ئامادەبووانى ئێستا 80 میوان

پاڵێو
  • هه‌ولێر فابریکی ئاشتی.. به‌غدا مه‌تبه‌خی پیلانگێران

    که‌رخی هه‌ولێری :به‌ درێژه‌ی مێژووی سیاسی نوێی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که کورد خراوه‌ته‌ ژێر باری توومه‌تێکی ناهه‌ق که‌ گوایه‌ میلله‌تێکی شوانکاره‌ی دوور له‌ شارستانی شه‌رفرۆشه‌، هیچ کاتێکیش ڕێگه‌ به‌ کورد نه‌دراوه‌ به‌رگری له‌ خۆ بکات چ له‌ رێگه‌ی خۆیه‌وه‌ یان له‌ ڕێگه‌ی دۆستانی ئه‌گه‌ر دۆستی هه‌بێت ئه‌م نه‌ته‌وه‌ بێگوناهه‌ی ئێمه‌ ، نه‌خه‌یر مه‌سه‌له‌که‌ ته‌نها تۆمه‌ت نه‌بووه‌ ، به‌ڵکو حوکمێکی قه‌ره‌قۆشی به‌ سه‌ر سه‌پێندراوه‌ هه‌ر به‌ پێی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه‌ ، حوکمه‌که‌ش بێبه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووه‌ له‌ مافی دروستکردنی وڵاتێک له‌ سه‌ر خاکی باوپیرانی ، دیاره‌ ئه‌و تۆمه‌ته‌ له‌ زاری سێ نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری کوردستانه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌ و هه‌میشه‌ نه‌وه‌  یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانیان ئه‌و ئه‌و تۆمه‌ته‌یان کاوێژکردووه‌ته‌وه‌ .

     

  • لە پەراوێزی دابەشبوونی عێراق : (عەرشی ھاشمی لە نێوانی پەلەقاژەی مەرگ و نەشونمای زیندووبوونەوە )‌

    قەیس قەرەداغی : ئوردن یان باشتر وایە بڵێین شێوی ئوردن ( غور الاردن ) وڵاتێکە بەریتانییەکان دوای جەنگی جیھانی یەکەم درووستیان کرد ، لاتان سەیر نەبێت گەر بڵێم ئەو وڵاتە تەنھا بۆ بەدیھێنانی کەسێک درووستکرا ئەویش میر عەبدوڵای یەکەم پاشای ئەم وڵاتە بوو،  کورتەی چیرۆکەکەش بەم شێوەی خوارەوەیە :

  • ڕۆشناییەک لەسەر ئاینی کۆنی کوردان ... با زەردەشتی وەک خۆی بناسین

    نوسینی:ژیار عومەر:ڕەنگە زۆربەمان ناوی زەردەشتمان بیستبێت بەلام زۆرینەمان بەهەڵە تێگەیشتوین یا تێیان گەیاندوین سەرئەنجامی تێکڕای پشتگوێ خستنە نەتەوەییەکان هەردەم گەلان بەم دەردە دا دەبات کەئێستا کورد پێیدا تیدەپەڕێت لەبیر کردنی واژەی ئاوێستا یا بەهدینی و زەردەشت.. چەندین ڕاڤەی گەرەکە بەلام ئەگەر خواستی گەورە و میرانی لەسەربوایە دەکرا بەرچاوڕونی زێدەتر بدرایە لەمەڕ ئاینی کۆنی باپیرانمان بەلام هەرگیز باوەڕداران لەئاست ئاینی مەزدیەسنادا خۆیان بەخاوەنی نەزانیوە هەردەم چاویان لە بێگانبوە و وەک مێژوو بەخشیویانەتە پارسەکان!
  • دیا

    ناو : دیا دیار

    شار : هەولێر

     

  • مان یونایتد گەر خولەکەت بەدڵ نیە فەرموون جێبێڵن!

