CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 68 میوان

ناوداران

موحەممەد کابولی (مامۆستا قانع)

موحەممەد کابولی‌ (١٨٩٨-١٩٦٥) ناسراو بە مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکان و بەش مەینەتان و زانای گەورە و پایەبەرزی نەتەوەی کوردە. بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووە. شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی فراوان و پێشکەوتووخوازانەیە، ئەوەتا سەردەمانێکی زۆر گوزەری کردووە بەسەر کۆچی دوایی شاعیردا، کەچی پەیتا پەیتا خوێنەری شیعرەکانی لە زیادبووندایە.

مەلا موحەمەد کوڕی مەلا عوسمان ( مه‌حوی )

مەلا موحەمەد ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و ھۆنڕاوەنووسی بەناوبانگی کورد بووە.

ژیان : مەلا موحەمەد کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە لە نەوەی پیر و زانای ناودار شێخ ڕەشە باپیریشی وەک باوکی  ناوی مەلا عوسمان بووە و وەک شێخ مارفی نۆدێ لەگەڵ دروستکردنی سلێمانیدا ھاتووەتە شاری نوێوە.

عەبدوڵڵا گۆران

عەبدوڵڵا بەگ ناسراو بە عەبدوڵڵا گوران (لەدایک بوون ١٩٠٥- کوچی دوایی ١٩٦٢) . گوران ‌ شاعیر و فەرھەنگ‌دۆستی بەناوبانگی کورد لە شاری ھەڵەبجە ھاتە دوانیاوە. لەبەر ھەستە نیشتمانپەروەرەکەی تووشی کێشەی زۆر بوو دەگەڵ حکومەتی کاتی عێراق بەڵام بە ھۆنراوەکانی خزمەتێکی بێ‌وێنەی بە ئەدەب و فەرھەنگی گەلی کورد کرد. گۆران لە شاری سلێمانی و بەھۆی نەخۆشینی شێرپەنجە کۆچی‌دوایی کرد.

جگەرخوێن

جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە.  بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوە، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر ھێندە دەردە نەداری و ھەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەھێڵن و لەساڵی ١٩١٤ بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوە.

میرزا قادر

میرزا قادر یا عه‌بدولقادر (ئۆلقادر یا ئه‌ولقادر له‌كۆمه‌ڵی گۆرانه‌كاندا)‌ كوڕی كوێخا محه‌مه‌دی پاوه‌یییه. له‌ساڵی 1849 له‌شاری پاوه‌ی هه‌ورمانی لهۆن له‌دایكبووه.

ناتیق

ناتیق لەساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە و لەتەمەنی شەش ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن و سەرەتا بەخوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێکردووە، پاشان چەند ساڵێک فەقێیەتی دەکات، بەڵام بەھۆی باری نالەباری ژیانەوە

ئەحمەد ھەردی

ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ ناسراو بە ئەحمەد ھەردی یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی بە ناوبانگی کوردە لە باشووری کوردستان کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شێعری کوردی دا کاری کردووە.

ئەحمەد موختار بەگی جاف‌ (١٨٩٦-١٩٣٥)

ناوی‌ ئەحمەدی‌ کوڕی‌ وەسمان پاشای‌ گەورەی‌ جافە. ساڵی‌ ١٨٩٦ لە ‌ھەڵەبجە لەدایکبووە. ئەحمەد موختار بەگ بە لێکدانەوەی‌ ئەبجەدی‌ دەکاتە ١٣١٦ی‌ کۆچی‌ کەبریتییە لە مێژووی‌ لەدایکبوونی‌ و بۆیە ئەو ناوە نراوە.

ھێمن

موحه‌مه‌د ئه‌مین شێخولئیسلامی  موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو. ھێمن بەھاری ١٩٢١ لە دایک بوو و ١٤ی ئەپریلی ١٩٨٦ لە ورمێ کۆچی دوایی کرد.

حه‌ریق

حه‌ریق یه‌كێكه له شاعیره گه‌وره و خاوه‌ن به‌هره‌كانی كلاسیكی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م. ناوی ساڵحی كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه، له ساڵی 1856 له گوندی زێویه‌ی ناوچه‌ی سوورداشی سلێمانی له دایكبووه. زێویه كه‌وتۆته قه‌دپاڵی لای ڕۆژهه‌ڵاتی شاخی پیره‌مه‌گروون. گوندی زێویه له باوه‌شی پیری گه‌وره، پیره‌مه‌گروونی كردگارییه، هه‌تا هه‌تایه زێویه و سلێمانی ده‌پارێزێ.

به‌ختیار زێوه‌ر

به‌ختیار زێوه‌ر، ناوی “فایه‌ق”ی كوڕی “عه‌بدوڵڵا كوڕی محه‌ممه‌دی كوڕی مه‌لا ڕه‌سوڵ”ه، واته كوڕی شاعیری ناسراوی كورد “زێوه‌ر”ه  (1875-1948)، له ساڵی 1908دا له شاری سلێمانی هاتۆته ژیانه‌وه‌.