CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 43 میوان

بابه‌تی ئه‌ده‌بی

ژن وەک قوربانی لە چبرۆکی _گەڕانەوەی ڕوحێک_ی ئەژین فەھمی دا

سەدیق سەعید رواندزی
یەکێک لەو سیما کلتووریء نۆڕمە کۆمە ڵایەتیانەی ڕۆژھەڵات بە گشتیء کوردیش وەک بە شێک لە ڕۆژھەڵات بە تایبەتی پێی دەناسرێتەوە،ڕوانینیەتی بۆ ژن، وەک بوونەوەرێکی نامۆءجیاواز لە ڕەگەزەکەی تر. تا ئەو ڕا دەیەی سەیری ژن دەکات وەک ئامێرێک کە

(گەڕان بە دوای ئەو لە شیعری_وێنە_ی ژاوێن شاڵیدا)

سەدیق سەعید رواندزی: ئەگەر دابڕان ئەو حالەتە سایکۆلۆژیە دیاریکراوە بێت،کە بە ھۆیەوە مرۆڤ دواجار لە شوێنءیادەوەرییءئازیزانیەوە دووردەکەوێتەوە،ئەوا مەرگ دۆخێکی تراژیدی ترە لە دابڕان.گەرچی مەرگیش شێوەیەکی دیکەی دابڕانی مرۆڤە لە ئازیزانی.وەلێ دابڕانێکی ئەبەدییە،کە نە تروسکایەک گەرانەوەو نە ئومێدێکی سەرلەنوێ دەرکەوتنەوەی مرۆڤی

شیعری‌ چه‌پڵه‌ و شیعری‌ شیعار

قسه‌كردن له‌ژانری‌ شیعر پێم وایه‌ زۆری‌ ده‌وێت....ژانری‌ شیعر له‌هه‌موو ژانره‌كانی‌ تر قوڵترو به‌رزتر و گه‌وره‌تره‌....ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی‌ مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌ كه‌وێت له‌كۆندا شیعر ڕووبه‌رێكی‌ فراوانی‌ داگیر كردووه‌ شیعرئه‌شێ به‌چه‌ند قۆناغێكدا ڕۆشتبێ هه‌تا گه‌شتۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ی‌ ئێستا.... ئه‌شێت هه‌ر قۆناغێكیش زه‌مه‌نێكی‌ ویستبێ هه‌تا گه‌شتۆته‌ ئاستی‌ كامڵ بوون ...

توخمەکانی سرووشت لە شیعرەکانی _ئەنوەر قادرمحمد_دا

سەدیق سەعید رواندزی: سرووشت وەک بابەتێک،ھەمیشە ڕەنگدانەوەی ھەبوە لە ئەزموونی شیعری شاعیران بە جیاوازی دنیابینی شیعریانەوە.ئاماژەدان بە توخمە کانی سرووشت، بە شێک بووە لە گوتاری شیعری لە کۆی ئەزموونەکانی شیعری کوردیدا.دیارە پەیوەندی شیعر وەک ژانرێکی ئەدەبی بە سرووشتەوە پەیوەندییەکی مێژوویی کۆنەو تەنانەت، سرووشت بە رلەھەموو چەمکە

وێنەی ھونەری لە رۆمانی تەمی سەرخەرەند

یاسین برایم: "ھونەر پێشاندانی شتێکی جوان نییە، بەڵکو پێشاندانی جوانی شتێکە". ئیمانۆیل کانت

تەنز، لە رۆمانی کەوتنی بۆرە قەڵا لە حیکایەتێکی کۆندا

(ئەو ڕۆژانەمان لە دەست چووە کە مرۆڤ تیدا پێنەکەنیووە ) _چارلی چاپلین _

لە کاتی خوێندنەوەی ھەر ژانرێکی ئەدەبی ، سەیرکردنی وشە و رستەوپەڕەگراف ، یاخود بە دوماھی ھێنانی دەق.وشەی جوان ، وێنەی ھونەری ،دێرێکی بەنرخ ، قسەیەکی سەرنجڕاکێش ،