    لەوەرز ئەم ساڵدا خولی یانە پاڵەوانەکان وەک وەرزەکانی دیکە پێی نایە قۆناغێکی نوێ, ئەوەی من لێردا مەبەستەمە ئەوەیە ھەردوو یانەکەی شاری مانچستە یونایتد لە قۆناغی یارییەکانی کۆمەڵەکان چونە دەرەوەی پاڵەوانێتییەکە و تەسلم بوونی خۆیان ڕاگەیاند, دیارە چوونە دەرەوەی ھەردوو یانەکە کاردانەوەی زۆری لە لایەن ھاندەران و دەستەی کار گێڕی ھەردوو یانەکە لێکەوتەوە, بەڵام دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی کۆمەڵەکان ھەردوو یانەی مانچستەریونایتد و یانەی مانچستەر ستی لە کۆمەڵەکانی خۆیان لە پلەی سێ یەم گیرسانەوە, بەو ئەنجامە و بەپێی یاسای یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ھەشت تیپی سێ یەمی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ (٢٤) تیپی جامی ئەوروپا لیگ یەک دەگرن بەو پێیە (٣٢) یانەی قۆناغی کۆتایی لەو خولە پێک دەھێنن.

  • ھەردوو پرتووگالیە کە! چی قەرامۆش بکەن؟

    ئەحمەد سەنگاوی: شکستی (ڕیاڵ مەدرید) لە یاری (کلاسیکۆ) دا چەندین نیشانەی پرسیاری لە سەر یانەی (شاھانە) دروستکرد دوو ھیندە نیشانەی پرسیاری لەسەر (خۆسێ مۆرینھۆ),و (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) دانا چونکە بۆچونێک ھەیە پێی وایە ئەگەر(ڕۆناڵدۆ) لە ٣٦ گەڕی (لالیگا)دا چاوی لە دووی گۆڵ تۆمارکردن بێت,

  • پرسەنامە بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا خالید دلێر

    به ناوی خوای به خشنده و دلۆڤان..  هه واڵی کۆچی دوایی پیاوێکی مه زنی گه له که مان بیست ئه ویش براو هاوڕێی ئازیزمان  مامۆستا ی تێکۆشه رمامۆستا خالید دلێربوو .  مامۆستای به ڕێزم هه ر چه نده له م ساڵانه ی دواته مه نتانا ململانێیه کی سه ختت له گه ڵ  نه خۆشیا برده سه ر ده تویست زاڵ بیت به سه ریا و به رهه مێکی دیکه وه دی بهێنی ،  داخه که م بواری نه دایت و ته نانه ت هێند بێبه زه یی بوو تا توشی له بیرچونه وه شی کردی . به لام میلله ته که ت له گه وره پیاوانی سیاسی و چینی چه وساوه کان و شۆڕشگێڕان و   ئه دیبان و ئه ده ب دۆستان و هونه ر مه ندان و هونه ر دۆستان تۆی مه زنیان له یاد ناچێت .

     

  • بانوو

    ناو : بانو

    لە دایکبووی هۆڵەندا

     

  • دانمارک - کۆنسێرتی ئاواز و گۆرانی ڕەسەنی کوردی

    {jathumbnail off}

  • مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    یەکێک لەم یاریانەی لەوانەیە بۆ خوێنەر یان یاریزانی کورد نامۆ بێت ئەویش یاری (شۆگی Shogi ) یە. بەم یارییە دەتوانین بلێین شەترەنجی یابانی بەڵام بە جووڵەی زیاتر لە یاریکردندا و جیاوازی لە شێوە لەگەڵ شەترەنجی جیهانییدا. لە ئەلمانیا شاری شتوتگارت مناڵێکی ٩ساڵانی کورد لەسەر قوتابییەکانی ترو لە تورنەی شارەکەی و دەرەوەی سەردەکەوێت.

     

  • زۆر خواردنی گوڵەبەڕۆژە زیانبەخشە

    گەلێك كەس بڕی زیاد لە یەك جۆری خۆراك دەخۆن، ئەمەش هەرگیز رێگەیەكی تەندروست نییە. تۆوی گوڵەبەڕۆژە یەكێكە لەم خۆراكانە. با سەرەتا بزانین تۆوی گوڵەبەڕۆژە چەند كالۆری لەخۆدەگرێت؟ كوپێك گوڵەبەڕۆژە نزیكەی 800 كالۆری لەخۆدەگرێت كە دەكاتە 40%ی پێویستی وزەی رۆژانە كە لە دەوری 2000 كالۆریدایە.

  • هاوسەرگیری لەسەر بنەمای‌ سامان مایەی‌ ئاسوودەیی‌ نییە

    لێكۆڵینەوەیەكی‌ تازەی‌ ئەمریكی‌ دەریخستووە كە ئەو پەیوەندییە هاوسەرگیرییانەی‌ لەسەر خۆشەویستی‌ پارە و بەرژەوەندی‌ ماددی‌ بنیات نراون، ئاسوودەییان كەمترە لەوانەی‌ كە گرنگییان بە بوارە ناماددییەكانی‌ خۆشەویستی‌ داوە. جەختیش لەوە كراوەتەوە كە ئەو هاوسەرانەی‌ وابیر ئەكەنەوە كە پارە هەموو شتێك نییە، بە رێژەی‌ 10% - 15%زیاتر لەوانەی‌ كە بوونی‌ پارە و ماڵ بە هەموو شتێك دەزانن، لە پەیوەندی‌ هاوسەرگیریشدا ئارامتر و سەركەوتووترن.

  • دووكەڵی جگەرە بە رێژەی%7 رادەی تووشبوون بە سیل زیاددەكات

    رێـكخراوی تەندروسـتی نێونەتەوەیی، لە دواترین راپـۆرتیدا بۆ یەكەم جار ئاماژەی بەوە داوە كە ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی نەخۆشی (سیل)ـەوە گیان لەدەسـتدەدەن، لە كەمبوونەوەدایە، بەڵام توێژینەوەیەكی زانسـتی نوێ رایوایە لەبەر ئەوەی هێشـتا نزیكەی یەك لەسەر پـێـنجی دانیشتووانی زەوی جگەرەكێشن، رەنگە پـێشـڕەویـیەكان لە رووی زاڵبوون بەسەر نەخۆشی سیلدا بنكۆڵ بـبن. توێژینەوەكە دەڵێت "هەتا سـاڵی 2050 جگەرەكێشـان دەبێتە هۆكاری 34 ملیۆن حاڵەتی مەرگ كە زیاتر بەهۆی سیلەوە دەبێت".

  • خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌ به‌ پێی ویستی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراون

    خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌ به‌ پێی ویستی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زراون و سه‌ر به‌ خه‌ڵکی کوردستانن و به‌رانبه‌ر خاک و نیشتمانی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی ده‌که‌ن. جێی خۆیه‌تی ئاماژه‌ به‌و راستییه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ خه‌ڵکی کوردستان چ ئێستا چ له‌ داهاتوودا هیچ ره‌وتێکی ده‌سکردی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیان قبووڵ ناکه‌ن.

  • كچه‌ هونه‌رمه‌ندێك له‌سه‌ر دزی ده‌ستگیرده‌كرێت

    لڤین پرێس : پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ فرۆشگا به‌ناوبانگه‌كانی جلوبه‌رگ له‌ شاری سلێمانی، چه‌ندین پارچه‌ جلوبه‌رگی گرانبه‌های كچانه‌ی لێده‌برێت، دواتر له‌ نێو كامێرای چاودێری ئه‌و بازاڕه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ له‌ لایه‌ن دوو خوشكه‌وه‌ براوه‌ كه‌ یه‌كێكیان گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگه‌.

  • نەرویژ ٢٩ دیسەمبەر ٢٠١١

    {jathumbnail off}

  • کوردستان-سلێمانی-٣١دیسەمبەر٢٠١١

    {jathumbnail off}

  • سوید یۆتۆبۆری ٢٥ دیسەمبەر ٢٠١١

    {jathumbnail off}

  • هۆڵەندا - ڕۆتردام ٢٥ دیسەمبەر ٢٠١١

    {jathumbnail off}

  • زانکۆی سۆران لەسەر ئاستی زانکۆکانی ھەرێم ئەنجامێکی باشی بەدەست ھێنا

    کچان و کوڕانی زانکۆی سۆران لەسەر ئاستی ھەرێم پلەی سێھەم بەدەست دێنن
    ماڵپەڕی زانکۆ: بۆ یەکەمجار  لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و لەشاری سلێمانی پاڵەوانێتی پێشبرکێ کانی گۆڕەپان و مەیدانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو لە  رۆژانی ١١ تا ١٢-١٢ لەیاریگای سلێمانی، بەردەوام بوو". کەلەم پاڵەوانیەتیەدا تیپی زانکۆی سۆران توانی ئەنجامێکی باش بەدەست بێنێت.

  • ئۆباما فەیسبووک لە کچەکانی قەدەغە دەکات

    مەلیسە و ساشا کچەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باراک ئۆباما و هاوسەرەکەی خاتوو میشێلە بۆیان نییە فەیسبووک بەکاربهێنن. فامیلی ئۆباما ئەم هەفتەیە لە دیدارێکی People Magazine ڕایانگەیاند.

  • میلبە ئەوحەشەرە خراپەی کەدەبیتە هۆی نەخۆشی رەبۆ

    میلبە ئەو گیانلەبەرە بچوکەیە کە تەنها بە میکرۆسکۆپ دەبینرێت  ٥٠٠٠٠ هەزارجۆری ناسراوی هەیە لە ٥٤٦ خیزانی جیان لەسەر زەوی ولەناو ئاویشدا هەیە بەشێوە لە جالجالۆکە دەجیت هەندێکیان بۆیە دەتوانرێت پیی بوەترێت بەشێک لەجالجالۆکە

  • ڤیدیۆ: لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامە داوای هاوسەرگیری لێدەکات

    لەکاتێدا (جینا)ی پێشکەشکاری بەشی کەشناسی لە یەکێک لە کەناڵە ئەمریکیەکان لە بەرنامەیەکی زیندوودا سەرقاڵی پێشکەشکردن و شیکردنەوەی ئاووهەوای ئەم ڕۆژە بوو ، لە ناکاو خۆشەویستەکەی (جیلیان) خۆی کرد بە ستۆدیۆی کەناڵەکە و ووردە ووردە لە جینا نزیک بۆوە و داوای هاوسەرگیری لێیکرد.

  • لێوان و یوسف

    لێوان دڵشاد

    تەمەن ٣ ساڵ

    لە بەریتانیا دەژیت

    حەز بە جۆلانە و قورئان خوێندنە

     

  • شکستی ڕیاڵ مەدرید (دەروونی) بوو؟ یان (ھونەری)؟

    بەشی یەکەم / ئەحمەد سەنگاوی: لەچەند ساڵی پێشوودا ھەرجارێک یانەی (ڕیاڵ مەدرید) دووچاری شکست ھاتبێت لەیاری (کلاسیکۆ)دا بەرانبەر یانەی (بەرشەلۆنە), دواتر بەڵێن وپەیمان دەدات بەھەوادارانی مەدریدی کەلەیاری ئایندەدا قەرەبووی ئەو شکستە بکاتەوە, تۆڵەی یاری پێشوو ی دەکاتەوە,بەتایبەت ئەم دیاردەی بەرەنگاربونەوە و بەڵێنی تۆڵە کردنەوە لەلای (مۆرینۆ,و کریستیانۆ) ھەمیشە و بەردەوام جەغتی لێ کراوە تەوە, سەرەنجام ھیچی نوێ بەدی ناکەین وھەمان سیناریۆ دوبارە دەبێتەوە و  و ڕیاڵ شکست دێنێت و بەرشەلۆنە یش سەرکەوتن تۆماردەکات,

  • دانیا سۆرانی

    دانیا سۆرانی

    تەمەن : چوار مانگ

    ئەڵمانیا

     

