CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 58 میوان

هەنگ (منداڵان)

منداڵەژیکەڵەکان
گوێم لێبگرن ھەمووتان
باتاوێک بتاندوێنم
خۆمتان پێبناسێنم
نازناوی ژینم ھەنگە
ناوم جوان وقەشەنگە
زیندەوەرێکی وردم
بەڵام بەدەست وبردم
دەفڕم لەم چڵ بۆئەوچڵ
بۆنیان دەکەم چڵ بەچڵ
ماڵم لەمۆمخانەیە
وردوخنجیلانەیە
ھەم جێگای کارکردنە
ھەم بۆکاتی خەوتنە
کاری من زۆرسەنگینە
بۆبەرھەمی ھەنگوینە
پێشکەشتان دەکەم ھەنگوین
سەرچاوەی خۆشی بۆژین
بۆساتێک خۆشی ئێوە
ھەردەم بزەم لەلێوە
دەبائێوەش وەکومن
١. ئازاو وریاوچالاک بن
ھەروەکومۆم ڕووناک بن
دڵسۆزی گەل وخاک بن فەرھادئەحمەدبەرزنجی
٢٨/٣/١٩٩٨