گۆرانی بولبول
- زياتر
-
29 ت دووەم 2016
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 22 ئاب 2017 18:16
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 29 تشرینی دووەم 2016 20:40
- نوسراوە لە لایەن فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
بولبولێکی بچکۆلەم
لەناوقەفەس دانابو
ڕۆژێک بینیم خەمبارە
زۆرلاوازو داماوبو
ئازادمکردلەژیان
فڕی بەدڵێکی خۆش
بەنەغمەوئاوازی جوان
بۆی وتم گۆرانی خۆش
وتی ئۆخەی سەربەستم
وادەدەم لەشەقەی باڵ
ئاوازوگۆرانی من
دیاریە بۆتۆی مناڵ
دیلێتی لەناوقەفەس
هەتابڵێی ناخۆشە
ژینی ئاسمان وزەوی
هەربەئازادی خۆشە
منیش زانیم ئازادی
چەندە بۆخۆم ڕەوایە؟
لای هەموبونەوەرێک
هیواوخۆزگەوخولیایە.