  • بۆ خۆناسین و خودا ناسین پێویستت بە تەنهای هەیە

    عەبدوڵا تۆفیق/ راهێنەری دەروونی : ئەو دەنگە دەنگ و هەرایەی کە ڕۆژانە بەدەوربەرمانەوە هەیە هەتا کاتی خەوتن ماوەمان نادات بۆ کەمێك پشو یان دووبارە هێنانەوەی وزەی نوێ. هەر لە مێژەوە میللەتی کورد وا ڕاهاتووە کە ئەو هۆسەیە بە دەوروبەریەوە هەبێت، ئەگینا هەر کە لە ماڵەکەیاندا هەستیان بە تەنهای کرد ئەوا خێرا بۆچوونێکی بۆ دروست ئەبێت کە خەڵك و دۆستانیان ئەوانیان لەبیر کردووە. لەباتی ئەوەی خێرا سودێك لەو ساتە تەنهاییەیان بکەن و بەخۆیاندا بچنەوە کە ئایا ئەوان هیچیان لەبیر کردووە. ئایا ئەوان خۆیان، مناڵیان یان خوایان لەبیر ماوە؟

     

  • دەریا دیدار

    دەریا دیدار

    تەمەن دوو ساڵ

    وێنەیەک بە جلوبەرگی کوردییەوە

  • راگەیاندراوی سەندیکاو کۆمەڵە و سەنتەرو رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەشاری سۆران لە ھەمبەر رووداوەکانی بادینان

    کوردستانیانی خۆشەویست  : -  بونیادنان و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ژیار و پێشکەوتوو پێویستی بە چەندین کۆڵەگەو بنەمایی تۆکمە ھەیە، کە ئەوانیش خۆیان لە ئازادی و دیموکراسی و یەکترقبوڵکردن و ئابوورییەکی پتەو دەبینێتەوە, ھەر کاتێ ئەم فاکتەرانە وەکو پێویست کاریان لەسەر نەکرا, ئەوا ئەم گەل و نەتەوانە دەکەونە ژێر پرسیارەوە , بۆیە لە ھەرێمی کوردستان سەرەتاییەکی باش دەستی پێ کردوە کەشێک ھاتۆتە ئاراوە بۆ بۆچوونی جیاواز و فرەرەنگی و فرەنەتەوەیی و ئاین, کەسەر ئەنجام چەندین ھەڵبژاردنی لێکەوتەوە  لە نێوان ئەم  لایەن و پێکھاتە جیاوازنە بۆیە لە ئێستادا خەڵکانێک بە ھۆی بەرنامەیەکی دارێژراوە  و لەپێشینەوە  دەیانەوێ پەلاماری شوێنەگشتی ییەکان وە سوتاندنی بارەگا و ئازاردانی باری دەرونی برا مسیحی و یەزیدیەکان بدەن.

  • هەناسە

    هەناسە

    لە نەوریژ

     

  • هانا

    کچە کورد

    هانا - کوردستان

     

  • بۆ لەگەڵ ڕوداوەکەی دەڤەری بادینان یەکگرتووی ئیسلامی پارتی تاوانبار کرد

    ھۆشیار سەید وەلی : جێگای داخە ئەو ڕوداوانەی ڕویدا لە دەڤەری بادینان کە چەند کەسانێکی ئاژاوەچی ھەستان بە سوتاندنی چەند سەنتەرێکی مەساج و کۆگا و مەیخانە و دوکانی مەی  فرۆشتن و بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کە ئەمەش کردەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بوو،

     

  • ڕیاڵ مەدرید پادشای نازناوەکان بەبەھێزییەکی زۆرەوە یاری کلاسیکۆ ئەنجام ئەدات "

    نووسنی ووتار شوان عەزیز :  نکوڵی لەوە ناکرێ کەیانەی ڕیاڵ مەدرید کەزۆرترین نازناوی بەدەست نەھێنابێ . ئەوە مێژووە بە ئێمەی ئێستای ھەوادارانی وەرزشی ئەڵێ ڕیاڵ مەدرید بە پێشەنگی خولی ئیسپانی و بە پادشای ئەوروپا ئەژمێر ئەکرێ  و ڵەگەڵ چەندان پاڵەوانی تر کەبەدەستی ھێناوە . ئەوەی مەبەستمە لەم ووتارەم کە بەچەند دێرێک باس لە کلاسیکۆی ئەم جارەی ریاڵ مەدرید - بەرشەلۆنە بکەم .

