CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 123 میوان

ژنێک

لەگەڵ خۆی بە ورتە وورتەوا دەڕۆشت بە ڕێگا
دواترزانیم پیاوەکەی ژنی بەسەرداهێناوە و جێی هێشتوا

ژنێک
هەیە
تەرکی تەماشەکردنی ئاوێنەی کردووا
دواترزانیم کە پەنجەی پیسی پیاوێکی پاشڵ پیس تارای کچێنی لابراوا

ژنێک
هەیە
لەگەڵ خۆی ئەدوێت
دواتر زانیم ئەو دەمەی پەری بوو
کورێک دڵی دەشکێنیت دواتریش چونکە لە خێزانێکی هەژارە ، باوکی بە پیاوێکی پیری دەوڵەمەند ئەیدات بە شوو

ژنێک
هەیە
لە دەنگی تریشقەی هەورەکان دەترسە
دواتر بۆم دەرکەوت هاوسەرەکەی لە جەنگ کوژراوە

ژنێک
هەیە
لەسەر شەقامێکی شار سواڵ دەکات
دواتر زانیم هاوسەرەکەی لە جەنگ کوژاروە هەم بە دیار مناڵەکەنیەو دانیشتوە و بێکەسە

ژنێک
هەیە
هەرگیز لە پێش دەرگای ماڵەکەی لەگەڵ ژنانی دراوسێ دانانیشێت
دواتر بۆ دەرکەوت مێردەکەی دڵ پیسی لێ دەکەت

ژنێک
هەیە
کە پیازی پاک دەکرد دەگریـە کە چێشتی لێ دەنا دەستە بچکۆڵانەکەی دەسووتە
دواتر زانیم هێشتا مناڵە وەڵی لەبری خوێن بەخشراوە

ژنێک
هەموو ئێواران
چاوە و گوێقوڵغی دەرگای ماڵی دەکرد
دواتر زانیم دایکەوە چاوەروانی کوڕەکەیەتی بێگەرێتەوا لە جەنگ

ژنێک
عەباکەی سەری هەڵدایەوا لە نێو بازار هاواریکرد
من تەنها جەستەی خۆم ئەفڕۆشم وەلێ
سیاسیەکان نیشتیمان ئەفڕۆشن
بێوەفاکان
دڵ دەفرۆشن بێ ویژدانەکان مڕۆڤایەتی دەفرۆشن

دواتر زانیم
ژنان
لێرە تەمەن قژیان سپی نەکات ، ڕووخساری نەرمیان لۆچ نەکات
بەڵکو ئەوە دڵ ڕەقی پیاوان ودواکەوتوویی کۆمەڵگەیە قژی
ڕەشی خاوەیان لەشێوەی بەفر سپی ئەکات
لێرە ئافرەت
سزادەدرێن
ئەکوژرێن
ئەسوتێنرێن
لەخاچ ئەدرێن
لەسەر خۆشەویستی
لێرە
خەم و مەینەتی چارشێوێکە هەمیشە بەسەری ژنانەوەیە

"حەمەی شانۆ"