CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina


ئامادەبووانى ئێستا 132 میوان

دیارییەکەی دایکم

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
ئای چەند خۆشبوو لەسەرخۆ
دایکم کــەوتە گفتـوگـــۆ
وتی ڕۆڵەی شـــــــیرینم
دیــاریم ھێناوە بۆ تــــۆ
@@@
منیش زۆر بە پــــەرۆشی
سەرم خستە ســـەر کۆشی
دەستی ھێنا بەســـەرما
دنیایەک خــۆشیم نۆشی
@@@
پاشان دایە دەست و برد
ھات منی ماچ باران کـرد
ماچ خەڵات و ھــاندەرە
بۆ ئێمەی ژیکـەڵە و ورد
@@@
ھێندەم زانی دایە خان
وتی فەرموو ڕۆڵە گیان
ئەوە چـەندین کتێب و
گۆڤاری نوێی منداڵان
@@@
وتم دیاری تۆ و بابە
بەبــــاشی دڵنیابە
چونکە دڵسۆزی ئێمەن
زۆر بە نرخ و نایابە
@@@
وا منیش بڕیـــار دەدەم
کتێبخانەی ژوورەکــەم
بەو ھاوڕێ بەنرخـــانە
زیاتر فراوان بکــــەم
@@@
٢٧/١٢/٢٠١٦
قوتابخانەی شەم
عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

ئێمــەی منداڵ قوتـابین

ناخ پڕ ھیوا و دڵخـۆشین

واین لە قوتابخانەی شەم

بۆیە واتێدەکـــــۆشـین

@@@

بۆتە خــــۆشترین جێگە

بۆ ئێمـەی بچـکۆلە و ژیر

شــــانازی پێوە دەکەین

ڕازاوە و خۆشــــە و دڵگیر

@@@

مامۆستاکان روخــــــۆشن

کاتێک لەگەڵمــان دەدوێن

دڵسۆزن بۆ ئێمـــــەی گوڵ

وەک چاومان خۆشمان دەوێن

@@@

لەگەڵمان ھــــەوڵدەدەن

تا ھەموو سەرکـەوتوو بین

ھەتا لە پاشـــــەڕۆژدا

سەربەرز و دەرکەوتوو بین

@@@

لەســایەی ئاڵای بەرزی

پڕ شکۆی کوردســـتانا

گۆرانی و ســرود دەڵێین

لە پۆل و گۆڕەپـــــانا

@@@

٢٦/٨/٢٠١٧