     

  • با ئەم گرەوەش بەرینەوە

    ئاکۆ عارف: شار چەندە بە رووناکی شەقامەکان و بونی خزمەتگوزارییەکانەوە ئاوەدانە ، ئەوە ندەش بە بوونی یاریگاکانەوە جوانە ، جوڵەی شار و بونی چالاکیە سیاسی و کۆمەڵایە تیەکان چەند گرنگن بەھێندەی ئەوەش چالاکیە وەرزشیەکان پێویست وگرینگن ، وەرزش و یارییە وەرزشیەکان لەگەڵ کۆڕو کۆبونەوە و سمینارە سیاسی و فکری و ئەدەبیەکاندا ئەکتیف بوونی زیاتری تاکەکانی کۆمەڵگا و ژیان دۆستی زیاتری خەڵکی شارەکان دەسەلمێنێت .

  • شەقاوە بەکرێ دەگرێت تا دەستدرێژی بکەنە سەر ژنی خۆشەویستەکەی

    فەرمانبەرێکی ژنی مسری بە قێزەوێنترین تۆڵەسەندنەوە هەڵدەسێت کاتێک ژنی خۆشەویستەکەی لە ڕێگای چەند شەقاوەیەک لە باشووری قاهیرە دەڕفێنن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەدوای یەکتر لەلایەن کۆمەڵێک پیاو دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر و دواتریش بە ڕووتی لە یەکێک لە شەقامەکانی قاهیرە فڕێی دەدەن.

  • کاندیدەکانی تۆپی زێریـــن چاوەڕوانی راگەیاندنی کۆتایین..میسی کاندیدی سەرەکیە و چاڤی بە شایستە دەزانرێت

    دیــــدار نانەکەلی   / زانکۆ پرێس : یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) بە ھاوکاری لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی  کۆتایی ھەموو ساڵێک ھەڵدەستن بە رێکخستنی ڤیستیڤاڵێکی رێزلێنان کە خەڵاتەکەی  تۆپێکی زێرین و ملیۆنێک دۆلارە و بە پێوەری ھەڵسەنگاندن و دەنگدانیش براوەکان ھەڵدەبژێردرێن.

  • روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌م عه‌لی

    بۆ هاوكارانی به‌ڕێزم له‌ (ماڵپه‌ڕی كورد یو، لڤین پرێس)

    به‌ڕێزان سوپاستان ده‌كه‌م، كه‌ بایه‌ختان به‌و وتاره‌ دا كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ 3ی ژماره‌ 71ی هه‌فته‌نامه‌ی (باس)دا، له‌باره‌ی رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی زاخۆ نووسیومه‌ و بڵاوم كردووه‌ته‌وه‌. به‌ڵام نازانم ئه‌وه‌ رێكه‌وته‌ یان هی ئه‌وه‌یه‌ یه‌ك هه‌واڵساز له‌ یه‌ك كاتدا هه‌واڵێكی بۆ هه‌ردوو ماڵپه‌ڕه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان له‌و وتاره‌ ئاماده‌ كردووه‌، چونكه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی رێنووس و زانیاری له‌ هه‌ردوو هه‌واڵه‌كه‌ وه‌ك یه‌ك دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌، لێره‌دا بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزی ده‌ستنیشان ده‌كه‌م، به‌هیوام ئه‌گه‌ر راستیشی نه‌كه‌نه‌وه‌ لێی ئاگه‌دار بن.

