CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 44 میوان

برادەر گيان

ئەزانی زۆر پەرش و بڵاوم خۆمم بۆ کۆناکرێتەوە و نازانم دێرەکانم چۆن بدرکێنم

باران وردە وردە دەدات لەپەنجەری ژوورەکەم و لق و پۆپی دار (ليمۆکە) دەشـــواتەوە
گوێم لەقاقای زەويە، کەباران گۆنای ماچ دەکات. چەندە تامەزرۆی ديداری يەکین

تووند تووند ئامێز دەکەن بەيەكدا دڵــۆپە بارانەکان خێرا خێرا بەناو زەویدا ڕۆ دەچن
من لە ئەشکی هەورەکان دەگەم کاتێک بەدرێژای هاوينێکی ووشک و گەرم چاورێ
ديداری زەوی دەکەن.. من دەزانم لای ئەوان چرکە چەندە دەرەنگ دەروات و رۆژەکان چەندە بەســـەختی دەگوزەرێنن بۆيە هێندە تامەزرۆی ســـەيرکردنی ديمەنی بەيەک گەيشتنيانم رێک ئەو چرکە ليمويانم بير دێتەوە کە لە ســـوچیکی ئەم شارە من و تۆ جاومان کەوت بەيەکدا نەمانزانی پێ بکەنين يان بگرين ...
باوش بکەين بەيەکدیدا يان لە دووری يەک بين ....
ئەها جوان بيرمە ئەوکاتەی تۆ دەستت بۆ قژە رەشـــە قەترانيه‌که‌م برد و ووتت:
تاڵــەکانی قــژت بە کراوەی جوانترە ئيتر جيتر گوڵ مەدە لەسەرت....
من قاقايه‌کم کردوو ســەيری چاوه‌کانتم کرد و ووتم ئيتر هیندە بە تامەزرۆيەو ســەيرم مەکە
ئاخر بالندەکان لەئاسمانەوە درک بەو ديدارە دەکەن ناترسی نهێنی ئەم بەيەک گەيشتنەمان بدرکێنن......
ئای برادەر گيان
ئەو نامەیه‌مم جياواز ترە لەوانیتر ، چەندين جار هەلسام و ســـەيری پەنجەرەکەم کرد
دەمەويست هەموو نهێنيەکانی بەيەک گەيشتنی زەوی و باران بزانم
من نيازمە تابلۆیه‌کی رەنگين بنەخشێنم . تنۆکە باران و ماچی زەوی و گەلا زەردەکانی پايز
لە نێو تابلۆکەم رەنگ بداتەوە خۆشم بەکراسە ســپیيە ئاوريشميەکەی بەرم ســەما لەگەل ريتمی هەموو بەيەک گەيشتەکان بکەم ....
دەمەوێت گەر بە خــەياليش بێت دەستت بگرم لەگەل تۆ دوور دوور برۆم
لەوی لەو ســـەر زەمين نيشتەجی بين، کەنيازمان بوو خانویه‌کی لە قور و تەنها دوو کورسی و يەک مێزمان هەبێت ...نيازمان بووو يەک ســەرين جێگای هەردووکمان بێت
من ســەر بخەمە ســـەر سينگی تۆ و تۆش وردە وردە جيرۆکی شيرينی دڵــداريمانم بۆ باس بکەی ..لە گەل هەر کۆتاییه‌کا بمهێنيتەوە سەرتا و پێم بلێ ئەها بيرتە لە کام کۆلان تۆم بينی ....
چەند تامەزرۆم برادەرگيان لەسەر بالی هەورێک بگەمە لات
پێت بلێم: ســـەيرکە پايیز چ وەرزێکی ســـەرسورهێنەرە و منی لەگەڵ خۆی بۆ تۆ هێنا
هەموو ئەو خــەيالانە و ســـەدانی تر وەک ئەو تنۆکە بارانە دەرژێت بەسەر خەيالی جەنجاڵی مندا وردە وردە خەريکە هەناسەم تەنگ دەبێت ناجارم پێنوسەکەم دابنێم و
رابکەمە بەر باران بەلکە هەر هيج نەبێت تۆزێک لەو خــۆشبەختەيە بە منيش بگات
دووبارە نازانم نامەکەم بە تۆ دەگات يان نا. تەنها دەنوووسم بە قەت هەموو دڵــۆپە بارانەکان خـــــــــــــۆشم دەوێت.

سابات