ژینگەپارێز
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن ڕۆستەم خامۆش
ئــەوەی ژیـنـگــەپـارێـزە
پــــاک و ژیــرو بــەڕێـزە
ڕەوشـــتـی بـەرزو جــوانـە
خـۆشــەویستی ھـەمـووانـە
ئـەوەی ھــەردەم خـاوێـنـە
جـوانـە وەک ڕووی ئـاوێـنـە
لـە ژیـن بە سـوودو کـەڵکـە
بـۆ خـۆی و بـۆ ئەو خـەڵکـە
حـەز دەکـا شـــارو دێھـات
ســەرتـاپـای خـاکـی وڵات
ھەمووی ھەر سـەوزو گوڵ بـێ
جـێـی ئـاسـوودەیـی دڵ بـێ
ڕۆستەم خامۆش / ھەولێر
شیعر بـــۆ منداڵان