  • چه‌ند گیراوه‌یه‌کی به‌سود بۆ ده‌م و چاو

    خانمی ئازیز ماست دانراوه‌ به‌ به‌ سودترین و باشترین گیراوه‌ بۆ ده‌م وچاو ! بۆیه‌ ئه‌توانیت ماست له‌گه‌ڵ زۆر شتی دیکه‌ی به‌سودی تر تێکه‌ڵ بکه‌یت و بیده‌یت له‌ ده‌موچاوت ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ن نموونه‌یه‌کن و ئه‌توانیت تاقییان بکه‌یته‌وه‌ و بزانه‌ چه‌ن به‌سوده‌.

  • دیانا

    دیانا

    کچە کوردی چاوگەش بە جلی کوردییەوە

    لە دانیمارک دەژیت

     

  • ئەکتەرێکی پاکستانی داوای قەرەبوو لە گۆڤارێکی هیندی دەکاتەوە

    پارێزەری ئەکتەری پاکستانی فیینا مالک ڕایگەیاند سکاڵا لەسەر گۆڤارێکی هیندی کە تایبەتە بە پیاوان تۆماردەکات بە هۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ڕووتی ئەکتەرەکە و دەڵێت وێنەکە دەستکاری کراوە.

  • کچە پۆلیسەکە

    ئەی کە جوانە ئەو ووتە بە نرخەی ئینگلیز کە دەڵێ: (ئافرەت نیوەی کۆمەڵە) بەڕاستی زۆر جوانە کاڵا بەقەد باڵایە.

    لە ھەموو دونیادا ژنان شان بەشانی پیاوان بەشداری دەکەن لە ئەرکء فەرمانەکانیاندا، وە لەناو ژناندا چەندەھا ژنی فەرماندەو رابەرء ئەدیبء نوسەرو رۆشنبیریان تێدا ھەڵکەوتووە وە ژنانی کارکەرو فەرمانبەرش، وە لە کوردستانی خۆماندا بە ھەزارەھا ژنی پێشەنگء خەباتکەرو شۆڕشگێڕیان تیادا ھەڵکەوتووە.

     

  • پێنج خواردن ڕێگرن له‌ پیربوون و چرچی‌ ده‌موچاو

    سەرچنار : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ پیریی‌ داهاتوویه‌كه‌ كه‌ خۆ ده‌ربازكردن لێی‌ مه‌حاڵه‌، كه‌چی‌ هه‌موان له‌وه‌ ده‌ترسین چرچولۆچی‌ له‌ ده‌موچاوماندا ده‌ركه‌وێت، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی‌ ئه‌م كاره‌ش هه‌ندێك ڕێگای‌ ساكار هه‌یه‌ ده‌توانرێت تاڕاده‌یه‌ك دوایخات، به‌تایبه‌تی‌ خواردنی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ماده‌ دژ به‌ ئۆكسانه‌كانیان تیادایه‌.

     

  • چەند ئامؤزكارييك بؤ سه لامه تى جاو له كاتى دانيشتن له بەردەم كؤمبيتەر

    توێژه‌ران
    بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى چاو ، له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ كاتێكى درێژ له‌ به‌رده‌م شاشه‌ى كۆمپیۆته‌ردا داده‌نیشن ، ئاگاداریان بلاو كرده‌وه‌ ، كه‌ پابه‌ندى ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه‌ بن :
  • بۆ کاک ئه‌مجه‌د و ئه‌و رێزدارانه‌ی ده‌ماری پاشداماییان به‌ روونکردنه‌وه‌که‌مان ره‌پ بووه‌!

    دارا ئه‌حمه‌د - به‌شی یه‌که‌م - ئێمه‌ وه‌ک ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ به‌ مه‌به‌ستی به‌رانگژبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه‌ کۆنه‌په‌رستیی و نه‌رێنییه‌کانی ده‌رده‌ دێرێن و ره‌گاژۆیه‌‌‌ کوشنده‌کانی وه‌ک (بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی و دینیی) به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه‌ له‌ نێو ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆمان به‌ پێی توانا کۆششی خۆمان کردووه‌ و قوربانیی زۆریشمان له‌و‌ پێناوه‌ داوه‌، دوایین هێرش و گه‌له‌کۆمه‌ییش له‌و دواییانه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرێته‌ سه‌رمان که‌ ئێمه‌ چیدی به‌رهه‌می ئه‌و که‌سانه‌ بڵاونه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ناسناو یان نازناوی (خێڵه‌کیی، ناوچه‌گه‌ریی، دینیی)یان هه‌یه‌.. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ رۆژی (٦\١\٢٠١١) روونکردنه‌وه‌یه‌کمان له‌و لینکه‌دا‌ بڵاوکرده‌وه‌‌:

     

  • زمانی ئۆپۆزسیۆن و وەڵامدانەوەی دەسەڵات دوو دیوی یەك دراون؟

    شێروان ئیبراهیم حەیدەری : زمانی ئۆپۆزسیۆن و راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن بە هەموو بارێكەوە بینراو بێت یان بیستراو بێت، لەگەڵ ئەوانەی خزمەتی ئۆپۆزسیۆن دەكەن كە ناویان رۆژنامەی ئەهلی سەربەخۆیە بە گشتیانەوە زمانێك بەرهەم هاتووە زمانەكە زمانێكی عەقڵانی و دایەلۆگ خوازیى نیە، زمانی لێدان و تێكشكاندنی بەرامبەرە و هەر هەمووی لە یەك چەق كۆ دەبێتەوە،

  • هوتێل سوتاندن یان هه‌وری چڵکنی که‌شی گه‌شی کوردستان

    تابلۆ حه‌سه‌ن : کوردستان وڵاتێکی جوانه‌ ، جوانیش  کۆمه‌ڵێک مه‌رج و شه‌رت و ستوونن به‌ له‌قبوونی یه‌کێکیان دیمه‌نی گشتی جوانیش له‌ق ده‌بێت هه‌ر وه‌کوو ریزێک دانی جوان له‌ ناو ده‌مدا کاتێک تاکێکیان ده‌که‌وێت ، کوردستان شاخه‌ ، باخه‌ ، ده‌شته‌ ، رووبار و کانیاوه‌ ، کوردستان ئیسلامه‌ ، فه‌له‌ ، ئێزیده‌ ، کاکه‌یی و باوه‌ ،کوردستان نه‌وته‌ ، جۆره‌های به‌رده‌ ، گه‌شته‌ گوزاره‌ که‌ هه‌مویان کانیاوی ژیانن ، بۆ هیچ که‌س و تاخم و پارت و رێکخراوێک نیه‌ ده‌ست وه‌ردات له‌و پێکهاته‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافی و مێژووییه‌ ، هه‌ر دانه‌یه‌ک له‌ ئه‌ڵقه‌که‌ دانه‌ی گه‌وهه‌رن و هه‌ر ده‌ستێکیش هه‌وڵی تێکدانی بدات ده‌ستێکی چه‌په‌ڵه‌ له‌ لاوازدارترین حاڵه‌تی سزادا ده‌بێت ببێته‌ بار به‌ سه‌ر شانی خاوه‌نییه‌وه‌.

     

  • ئیمان : دەمەوێت چەند راستیەک بخەمە روو کە لەسەر بنەماڵەکەمان وتراوە

    ئیمان : دەمەوێت چەند راستیەک بخەمە روو کە لەسەر بنەماڵەکەمان وتراوە
    من  کە ناوم ( ئیمان ھیمن ح ع) تەمەنم ١٦ ساڵە، دەمەوێت چەند ڕاستەیک بخەمە روو دەربارەی ئەو  ئەو قسانەی کە بە ھەڵە لەسەر ژیان و خانەوادەی ئێمە بڵاو کراونەتەوە، کە بە گریان نەبێت ناتوانم باسی لێوە بکەم، ئەمە تەنھا مشتێکە لە ژیانمان.

  • شەم لە کوردستان

    شەم

    هەروەک نێگزەکەی دەستی بۆن خۆش و ڕووخۆش

    لە کوردستان ژیان بەسەردەبات