سۆسیۆلۆژیای ڕۆژھەڵات لە شیعرێکی پەشێودا

سەدیق سەعید رواندزی: یەکێک لە شیعرە دیارەکانی (پەشێو)ی شاعیر، ئەو شیعرەیە، کە بۆ بیرمەندی عەرەبی ھادی عەلەوی نووسیوە، لە سۆنگەی ئەو ھەڵوێستە مرۆڤانەیەی،لە سەروبەندی کیمیابارنکردنی ھەڵەبجەدا نواندی.کاتێ ڕایگەیاند،شەرم دەکات لەوەی کەھەڵَگری ناسنامەیەکە،ھەمان ناسنامەی ئەو فرۆکەوانەیە،کە ھەزاران مرۆڤی بێ تاوانی لە چەند چرکەیەکدا کوشت. وەک نرخاندنءبەرزراگرتنی،

ڕۆمانی نازیلا، ئەدەبی کوردی لە قۆناغێکی لۆکاڵیەوە دەگوێزێتەوە بۆ دونیایەکی فراوانتر

زۆر لە مێژە بە ئاوات بووم ڕۆمانێکی کوردی بخوێنمەوە ناوەڕۆکەکەی دووبارە نەبێت و باسی ئەو ڕووداوە تراژیدیانە نەبێت کە لە مێژووی کوردا ڕویاناداوە ، خۆزگەم دەخواست کە نوسەری کورد لە و بازنەیە بێتە دەرەوە، چی تر باسی بەردەگاکەکی خۆیان نەکات و باسی ئەو شتانە نەکات کە لە ژیانی خۆیدا ڕوویانداوە، شتێکی نوێ یان بابەتێکی کومەڵایاتی باس بکات کە خوێنەر وانەیەکی ڵیوەفێربێت و هەندێک زانیاری بەنرخ لە ڕۆمانەکەدا بخەنە ڕوو.

گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران.. هوتێل ماما ..

هوتێل ماما ..
چاولێکه‌رێکی سه‌یر هه‌روا خۆده‌رخه‌ریه‌کی بێ هۆکار وای له‌دایکه‌ کردبوو هه‌موو منداڵه‌کانی له‌جیاتی وشه‌ی دایه‌ی کوردی به‌ماما‌ی بیانی بانگی بکه‌ن گوایه‌ ئه‌ویش گۆڕاوه‌ مه‌یله‌و نازوفیزێکی ئه‌وروپیانه‌ی پێوه‌ ده‌کرد ! به‌تایبه‌تی له‌سه‌ردانی کوردستان له‌ناو که‌سوکاران که‌خۆشی باسی منداڵه‌کانی بگێڕابه‌وه‌ به‌ده‌م خوارکردنه‌‌وه‌ ده‌یگۆته‌وه‌:

لە خەوما

تایبەت بەم بارودۆخەی ئەمڕۆی کوردستان نووسراوە


 

موچە بە تەواوەتی لە بەغداوە ڕاگیرا!!!
گرانی دەستی پێکرد بوو،
لە دووکانی گۆشت فرۆشێک نووسرا بوو
ئێسقان مان ھەیە بۆ مامۆستا...
ھەموو ڕەنگ پەڕیوو،
ڕەش و ڕووت
ھێدی ھێدی ماشین و کەل وپەلی

ناساندنی کتێبێکی کۆن..ئێزیدییەت لەکۆن و نوێدا

یوسف عیزەدین: کتێبی "ئێزیدییەت لەکۆن و نوێدا"، لەلایەن یەکێک لەمیری ئێزیدییەکان" ئیسماعیل بەگی چۆل"ەوە نووسراوەو لەسآ بەشی تایبەت بەبیر و باوەڕی ئێزیدییەکان و داب و نەریت و ھەندێک لەڕووداوە مێژووییەکانیان و ژیانی یەکێک لەمیرە ھاوچەرخەکانیان پێک ھاتووە.