CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina


ئامادەبووانى ئێستا 188 میوان

نەورۆز

منداڵینە نەورۆزە
یادی کوردی دڵسۆزە
وادەی وەرزی بەھارە
جەژنی گوڵ وگوڵزارە
وەرن بابەدڵی خۆش
خەممان بکەین فەرامۆش
لەناودەشت وسەوزایی
بیکەین بە بەزم وشایی
بۆپێشوازی لەبەھار
نەغمە بخەینە سەرزار
سەیرکەن ئەم سروشتە
چەندخۆشە وەک بەھەشتە
ئە م ووڵا تە دڵگیرە
چاوەڕێی ئێمەی ژیرە
بەئاشتی وخوێندەواری
دەریکەین لەبێزاری
دەبا ھەموو وەک برا
بۆگەل ببین بە چرا
لەخۆمان بکەین پیرۆز
یادی بەھارو نەورۆز 

فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی