CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 90 میوان

کتێبی پەیامبەر وانەیەک بۆ ژیانی مرۆڤەکان

سەدیق سەعید ڕواندزی : جوبران خلیل حوبران، یە کێکە لەو نووسەرانەی، لە سەر ئاستی جیھاندا، کتێبء نووسینەکانی دەخوێنرێنەوەو خوێنەرێکی زۆریان ھەیە.ئەو، وەک حەکیمێک لە نووسینەکانی دەدوێتءنووسینەکانی دەچنە خانەی ڕێنوینی مرۆڤء بیرکردنەوەو بونیادنانی کەسیەتییەکی ھوشیارء بە ئاگا لە ژیانء دەوروبەر. بۆیە ھەر کاتێک نووسینەکانی دەخوێنینەوە، ھەست دەکەین پڕن لە ئامۆژگاریء وتەی بەنرخ.کەلە ئەزموونکردنی ژیانی مرۆڤەکاندا، بایەخی خۆیان ھەیە. نووسینەکانی، ڕۆشناییەکن بۆ ڕووناک کردنەوەی سوچە تاریکەکانی ژیانی مرۆڤ. ئەو قسەو سەبردەو ڕووداوەکانی ژیان، دەکاتە پەیامێکء ئاراستەی مرۆڤەکانی دەکات. بۆیە ھەمیشە دەربڕینەکانی پڕن لە حیکمەت.ھەر ئەمەشە وایکردوە خوێنەران بە شەوقەوە نووسینەکانی بخوێننەوەولەھەر شوێنێک کتێبەکانی ببینن ببیتە جێگەی سەرنجیان. (پەیامبەر) ناوی کتێبێکی ئەو نووسەرەیە، کە لەو ماوانەی ڕابردوودا، ماڵی وەفایی لە ھەولێر، چاپی کردوءەو نووسەر (توانا ئەمین) وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی. ئەم کتێبە وەرگێڕدراوەتە سەر پەنجا زمانی جیھانی. ناوەڕۆکی کتێبەکە، لە کۆمەڵە وتارێک پێکھاتووە، کەباسء بابەتی کۆمەڵایەتیء پەروەردەییء خێزانین.ھەریەک لەو بابەتانە، بە جیا نووسەر لەبارەیانەوە بەکورتی دواوە.بابەتەکانی ئەو کتێبە کورتن، بەڵام پوختء چڕن. بە زمانێکی سادە نووسراون، بەڵام ڕێنوێنیء ئامۆژگاری زۆری تێدایە بۆ خوێنەران.ئەو کتێبە لە چەندین وتاری وەک:(ئازادی/ ئەقڵء سۆز/قسەکردن/چاکەو خراپە/نزا/خەمء شادی/ منداڵی/ھاوسەریەتی/کار/) لە گەڵ چەندین بابەتی تر پێکھاتووە. کە ھەموویان بەکورتیء لە دووتوێی ڵاپەڕەیەک یان دوودا، نووسەر لە بارەیانەوە دواوەو سەرنجءتێڕوانینەکانی خۆی دەخاتە ڕوو. دەربڕینەکان، ئاماژاەیەکی مانادارن بۆ خوێنەرانء گوزارشت لە ھوشیاریء تێگەیشتنی مرۆڤ دەکەن. بۆ ھەر یەک لەو باسانە کە لە شێوەی ناونیشانێکی سەربە خۆ نووسراون، جوبران خەلیل، بە چەند دێڕێک لە بارەیانەوە دواوەو بەڕادەیەک کە خوێنەر دەیانخوێنێتەوە،وێرای سەرسامبوونی، چێژیش لە خوێنەوەی بابەتەکان وەردەگرێت. دەشێ پەندو ئامۆژگارییەکانیشی ببنە ڕێنوینیەک ء چرایەک بۆ ڕووناکردنەوەی ژیانی مرۆڤەکان خۆیان. بۆنموونە: نووسەر لە باسی ئازادیداو بۆ گەیشتن بەئازادی دەنووسێت:(ئەگەر دەتانەوێ تەختی ستەمکارێک بڕءخێنن دەبێ یەکەمجار ئەو تەختە بڕوخێنن کەلەدەروونتان دایە.ئەگەر ترسێکتان ھەیە، ئەوا ئەو ترسە لە دڵی ئێوەدایە نەک لە دەستی ئەو کەسەی لێی دەترسن). بێگومان ھەمیشە وتراوە، دیکتاتۆرء ستەمکارەکان، بێدەنگی دروست ناکەن. ئەوە کۆمەلگەیە ستەمکارءجەلاد دروست دەکات بە ھۆی بێدەنگی خۆیانەوە.نووسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەگەر مرۆڤەکان ھەموویان ھاوھەڵوێستء یەکگرتووبن، ئەگەر یاخی ببنء بێنەوە بە گژ دەسەڵاتدارانء ستەمکاران، ئەوا بە ئاسانی دەتوانن کۆتایی بە زەبرء زەنگی دەسەڵات بێنن. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ سەرەتا لە خۆیانەوە دەست پێبکەنء بەربەستەکانی ژیانی خۆیان بشکێنن. دەبێ قوربانی بدەنء لە مەرگ سڵ نەکەنەوە،تا ئەو کاتەی ھەموویان ئازاد دەبن. ئەوە بێدەنگی مرۆڤەکانە، فەزایەک دروست دەکات،کە تیایدا ستەمکارء ستەملێکراو، قوربانیء جەلاد دەربکەون.تاکەکەسێک کە دەسەڵاتێکی ڕەھای ھەیەو ھەرچییەک مەبەستی بێت لە ستەمءسەرکوتکردنء بێ بەھاکردنی ژیانی مرۆڤەکانی کۆمەڵگەکەی دەیکات،ئەوا ئەودەسەڵاتەی لە کوێ ھێناوە؟ خۆ لە ئەزەلەوە بەو شێوەیە دەسەڵاتدار نەبووە؟ ئەوە ھەموو لە بێدەنگی تاکەکانء نەبوونی ھیچ شۆڕشء یاخیبوونێک دروست دەبێت. بۆیە بە بۆچوونی نووسەر ھەرکاتێ تاکەکان توانییان ترسی نێو دڵەکانی خۆیان بشکێنن، ئەوا دەتوانن ترسی ستەمکارەکەش نەھێڵن. چونکە ئەگەر ترسێک ھەبێت،ئەوا ئەو ترسە لە دڵی مرۆڤەکان خۆیاندایە، نەک ئەو کەسەی لێی دەترسن.بێگومان ڕۆژێکیش دێت ئەو ترسە نەمێنێتء مرۆڤەکانی یاخدەبنء بە گژ تەختی ستەمکارەکەیاندا دێنەوە. تەمەنء دەسەڵاتی ستەمکار، چەندیش بخایەنێت، ھەر کۆتایی دێت. ھەموومام بینیمان، سەدامءقەزافیء بن عەلی چیان بە سەر ھات. ئەمە دەبێ وانەیەک بێت بۆ ھەمووئەوانەی دەسەڵاتدارنء خۆیان بە شوان دەبیننء گەلەکەشیان بە مێگەڵ.بەڵام ئەمە چۆن دەکرێت، بە تێکشکاندنی ئەو ترسەی لە دەروونی مرۆڤەکاندایە. لەوتارێکی دیکەدا، کەدەربارەی ھاوسەریەتییە، جوبران خەلیل جوبران دەڵێت:(پێکەوە گۆرانی بڵێن، بەڵام ڕێزی تەنیایی یەک بگرن. پێکەوە بن بەڵام مەچنە ژێر سێبەرێک). لەڕاستیدا، نزیکترینءبەبەھاترین پەیوەندی، پەیوەندی نێوان ھاوسەرەکانە، لە چوارچێوەی ماڵێکء خێزانێک. پەیوەندییەک کە ئەگەر ھیچ گرفتێک نێتە پێشەوە، ئەوا تاکۆتایی ژیانی یە کێکییان بەردەوام دەبێت.بەڵام زۆرجار ئەو نزیکیء پەیوەندییە خۆشەویستییەی نێوان ھاوسەران، لە چوارچێوەی ماڵدا ھەڵدەگەرێتەوەو لە بڕی خۆشەویستی، دەبێتە پەیوەندی ڕقء کینەو ڕیزنەگرتن لە یەکتریءتاسەرەنجام بە لێکترازانءجیابوونەوە کۆتایی دێت. نووسەر لە گوزارشتکردنەیدا لە بارەی ھاوسەریەتی،ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر ھاوسەران زۆر یەکتریشیان خۆشبوێتء ئاوێتەی ژیانی یەکتری ببن، ئەگەر بوونی خۆیان لە بوونی بەرامبەرە کەیان ببینەوە، ئەوا دەبێ پەراوێزێک بۆ ئازادی ژیانی تاکایەتی یەکتری بھێڵنەوە.نابێ ئەو پەیوەندییەیان شێوەیەکی کۆیلایەتی وەربگرێت. یاخود ئەوەندە بیر لە زەوتکرنی یەکتریءکۆتوبەند کردنی یەکتری بکەنەوە، کە بوارێک نەمێنێنەوە، بۆ ئازادییە کەسییەکانی خۆیان. زۆرجارئەو خۆشەویستییەی نێوان ھاوسەران، لە دەرەنجامی تەماشاکردنی یەکتری وەک موڵکداریء خاوەنداریەتی یەک، دەگۆڕێت بە پەیوەندییەکی ڕقء کینە. ھاوسەران لە ژیانی خێزانیاندا، چەندیش یەکتریان خۆشبووێت، مانای ئەوەنییە ئیدی دەستبەرداری تاکایەتی خۆیان ببنء ببنە کۆیلەی یەکتری. بۆیە جوبران دەلێت: (پێکەوە بن بەڵام مەچنە ژێر سێبەرێک). ڕێزی تەنیایی یەک بگرن. ئەمەش دەلالەتێکە بۆ ئەوەی پەیوەندی ھاوسەران لەچوارچێوەی یەک ماڵء خێزاندا، نابێ بێتە ھۆکاری توانەوە لەنێو یەکتریدا، تا ئەو ڕادەیەی یەکێکییان ئەوی تریان دەسڕێتەوەو شوناسی خۆی پێدەبەخشێت. بێگومانیش ھاوسەران، ھەرچییەکء ھەر چۆنێک بن، دواجار ھەردووکییان مرۆڤن. کە مرۆڤیش بوون، مانای وایە ھەریەکەیان خاوەنی ھەستء سۆزء سرءوشتی بایۆلۆژی ء سایکۆلۆژی خۆیانن. نابێ بیرلەوە بکەنەوە کە ببنە یەک. چونکە بە دڵنیایەوە، ئەوە ھەڵەو مەحاڵیشە. لەوتارێکی دیکەدا لە بارەی عەقڵ و سۆز جوبران دەڵێت:(ئەگەر بەتەنھا عەقڵ فەرمانرەواییتان بکات،دەبێتە ڕێگرء سنووردارتان دەکات. ئەگەر بەتەنھا سۆزیش فەرمانرەواییتان بکات، ئەوا دەتان سووتێنێ. دەبێ عەقڵ ءسۆز بە یەک ئەندازە ڕێزیان لێبگیرێت).ھەڵبەتە مرۆڤ وەک بوونەوەرێک، پێکھاتەیەکی سایکۆلۆژی ءفسیۆلۆژی تایبەتی ھەیە. کە بونیادی کەسیەتییەکەی پێکدەھێن. لە بوونی مرۆڤەکاندا، لە یەک کات عەقڵ ھەیەو سۆزیش ھەیە. مرۆڤ لە پاڵ پێداویستییە فسیۆلۆژیء غەریزەییەکان، پێویستیشی بەلایەنی ڕوحیء بایەخدان بە شتە ڕوحییەکان ھەیە.لە نێوان عەقڵء سۆزدا، لە نێوان مرۆڤێکی ڕۆمانسیءمرۆڤێکی ئەقڵانیدا، نابێ لە یەک کاتدا، یەکێکییان بیت. واتە ھیچ مرۆڤێک نییە بەتەنھاڕۆمانسییانە بژیتء ئەقڵانیەتی بەلاوە گرنگ نەبێ، بەھەمان شێوەش ناتوانێ ئەقڵانی بژیتء سۆزو ڕۆمانسییەتی نەبێ. مادام پەروەردیگار مرۆڤی بەو شێوەیە خوڵقاندءوە، ئیدی نابێ دەست لە دروستکراوەکانی خودا بدەین. بێنینە بەر چاوی خۆمان، ئەگەر مرۆڤێک بەتەنھا ڕۆمانسییانە بژیتء تەنھا سۆز بکاتە ڕێنوینی ژیانی خۆی، ھەڵەیەکی چەند گەورە دەکاتء ڕووبەڕووی مەترسییەکی چەند گەورە دەبێتەوە. چونکە ئەوەی دواجار مرۆڤ لە ئاژەل جیادەکاتەوە ئاوەزە.بۆیە لە نێوان عەقڵءسۆزدا، دەبێ ھاوسەنگییەک ھەبێء باڵانسی ھەردووکییان ڕابگیرێت. مرۆڤ ھەرتەنھا بە ئەقڵ ناژی، بەڵکو پێویستیشی بە سۆزء خۆشەویستیء پەیوەندییە لە گەڵ بەرامبەرەکەی. بەتایبەتیش مرۆڤی خۆرھەڵاتیء لە نێویشیاندا مرۆڤی کورد،کە لە سرووشتەوە کەسیەتییەکی ڕۆمانسی ھەیەو کەمتر بەرگەی پێشکەوتنە تەکنەلۆژیی ءزانستییەکان دەگرێت. سەرنج بدەن، ئامێرە داھێنراوە نوێکانی سەردەم، لە زۆر کاتدا چ نەھامەتییەکیان بۆ خێزانی کورد ھێناوەتە ئاراوە.بۆنموونە : وەک مۆبایل. کە سەرچاوەی چەندان کێشەو نەھامەتیء لێکترازانی کۆمەڵایەتی خێزانەکانە.مرۆڤی کورد، چونکە لە سەردەمێکی نامۆ دەژی، ئیدی ئەویش ھەست بەو نامۆیە دەکاتء لە پاڵ پێداویستیە فسیۆلۆژییەکان، پێویستی بە پێداویستییە ڕوحیەکانیش ھەیە.بەھۆی نەمانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیشء سۆزء خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان، ئیدی ئەو پێداویستییە ڕوحیانەش نەماون. ئێمە ڕۆژ نییە گوێبیستی چەندین تاوانی کوشتنء خۆکوشتن نەبین، کە تاوانەکان ھەندێکییان بە دەستی کەسە ھەرە نزیکەکان خۆیان ئەنجام دەدرێن. لە کاتێکدا، لە کۆتایی نەوەتەکان ء سەرەتای دووھەزارەکاندا،ڕێژەی ئەنجامدانی تاوانەکان بەو شێوەیە زۆر نەبوو.جوبران خەلیل، لە وتەیەکی دیکەی نێو کتێبەکەیدا، کەلەبارەی نزاوەیە دەڵێت:(کاتێ ناڕحەت دەبن یاخود داخوازیەکتان ھەیە، نزا دەکەن. خۆزگە لە کاتێ شادی ء بێ کێشەییشدا نزاتان دەکرد). یە کێک لە خەسڵەتە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤ ئەوەیە، کاتێ ناخۆشییەک یاخود کارەساتء خەمێکی گەورەی ڕووبەڕوو دەبێتەوە،نزا دەکاتء لە خوا دەپاڕێتەوە، لەو نەھامەتییە رزگاری بکات. ئەوانەشی کە بڕودارنینء باوەڕیان بە ھیچ ئایینێک نییە،ھەمیشە بە دوای وزەو ھێزێکی شاراوە دەگەڕێن، بۆ ئەوەی وەک فریادرەسێک بیبینن بۆ رزگارکردنیان . وەلێ ھەمان ئەو مرۆڤانە، کاتێ دەگە نەخۆشیەک ئیدی نزا ناکەنء پەروەردیگار فەرامۆش دەکەن. ئەوان بیریان دەچێت، کە پێشتر لە چ دۆخێک دابووینەوچەند ناخۆشییان بینیوە.بەڵام بیر لەو ناخۆشییانە ناکەنەوەو لە نێو خۆشیء شادیەکانیاندا، مەستء حەیران دەبن. لە کاتێکدا،ناخۆشییەکان بۆ ئەوەیە بیری لێبکەینەوەو خۆشیەکانیش بۆ ئەوەیە، شادو کامەران بین. خۆشیء ناخۆشی، بە شێکن لە پێدراوەکانی ژیان. مرۆڤ ھەمیشە لە خۆشی دانابێتء ھەمیشەش لە ناخۆشی دانابێت. بەڵکو لە ژیانء تەمەنی خۆیدا، ھەموو بارودۆخەکان دەبینێت. بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە، کە مرۆڤ بۆ ھەمووکات،خودای بە بیر بێتء نزا بکات. نەک تەنھا لە ساتە نە خۆشەکان بیری بکەوێتەوە.لەوتەیەکی دیکەیدا لە بارەی منداڵەوەدەڵێت:(ھەوڵمەدەن ئەوان وەک خۆتان لێبکەن). وەک دیارە، بە پێی جارنامەی جیھانی مافی مرۆڤ، تا تەمەنی ھەژدە ساڵی بۆ منداڵیەتی دیاریکراوەودوای ئەوە مافی دەنگدانء چەندان مافی دیکەی دەبێت. تەنانەت لەو تەمەنەدا، حوکمە قوڕسەکانی دادگاش بە سەر منداڵ ناسەپێنرێتء تا ھەژدە ساڵی تەواو نەکات، لە خانەی نەو جەوانانء ڕاگیراوان دەبێت. بۆیە بە درێژایی ئەو ماوەیە، پەروەردەکردنی منداڵ لە ئەستۆی خێزانەکەیەتی، بەتایبەتیش دایکء باوک کە خودی منداڵەکە ھی ئەوانە. بۆیە ھەستیارترین قۆناغء بەرپرسیارترین قۆناغ، قۆناغی منداڵییە. لەو تەمەنەدا، پەروەدەکردن لە ئەستۆی چەند ئۆرگانێکی پەروەردەییە وەک: خێزان، قوتابخانە، ھاورێ ء ژینگەی دەوروبەر. بۆیەشە بۆ ئەوەی تاکێکی پەروەردەییءھوشیار پێ بگەیەنین، دەبێ بە ھاوبەشی ھەموو ئۆرگانە پەروەردەییەکان، ھەوڵی بونیادنانی کەسیەتی منداڵ بدەین.بەڵام لێرەدا،پێگەیاندنء پەروەردەکردنی ھەرە سەرەکیء بنەڕەتی لە ئەستۆی خێزانە. بەڵام جوبران لێرەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کەنابێ منداڵەکانمان وەک خۆمان لێبکەین. بەڵکو دەبێ ڕێگەیان پێبدەین ئازادانەء سەربەخۆیانە بیر بکەنەوە. واتە خۆیان کەسیەتی خۆیان بینا بکەن. ئەگەر ڕووبەڕووی ھەڵدێرێکیش بوونەوە، ئەوا دەبێ ڕێنماییان بکەینء ڕاستییان بکەینەوەو ئامۆژگارییان بکەین. بەڵام نابێت بیر لەوە بکەینەوە کە منداڵەکانمان، کۆپی خۆمان بن. بە پێچەوانەوە، سرووشتی سایکۆلۆژیء کۆمەڵایەتی ھەر مرۆڤێک جیایە لەوی تر. بۆیە دەبێ ڕێگەیان بدەین سەربەستانە بیر بکەنەوەو ئامانجی داھاتووی ژیانیان دیاری بکەن. لە خۆرئاوادا منداڵ ھەر تەنھا تادەگاتە ھەژدەساڵ لە ئەستۆی خێزاندایە، ئیدی لە دوای ئەو