ئەدەب (هۆنراوەنووس)
- زياتر
-
17 ئایار 2011
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2012 20:32
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 17 ئایار 2011 20:48
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد : ئەدەبی شاعیر ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد بەگی برایم بەگی رۆستەم بەگیسەیفەدینە. ساڵی ١٨٥٩ لە گوندی ئەرمەنی بڵاغی شاری بۆکان لەدایک بووە. لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار ، ھەر لەمنداڵیەوە خراوەتە بەر خوێندن ومامۆستای تایبەتی بۆ تەرخان کراوە بۆ خوێندن و فێری خوێندنەوە و نوسین و فارسی و عەرەبی بووە .
ئەدەبی شاعیر لەتەمەنی بیست ساڵیدا باوکی دەینێرێت بۆ شاری تاران بۆ خوێندن ، لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا توشی نەخۆشی لەرزۆکی دەبێت و بۆ چارەسەر دەچێتە وڵاتی روسیا پاش چاکبونەوەیەکی کاتی دەگەڕێتەوە ، ساڵی ١٩١٠ دێنە ناوچەی شارەزور و ماوەیەک دەمێنێتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە موکریان و نەخۆشیەکەی سەری لێ ھەڵدەداتەوە و تەواو ئیفلیج دەبێت.
ئەم شاعیرە شارەزایی باشی ھەبووە لە کاری پزیشکی و وێنەگری و مۆسیقا ی بەباشیزانیوە . شیعرەکانی ئەدەب تەنھا غەرامییە . ھیچ خەیاڵ و ئارەزویەکی تری نەبووە جگە لەوەی کە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا ھەموو کات پێکەوەبن و گفتوگۆبکەن .
دیوانی شیعرەکانی ئەم شاعیرە ساڵی ١٩٣٦ لە شاری ڕەواندز لە چاپخانەی زاری کرمانجی بۆ جاری یەکەم لەچاپ دراوە. دیوانە شیعریەکەی ساڵی ١٩٣٩ بۆ جاری دووەم لە شاری بەغدا و بۆ جاری سێیەم ساڵی ١٩٦٦ لە ھەولێر لە چاپ دراوە، د. مارف خەزنەدار چەند لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر شیعرەکانی ئەدەب کردوە و ساڵی ١٩٧٠ بڵاویکردۆتەوە.
ئەدەبی شاعیر لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا و لە ساڵی ١٩١٢ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە و لە گۆرستانی گوندی باخچەی فەیزوڵابەگی بۆکان بەخاک سپێردراوە .