CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 207 میوان

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران,, خاڵه‌باوه‌..

خاڵه‌باوه‌..

هه‌رشه‌ش چاو به‌یه‌که‌وه‌قوڵپی فرمێسکیان ده‌دا، هه‌رسێ سه‌ر و بیرکردنه‌وه‌خێراکان له‌خۆشی و ناخۆشی، له‌بڕوا و بێ بڕوایی، تاوێ له‌گڕدان و تاوێ سه‌هۆڵاوی، له‌توانه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌دابوون.

ڕه‌نگه‌هیچ کامیرا و ڕێنوس و ئامێرێک پێوانه‌یه‌کی دروست نه‌دا ته‌نیا ئه‌وان خۆیان نه‌بێ خاڵه‌بابه‌و هه‌ردوو کچه‌جمکه‌که‌ی باوه‌شی یه‌کیان گرتبوو ڕاسته‌گریان بوو به‌ڵام گریانێک بۆ پێکه‌نین، ئاسۆیه‌کی گه‌شی ئاینده‌و ئازاری ڕابردووێکی لێک دابڕان! ئه‌وه‌ هه‌نده‌رانه‌ چیرۆکی سه‌مه‌ره‌ی مرۆڤه‌کان گوزاره‌ده‌کا،

ئه‌و جاره‌ له‌کورته ‌گوزاره‌که‌یدا ده‌مانشێلی به‌سه‌رسورمانه‌وه‌ده‌یخوێنینه‌وه‌.. هه‌ردوو کچه‌جمکه‌هه‌نده‌رانیه‌که‌کوردانه‌په‌روه‌رده‌کرابوون بیستوپێنج نەورۆزیش باوه‌شێنی ته‌مه‌نی کردبوون هه‌ردووک وه‌ک پشکۆی گه‌ش ده‌گه‌شانه‌وه‌، یه‌کیان هه‌ڕه‌تی شووکردنی و داخوازی هات! فلیمی ژیان هه‌رڕۆیشتن نیه‌به‌ره‌و داهاتوو که ‌له‌ئیستاشدا ناوه‌ستێ به‌ڵام ناچاری هه‌ڵمان ده‌کاته‌وه‌ ده‌مانباته‌وه‌ کوردستان ئه‌وه‌چی بوو ڕوویدا؟

خاڵه‌باوه‌‌ جوامێر و له‌سه‌ر شینگ و تاقه‌تی خۆی بوو پێش بوونی دووانه‌که‌ڕووی له‌خوشکی گه‌وره‌ی کرد: په‌یمان به‌خۆشه‌ویستیت باجی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ دووانه‌یه‌کمان بوو یه‌کیان ئه‌یه‌م به‌تۆ! ده‌زانم چوارده‌ ساڵه‌ چاوه‌ڕێی کۆرپه‌یه‌کی و نه‌هات ده‌روازه‌کانی لێگرتوون به‌ڵام من کارێکی خواکردانه‌ده‌که‌م و تۆش خوشکمی. ڕێکه‌وتێکی مرۆڤانی وایکرد به‌زاق و زریق به‌دوای یه‌که‌وه‌ له‌دایکبوون دووانه‌که‌ هه‌ردوو هه‌رکچن بڕیاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌خاڵه‌بابه‌نه‌دا و گفته‌که‌ی برده‌سه‌ر...