تەمەنەوە، ئازاد دەبن لە ھەڵبژاردنی ژیانء چارەنووسی خۆیان. لە کۆمەڵکە پەتریاکییەکاندا، کە کۆمەڵگای کوردیش یەکێکە لەو کۆمەڵگا نەریتخوازانە، جاروایە دەسەڵاتی باوک بە سەر منداڵەکانی بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە. وێرای ئەوەی کە ھەندێ جار پەنا دەبەنە بەر کرداری توندوتیژیء گوێنەگرتن لە خواستء کێشەی منداڵەکانیان. کە ئەمەش بەداخەوە سەر دەکێشێت بۆ ھەڵشاخان بە ڕووی یەکتریء دواجاریش بە کارەساتێکی دڵتەزێن کۆتایی دێت. ئێمە ڕۆژنییە بە سەر ھەواڵی دڵتەزێنی لەو شێوەیە نەکەوین. کە تیایدا باوکێک کوڕەکەی دەکوژێت، یانیش بە پێچەوانەوە. ئەم کێشانە دەرەنجامی لە یەکتری نەگەیشتنء بزۆزی بە شێک لە منداڵەکانء ھاوکات توتدوتیژی خودی باوکەکەش دەگەڕێتەوە.بۆیە کە جوبران دەڵێت:(منداڵەکانتان وەک خۆ لێمەکەن) مانای ئەوەیە، کە سرووشتی پەروەردەییء کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان، جیایە لە یەکتری ء ئەستەمە بچنە سەر بوونء تێگەیشتنی ھزریء کۆمەڵایەتیانەی یەکتری. بەڵکو ھەر مرۆڤەو دیدو تێڕوانینء بیرکردنەوەیەکی جیای ھەیە لە یەکتری کە خۆی باوەڕی پێیەتی. ئینجا ڕاست بێت یا ھەڵە. گرنگە منداڵ بە شێوەیەکی ڕاستء درءستء تەندروستییانە پەروەردە بکەین. چاودێریان بکەینء سەرپەرشتییان بکەین بەلام مانای وانییە ببنە ھاوشێوەی دایکء باوکییان یاخود کۆیلەی ئەوان. ئەمانە بە شێک بوون لەو دەربڕینانەی کتێبەکە، کە ئێمە کۆمێنتی خۆمان لە بارەیانەوە نووسیوە. ئەم کتێبە، بەزمانێکی کوردییانەی سادەو جوان وەرگێڕدراوە. بابەتەکانی کورتء پوختن. خوێنەوەیان بۆ مرۆڤ، لە ھەر تەمەنێک بێت گرنگە. دەستخۆشانە لە وەرگێڕی کتێبەکە دەکەم. بە ھیوام نووسینەکانی دیکەی نووسەریش، یان بابەتە پەروەردەییەکانء کۆمەڵایەتییەکان، وەربگێڕیتە سەر زمانی کوردی. وەرگێڕان گرنگ نییە، بەڵکو ئەوبابەتەی وەریدەگێڕین گرنگە. ڕەنگە تا خوێنەرێک ڕۆمانێکی بیانی وەرگێڕدراو دەخوێنێتەوە، چەندان خوێنەری تر، نووسینە کۆمەڵایەتیء پەروەردەییەکان دەخوێننەوە. بە تایبەتیش ئەو بابەتانەی لە تەوەرەکانی ژیانی مرۆڤءژینگەو پەیوندییە کۆمەڵایەتییەکان دەدوێن.

پەراوێز:
١- ناوی کتێب( پەیامبەر) نووسینی (جوبران خەلیل جوبران) وەرگێڕانی(توانا ئەمین) بڵاوکردنەوە(ماڵی وەفایی).
٢- تەنھا نووسینی نێو کەوانەکان لە کتێبەکەءەرگیراون. ئەوەی تر نووسینء کۆمێنتەکانی خۆمە لە بارەی دەربڕینەکانی نێو کتێبەکە.

ڕواندز_ تەمموزی ٢٠١٧