CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 31 میوان

ئەستێرە

 فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی
ئای لەبریسکەی ئەستێرە
پرشنگی وەکو زێڕە
بەڕوناکی شەوانی
بۆسەرشاری سلێمانی
دیمەنی شارمان جوانە
بەوێنەی چراخانە
ناوی تۆئەستێرەیە
ڕوناکیت بۆئێمەیە
وەکوناوی باخچەکەم
ھیچ جیاوازیەک ناکەم
تۆبە پرشنگی زێڕین
باخچە ڕەوشت وزانین
چرای دەستمان ھەڵدەکەن
دنیامان ڕۆشن دەکەن.

ئەم ھۆنراوەیە بۆباخچەی ساوایانی ئەستێرە نوسراوە ،لەلایەن مامۆستا نەورۆز خزر ئاوازی بۆدانراوە.