فه‌رموو خوشک ئه‌ویان گلێنه‌ی چاوه‌کانمه‌فه‌رموو بۆتۆ! ئه‌وی تریش ده‌که‌مه‌لانه‌ی دڵی خۆم. ئه‌گه‌ر فرمێسک له‌چاوت قه‌تیس بووه‌تکایه‌بیڕێژه‌خوێنه‌ره‌که‌م، ئه‌گه‌ر جارێ تۆش نه‌کوڵاوی به‌رده‌وام بخوێنه‌وه‌. ڕۆژی خوازبێنیه‌که‌له‌هه‌نده‌ران ناچاری به‌رپرسیاریه‌تی وای له‌خاڵه‌بابه‌کرد بێته‌وڵاتی کچه‌که‌ی که‌خوشکی و زاواکه‌ی به‌دایه‌نی زۆر زۆر له‌خۆی باشتر به‌خێو و په‌روه‌رده‌یان کردووه‌. کچه‌ش به‌خێرهاتنی کرد و هه‌رپێی ئه‌وت: خاڵه‌گیان! ترسێک له‌وه‌ی داهاتوو ڕاستیه‌کان به‌ده‌رخا و نه‌رێنی بکه‌وێته‌وه‌ سه‌ر ژیان هاوسه‌ری کیژێ، ده‌بوو تۆزی سه‌ر وێنه‌ته‌ڵخه‌کان لادا و بڵی ده‌وه‌ره‌باوه‌شم کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م من خاڵه‌نیم و باوکی تۆم. دوای چه‌ند گۆته‌یه‌کی چاو و هه‌سته‌کان سێقۆڵی باوه‌شیان به‌یه‌کدا کرد هه‌تا توانیان گریان و پێکه‌نین به‌شێوه‌ی گریانه‌وه‌. کچه‌که‌ی لای باوه‌گه‌وره‌ببوو ده‌یزانی ئه‌ویان خوشکیه‌تی به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دایه‌نی گه‌وره‌ببوو له‌خه‌یاڵی خۆی ئه‌یوت: ئه‌میش خوشکی منه‌ به‌ڵام دایکم و باوکم داویانه‌ به‌ خاڵه‌ تا بۆخۆی په‌روه‌رده‌ی بکات. هه‌ستی شه‌شه‌م هێنده‌به‌هێزبوو زۆر هه‌ستی تریشی لا دروست کردبوون که‌تا ئێستا مرۆڤ په‌ی پێنه‌بردووه‌! دایکی ڕاسته‌قینه‌ی دووانه‌که‌له‌کوردستانه‌وه‌له‌باوه‌ی ئێستا و خاڵه‌ی دوێنی جیابۆته‌وه‌و بۆخۆی شووی کردووه‌ئیستا مناڵی تری هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان پچڕاوه‌.

باوه‌ی ئێستا که‌خاڵه‌ی دوێنی بوو برا و خوشکێکی بۆ زیاد کردووه‌له‌دایه‌ی نوێ ده‌ڵێی خونچه‌گوڵی نه‌کراوه‌ن. ماوه‌ته‌وه‌ڕۆژی گواستنه‌وه‌ی بووکێ گۆرانیبێژه‌که‌به‌ده‌نگی به‌رز به‌مایک بانگی بابی زاوا و بابی بووکی کرد کامیان بچن؟ باوه‌ی جاران چوو به‌ده‌نگی به‌رز هیوای ژیانی خۆشی بۆ کچه‌که‌ی خواست که‌له‌خۆی نه‌بوو به‌ڵام خۆی به‌خێوی کردبوو بۆیه‌هه‌رشایسته‌ی باوکایه‌تیه‌و هه‌ربابه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌بانگ ده‌کرێ باوه‌. به‌ڵام خاڵه‌باوه‌له‌خۆشی و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ شاییگێڕان به‌ده‌م گریان تێکه‌ڵه‌ی لیک و فرمێسک سه‌رچۆپی گرتبوو ده‌روێشی هه‌ڵده‌په‌ڕێ جار جاره‌ش تی چاوێکی ده‌دا تۆڕه‌سپیه‌که‌ی کراسی بووکێنی و به‌ده‌سه‌سڕی سه‌رچۆپی گلێنه‌ی چاوی ده‌سڕیه‌وه‌پێده‌کەنی و به‌هه‌ژموون تر سه‌مای چۆپی ده‌کرد

دڵشاد تاقانه