاڵی جیپوری هیندستانی وەرگرت

لە هەفتەی رابردودا فیلمی کوێستانی سپی لە دەرهێنانی هونەرمەند تەها کەریمی لە دوو ڤێستیڤاڵ لە هیندستان نمایش کرا و بووە جێگای سەرنجی بینەرانی هیندستان و نیشانی تایبەتی ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی جیپوری پێبەخشرا. فیلمی کوێستانی سپی کە فیلمێکی رەخنەییە لەسەر کێشەو ململانێکانی حیزبە ناوخۆییەکان لە شەڕی ناوخۆدا، باس لە فەقێ برایم دەکات کە پێیوایە هەموو حیزبەکان بۆ یەک مەبەست کار دەکەن، بەڵام هیچیان گۆێ لەیەکتر ناگرنء ئەو تەرمی کوژراوەکانی نێوان حیزبەکان دەگوازێتەوە.

یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى فیلم له‌دایكبوو

دوابه‌دواى ماوه‌یه‌ك كاركردن تیَیدا، برِیاره‌ له‌و هه‌فته‌یه‌دا یه‌كه‌م ژماره‌ى ئه‌و گۆڤاره‌ بكه‌ویَته‌ به‌ر دیده‌ى، خویَنه‌ران، كه‌ گۆڤاره‌كه‌ قه‌باره‌ى "106" لاپه‌رِه‌یه‌و به‌ تیراژی "2000" دانه‌ له‌ هه‌موو كوردستان بلاَوده‌كریَته‌وه‌، كه‌ ئه‌و گۆڤاره‌ به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تى سینه‌ماى سلیَمانى ده‌ریده‌كا و ئازاد سه‌وزه‌ خاوه‌ن و ئیمتیاز و كه‌ریمۆك سه‌رنووسه‌ریه‌تى.

رازى حەرفێک یەکەم کورتە فیلمى دڵدار جافە

دواى چەندین کارى کلیپ و کارى تەلەفزیۆنى دڵدار جاف کۆتایی هێنا بە یەکەم کارى کورتەفیلمى خۆی، کە ئەو فیلمە بۆ فێستیڤاڵی داربەڕووى زێڕینى هەولێر بەرهەم  هاتووە.

خه‌لاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌رانی نێوده‌وله‌تی سینه‌مایی وه‌رگرت

58 ڤیستڤالی فلیمی سینه‌مایی نێو نه‌ته‌وه‌یی مانهایم/هایدلبێرگ5تا15/11/.2009 له‌ژێر دروشمی ژیانی جیهان و خه‌ونه‌کانی ژیان به‌ڕێوه‌چوو. لێژنه‌که‌ش هیوایان خواست که‌ حکومه‌تی ترکی له‌ په‌رله‌مانه‌که‌یاندا زیاتر قسه‌بکه‌ن له‌سه‌ر کورد،بۆ پێدانی ئۆتۆنۆمی ومافی کولتوری بۆ گه‌لی کوردی باکور له‌ ترکیا..

هەرمان لە سانتاباڕباڕا لە فیلمە سەرنجڕاکێشەکان دابووە

فیلمى سینەمایی هەرمان لە دەرهێنانى حوسێن حەسەن لە فێستیڤاڵی سانتاباڕباڕاى ئەمریکابەبێ ئامادەبوونى ستافەکەى نمایشکراو لە راپۆرتى فێستیڤاڵیشدا لە فیلمە سەرنجڕاکێشەکاندا ناویان هاتووە.

سیمیناری سینەمای کوردی لە دیار بکر بەڕێوەچوو

لە سەر داوەتی والی دیار بەکر بەرێز ( عوسمان بای دیمیر ) شاندێکی بەرێوبەرایەتی گشتی سینەما لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری لە سیمیناری سینەمای کوردی کرد کە لەشاری دیار بەکری باکوری کوردستان  کە لە ڕۆژانی ( 11-12-13 122009 ) سازدرابوو . لەم سیمینارە کۆمەڵێک هونەرمەندانی کوردستانی باکوور ( لقی چالاکی هونەری لە شارەوانی دیار بەکر ) و هەروەها هونەرمەندانی دەرەوەی  کوردستان..