CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 60 میوان

سینه‌ماو تیڤی

"تەپڵ" لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایشکرا

فیلمی سینەمایی "تەپڵ" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد کەیوان کەریمی لە بەشی پێشبڕکێی چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک نمایشکرا.

هونەرمەندێکی کورد بەشداری لە فیلمی The Ring دەکات

بڕیارە هونەرمەند عیماد محەمەد لە کاستی فیلمی بەناوبانگی هیندی The Ring شان بە شانی هونەرمەندی بەناوبانگی هیندی شاهرۆخ خان دەرکەوێت.

"ئاڵای بێ وڵات" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئێدینبۆڕگ" نمایشکرا

فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرهەمی "بەهمەن قوبادی" لە حەفتایەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ئێدینبۆڕگ" لە وڵاتی ئیسکاتلەندا نمایشکرا.

"تەپڵ" لە دەرهێنانی کەیوان کەریمی لە فیستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیز" نمایشکرا

فیلمی سینەمایی "تەپڵ" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد کەیوان کەریمی لە حەفتا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە ئیتالیا نمایشکرا.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ"ی ئەڵمانیا ڕێز لە بەهمەن قوبادی دەگرێت

ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی "بەهمەن قوبادی" بە نمایشی بەرهەمە سینەمایی و دیکۆمێنتارییەکانی ئەم سینەماکارە کوردە لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

"باخەکەی باوکم" لە فیستیڤاڵی فیلمی "کامێڕای عەڕەبی" رۆتێردام نمایش دەکرێت

کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرهێنانی "شوان عەتووف" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کامێڕای عەڕەبی" رۆتێردام نمایش دەکرێت.

"ژیان لەسەر سنوور" لە فیستیڤاڵی فیلمی "کراکۆف" لە پۆڵەندا نمایشکرا

فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" لە دەرھێنانی ھەشت منداڵی کۆبانێ و شنگال و لە بەرھەمھێنانی بەھمەن قوبادی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کراکۆف" لە وڵاتی پۆڵەندا نمایشکرا.

بەشداریی "ئاڵای بێ وڵات" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فۆکۆئۆکا" لە ژاپۆن

فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرهێنانی "بەهمەن قوبادی" لە بەشی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فۆکۆئۆکا" لە ژاپۆن نمایش دەکرێت.

سندوقی ھاوکاری ماڵی سینەما بۆ فیلم

ماڵی سینەما لەڕێگەی " سندوقی ھاوکاری ماڵی سینەما بۆ فیلم " ھاوکاری و پشتگیری بۆ بەرھەمھێنانی ٣ پرۆژەی کورتە فیلم بۆ خانمە سینەماکارانی کورد رادەگەیەنێت بەم مەرجانەی خوارەوە.

(جەنگۆ و مەنگۆ) هەڵبژێردرا بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی بێدەنگ

کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشنی کوردی بە ناوی (جەنگۆ و مەنگۆ) لە فێستیڤاڵی Portsmouth international film festival نێونەتەوەیی بۆ فیلم لە شاری
پۆرتسمۆت کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری لەندەن پایتەختی ووڵاتی بەریتانیا، لە لیستی چڕکراوی فێستیڤاڵەکە 
هەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بێ دەنگ .

بە نمایشی بەرھەمی کوردەکان فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سەوز لە تاران بەڕێوەدەچێت

بە نمایشی فیلمە کوردییەکان پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سەوز" تایبەت بە ژینگە لە شاری تاران لە سەرتاسەری وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

پرۆژەی فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی فیلم لە شاری سلێمانی

کۆمپانیای مەستی فیلم بە ھاوبەشی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و زانکۆی سلێمانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلم لە سلێمانی ساز دەکات کە زیاتر لە ١٠٥ وڵات بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەکەن و نوێنەریان دێنە شاری سلێمانی بۆ ئەم مەبەستە میوانداری ھەموو سەفارەت ونوێنەری وڵاتان دەکرێت

بە موزیک و گۆرانی کوردی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر کۆتایی پێھات

بە پێشکەش کردنی چەندین پارچە موزیک و گۆرانی کوردی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان 34مین فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە شاری تاران کۆتایی پێھات.

پەیامێک لە دایکی "بەهمەن قوبادی" بە بۆنەی کۆچی "عەباس کیارۆستەمی"

خاتوو "ئێران حەمزەیی" دایکی سینەماکاری کورد "بەهمەن قوبادی" و ئەکتەریی فیلمی "با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات" بە بۆنەی کۆچی سینەماکاریی ناوداریی ئێرانی "عەباس کیارۆستەمی" پەیامێک ئاراستە دەکات.

فێلمێک سەبارەت بە کۆبانێ و شنگال خەڵاتی فیستیڤاڵی جیھانی فەجری بەدەستھێنا

فیلمی دیکۆمێنتاریی "١٥٧A" لە دەرھێنانی "بێھرووز نوورانی پوور" سەبارەت بە کۆبانێ و شنگال خەڵاتی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بەدەستھێنا.

بەهمەن قوبادی: عەباس کیارۆستەمی روانینی جیهانی سەبارەت بە کوردەکان گۆڕی

"بەهمەن قوبادی" سەبارەت بە سینەماکاری ناوداریی ئێران و جیهان "عەباس کیارۆستەمی" لە پەیامێکدا نووسیوییەتی: ئەو بە فیلمی "با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات" روانینی ئێران و جیهانی سەبارەت بە کوردەکان گۆڕی.

"زمناکۆ" سەبارەت بە ھەڵەبجە خەڵاتی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجری بەدەستھێنا

فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی "مێھدی قوربانپوور" سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی ھەڵەبجە خەڵاتی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بەدەستھێنا.

بەهمەن قوبادی بۆ ڕۆژنامووسانی ئەڵمانی: کوردستان بۆ من بەهەشتی سەر زەوییە

"بەهمەن قوبادی" بۆ ڕۆژنامووسانی ئامادەبوو لە فیستیڤاڵی فیلمی "مۆنیخ" لە ئەڵمانیا گوتی: کوردستان بۆ من بەهەشتی سەر رووی زەوییە و جوانترین سرووشت و شاخ لە کوردستان بوونی هەیە، بەڵام بە هۆی ئەڵغامەوە ناتوانین پێی بەسەردابنێن.

نمایشی تایبەتی "ژیان لەسەر سنوور" بۆ "ئانگێلا مێرکێل" سەرۆک وەزیرانی باڵای ئەڵمانیا

فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" لە دەرھێنانی ھەشت منداڵی کۆبانێ و شنگال و لە بەرھەمھێنانی "بەھمەن قوبادی" بە شێوەی تایبەت بۆ "ئانگێلا مێرکێل" سەرۆک وەزیرانی باڵای ئەڵمانیا نمایش دەکرێت.

"ئاڵای بێ وڵات" بەشداریی لە فیستیڤاڵی فیلمی "کۆتایی ڕۆژهەڵات" لە بەریتانیا دەکات

فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "بەهمەن قوبادی" بەشداریی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کۆتایی ڕۆژهەڵات" لە بەریتانیا دەکات.

لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر ڕێز لە دەرھێنەری زنجیرە دڕامای "یۆسف" گیرا

بیرئانینی "فەرەجوڵڵا سەلەحشوور" دەرھێنەری کرماشانی زنجیرە دڕامای "یۆسف" لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە شاری تاران بەرز ڕاگیرا.