CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 36 میوان

بابه‌تی ئه‌ده‌بی

ماڵێک له‌ ته‌نیشت خۆته‌وه‌ بۆ سه‌ردانی یاران دانێ

بۆ ناموراد" ئه‌نوه‌ری هوژه‌بری"ڕێناس جاف

سه‌فه‌ر،دابڕان سه‌خته‌ بۆ یاران
له‌ تارانه‌وه‌ تا به‌ مه‌ریوان
یاران! وا "ئه‌نوه‌ر" هاته‌وه‌ لاتان
کوڕه‌ کورده‌که‌ی محاڵی خۆتان

کەشکۆڵی دوو مێروولە

لە لاڕێ لە دەشتێکی چۆڵی دوورەدەست, لە ناو پوش و پەڵاشی وشکھەڵاتووی بن دڕکێکی بە ئاسمانا چووی زەردا, بە ڕێکەوت دوو مێروولەی ماندوو لووتیان بوو بە لووتی یەکەوە. پاش لە یەک ڕوانین و تێبینکردنی یەکتر, دڵنیا بوون, پێکەوە پشوویاندا. لە سەر و سیمای ھەر تاکێکیاندا نیشانەی کومەڵێک بەسەرھاتوو و دەردی سەری بەدی ئەکرا.

ڕاونراوەکان داستانێک لە خۆڕاگری

سەدیق سەعید رواندزی: نکۆڵی لەوە ناکرێت،کە مێژووی خەباتی گەلی کورد،وەک نەتەوەیەکی چەوساوە،لە پێناو ئازادیءسەربەستیءبەدەست ھێنانی مافەکانی،پڕە لە قارەمانێتیءخۆڕاگریءپشوو درێژی.بەتایبەتیش لە زەمەنی تێکۆشانی شاخدا،دژ بە رژێمی بە عسءشۆفینی ئەو کاتی بە غدا.باسکردن لەو خۆڕاگریانەو سەروەریەکانی پێشمەرگەوئەومێژووە لە خوێنء قوربانیدان،ئازایەتیەکی زۆری دەوێ.بە تایبەتیش بۆ کەسێک کە خۆی لە نێو ئەو کارەساتءڕووبەرووبوونەوەوقوربانیدانە بووبێت.چونکە زۆر جار زمان ناتوانێ وەک خۆی، وێنای ئەو داستانءقوربانیدانانەمان بۆ باس بکات،وەک ئەوەی لەواقیع ڕوویانداوە.

سێرڤانتێس و دۆن کیخۆتە

نووسینی: کارلۆس فۆێنتێس
لەتورکییەوە: یوسف عیزەدین

(ھەستانەوەی دوای شکست،لە شیعری _وەرە خوارێ_ی ئەنوەر قادردا)

سە دیق سەعید رواندزی
یەکێک لەو ڕووداوە سیاسیءمێژوویانەی،کەلە ھەڵومەرجی خۆیدا،کاریگەریەکی گەورەی بە سەر کۆمەلگای کوردی جێھێشت،

خەونی نووێ

یوسف خەلیل: کاتێ مرۆ...نۆش دەکا...ھەناسە بێ سانسۆرەکان کە پەیوەست بوون بەبوونی خوود...فەرھەنگ ڕێژ کا !...
بەمەش کەسییەتی بزێوو...سەرھەڵدەداو...درک بەشتە وونەکان دەبات !...مێژوو گەرچی ھەنگاوەکانی بەشکست ھێناوەو بردووە،تا ئێستا،بەڵام گرنگ لەوەدایە ھیوا بڕ نەبووە،بەمەش بوونیەتی وەک بنەمایەکی بەھزر خەنیوو...بەرامبەر نمایندە کردووە !...ھەوڵدانیش بێ پەروایەو گەرچی شکست و کەوتن و ھاوکات...ھەستانەوە،بێ بەش نەبووە...

کورتە چیرۆک عاشقی قەندیل

یاسین برایم: ئەو ئێوارە پایزەی کەھاتنەوەی ئەوی بیست، چاوی لەو سەری کۆڵان بوو تابە بینینی ئەو ئاسوودەی بگەڕێتەوە دڵەکەی و ئەمشەو بە بێخەمی لێی بخەوێت .لەمێژبوو باڵا چناریەکەی خۆی بۆدووری ئەو، ڕەشپۆشکرد بوو ، چەند حەزی دەکرد بەو جلە ڕەشەی بیبینێت و سڵاوێکی گەرمی لێ بکات و بزە بخاتە سەر لێوە ناسکەکانی . بێدەنگ وەستا لە بەر دەرگاو نیگای دەکرد بۆ ھاتنی ئەو ، زۆری بردو کاتە چاوەڕوانیەکەی بێ بەرھەم بوو ، ھەتاویش خۆی لە باڵای چیا بەفرینەکەی ئەو بەری وون کرد.

تیشکە نیگایەک بۆ نامۆیی سەرو ھەرەسی دیمەنەکان

یوسف خەلیل: من ئەندێشەی خەونێکی ووڵات و بەردەوامی نێرگزم ھەبوو بەڵام ئەمڕۆ گوڵە ژەھراوییەکان پەک ئەخەنە ملی خەونەوە.
باساتێ پێکێک لەگەڵ پەیڤە ڕەنگاڵەییەکانی نێو نامۆیی سەرو ھەرەسی دیمەنەکان ھەڵدەم بەشکو مەستی لەئامێزم گرێ و ھەندێ لەنێو ئەندێشەو خەونەکانیا ئێشکگربم تاکو بتوانم ساتێکی ئارام وەک زنجیرە پانۆرامای درامایەک بەرمە سەر.

سەمای وشە ئیرۆتیکیەکان لە شیعرەکانی نیگارنادر_دا

یاسین برایم: لە ناونیشانێکی دڕێژو ئاڵۆز لە شێوەی بروسکە شیعریکی خێرا ونووسینی سێ خاڵ لە دوماھیەکەیدا ، ئێمە دەرگا بۆدەسپێکی ئەم نووسینە دەکەینەوە ، ناونیشانەکە ماناو پرسیار و پەرسڤی جیاوازدێنێتە بەرھەم.

ھەڵەکانی چاپ لەڕۆژنامەی_ڕێگای کوردستان_دا

سەدیق سەعید رواندزی: لە نێوەندی ئەمڕۆی ڕۆژنامەگەریءڕۆشنبیری کوردیدا،بەدەگمەن بڵاوکراوەیەک دەبینین,کە خاڵی بێت لە ھەڵەی چاپ.وێرای ھەڵەی ڕێنووسءزمانءداڕشتنءڕێسا ڕێزمانیەکان.

زوڵم وتاوانە مەزنەکانی عوسمانییەکان لە رۆمانی( پردەکەی سەر ڕووباری درینا) دا

یاسین برایم: ستایش کردنی داگیرکەر، وەک ئەوە وایە شانازی بەو کەلەپچەیەوە بکەیت کە بە ناحەق کراوەتە دەستت ! (د. قاسملو)