بابه‌تی ئه‌ده‌بی
فروخى فەڕڕوخزاد_ نامەیەک بۆ باوکم
- زياتر
-
11 ک یەکەم 2010
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 11 کانونی یەکەم 2010 21:37
- نوسراوە لە لایەن Kejal Ala
بابە گیان، زۆر دەمێکە نامەم بۆ نەنووسیووى. واتا نووسییوویشمە بەڵام بۆم نەناردووى. هێشتا لەسەر مێزەکەمدا دوو نامە دانراوە کەلەسەر هەردووکیان ناونیشانى تۆم لێنووسیووە، بەڵام هەمیشە بیرم لەوە کردۆتەوە کەپێویستە نامەکان بگۆڕم هەربۆیە بەو شیوەیە لەسەر مێزەکە ماونەتەوە. نازانم ئێستا دەتوانم چیت بۆ بنووسم. من باشم. وەک هەمیشە مرۆڤ هەرچەندە دەروێشانەتر بژى زیاتر هەست بە ئاسوودەى دەکات. من خۆم واڕاهێناوە کە زۆر چاوەڕوانیم لە ژیان نەبێت.
هاوارێکی بێده‌نگ
- زياتر
-
11 ک یەکەم 2010
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 11 کانونی یەکەم 2010 21:37
- نوسراوە لە لایەن کامه‌ران چڕوستانی
کامه‌ران چڕوستانی: به بیرم دێت چوارده ساڵ بووم بۆ یه‌که‌م جار له ژیانمدا نامه‌ی کیژۆڵه‌یه‌کم برد بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی. له‌و کاته‌دا هێنده دڵشاد بووم، که په‌یامی خۆشه‌ویستی دوو خۆشه‌ویست به‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نم، که ده‌توانم دوو که‌س دڵشاد بکه‌م. من ئه‌و جبرائیله بووم که په‌یامێک له نێوان دوو یه‌زداندا . . .دوو مرۆڤدا ده‌هێنا و ده‌برد. له‌و کاته‌وه به درێژایی هه‌موو ژیانم خۆم وه‌ک هێلانه‌ی هاوار، قیژه، ئازار، کێشه، خۆشه‌ویستی و هه‌ستی ئافره‌ت بینیوه. ئافرهتتر بووم سه‌باره‌ت به ئافره‌تێتی زۆر ئافره‌ت، هه‌میشه کاتێک باس له ئافره‌ت کراوه چاوه‌کانم وه‌ک ئافره‌تێک ئه‌م جیهانه‌ی بینیوه.
وەرینی گوڵ لە سروشتەوە بۆ وێنای شیعری لای كەژاڵ ئیبراهیم خدر
- زياتر
-
11 ک یەکەم 2010
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 11 کانونی یەکەم 2010 21:37
- نوسراوە لە لایەن ئاوات محەمەد
ئاوات محەمەد : ئەوەی لە پێناسە بەراییەكانی شیعر ئەژمار دەكرێت، بریتییە لەوەی هەمیشە پەیوەندی بەنادیارەوە هەیە، بەهەموو شتە مەحاڵ و نهێنی و نابینراوەكانەوە هەیە، واتە شیعر تەنها بەرهەمی ئەندێشەیە، ئەوەی شاعیرێك لە شاعیرێكی تر جیادەكاتەوە، قووڵی و بە پیتی ئەندێشەیە، كە ئەمەش بەهۆی بەرزكردنەوەی ئاستی تێفكرینی شاعیرەوە دەبێت، كەواتە بۆ ئەوەی كێڵگەیەكی ئەندێشەیی بەپیتمان هەبێت، پێویستمان بە ئامرازە هزریەكانە بۆ گوزارشتكردن لەو جیهانە، كە هەموو كاركردنی رەخنەی نوێ لەسەر دۆزینەوەی رۆحی شیعر كار دەكات نەك رۆحی شاعیر، وەك دەڵێن: هەموو شاعیرەكان خەریكی نووسینەوەی یەك شیعرن.