(ھەنگەکان وچۆلەکەکان لەچاوەڕوانی ورچ)دان نوسینی/وجدان عبدالعباس
- زياتر
-
12 ت دووەم 2017
- دواین نوێکردنەوە یەک شەممە, 12 تشرینی دووەم 2017 09:55
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 12 تشرینی دووەم 2017 09:55
- نوسراوە لە لایەن فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
وەرگێڕانی لەعەرەبییەوە {فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی}
لەبازاڕی دارستانەکەداھەنگ دوکانێکی ھەنگوین فرۆشتنی دانابوو،بەقاپ وکیس وکێشانەی جیاواز دەیفرۆشتن.ئەودوکانە ناوبانگی دەرکردبووبەھەنگوینی باش وخۆش.
ورچێکی تەماعکارچاوی تێبڕیبوو،جارێک ھێرشی بۆکردبوو زیانێکی زۆری بەھەنگ گەیاندبوو.
بۆیەھەنگ لەبیری ئەوەدابوو،دەترسالەدووبارەبوونەوەی ھێرشی ورچەکە،ڕۆژھات وڕۆیشت ھەنگ ڕێگە چارەیەکی دۆزییەوە وھەمووچۆلەکەکانی دارستانەکەی لێ ئاگادارکرد،پاشان چووە لای ھەنگەکانی ھاوڕێی کەلەدەوروبەری دارستانەکەدابوون وپێی گوتن"ئەگەرگوێتان لەوجۆرە ئاوازی بانگکردنەی چۆلەکەکان بوو،ئەوابەخێرایی بگەنەدووکانەکەم،بۆئەوەی لەھێرشی ورچ ڕزگارم بکەن".
ھەمووگوتیان :بەسەرچاوئێمە ھاوکاریت دەکەین،بۆیە لەگەڵ ھاتنی ورچ بەرەوبازاڕەکە،چۆلەکەکان دەنگیان وەکوزەنگی تەلەفۆن لێبەرزبووەوەو،ھەنگەکانیش زۆربەخێرایی کۆبوونەوەوکەوتنەڕێ بەرەو دوکانی ھەنگ.
بەگەیشتنی ورچ ھەنگ وچۆلەکەکان ھێرشیان بۆبرد،کۆمەڵ کۆمەڵ دەوریان لێدابەجۆرێک نەیدەزانی لەکوێوە لێیدەدەن.
دەڕۆیشتە پێشەوەودەگەڕایەوە،دەکەوت وھەڵدەستایەوە،ڕایدەکردودەکەوتەوە سەرزەوی وھاواریدەکرد
"وازم لێبھێنن.....لێمگەڕێن.....دەڕۆم" ھەنگەکان وچۆلەکەکان بەدەنگی بەرزدەیانگوت(جارێکیتر گەڕایتەوە بۆھەنگوین،ئەوا ئێمە چاوەڕێتین).
ئەم چیرۆکە لەژمارە(٦)ی گۆڤاری{جۆلانێ}بڵاوکراوەتەوە.