CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 56 میوان

گەرماو

فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی
دارۆ لەخۆشتن بێزاربوو،ھەفتەی جارێک خۆی دەشت،چونکە ھەمووجارێک کەف دەچووەچاوەکانی دەیکزاندەوە یان دەچووە ناودەمییەوەوتامی دەمی ناخۆش دەکرد.ڕۆژێک لەکاتی خۆشتندا کەف چووەچاوەکانی ، بۆیە بەدەم ھاوارەوەوبەپەلە ئاویکرد بەسەری خۆیدا، بەڵام پەڵەکەفێک بەسەرشانیەوە مایەوەودایەقاقای پێکەنین و وتی:

+ دارۆئەوە بۆچی ھاواردەکەی؟؟؟؟

- چونکە تۆچوویتەناوچاوەکانمەوە.

+ دارۆگیان من سوودبەخشم ودەمەوێت تۆلەچڵک وپیسی ڕزگاربکەم،بەڵام پێویستەکاتی سەرشتن چاوەکانت و دەمت دابخەی تازیانت پێنەگات.

– ئەی تۆناڵێیت من سوودبەخشم ئیتربۆچی زیانم پێدەگات؟؟؟

+من لەمادەی کیمیایی دروستدەکرێم دژی چڵکم وبۆپاکژکردنەوەی لەشت بەسوودم لەھەمان کاتدازیانبەخشم بۆچاووگەدەت، بۆیە دەبێت بزانیت چۆن بەکارم دەھێنیت.پاش ئەوەی دارۆلەبێزاری خۆشتنەکەی تێگەیشت ، بڕیاریدا لەمەودوا ڕۆژانەخۆی بشوات ولەکاتی سەرشتنداچاوەکانی و دەمی دابخات ھەتازیانی پێنەگات.