هۆنراوە
هۆنراوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
- زياتر
-
25 ک یەکەم 2012
- دواین نوێکردنەوە چوار شەممە, 26 کانونی یەکەم 2012 12:59
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 25 کانونی یەکەم 2012 10:00
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
هه‌ندێ دایک جنێو بهکچیان ئه‌ده‌ن
وایان لێئه که‌ن له‌رێگا لاده‌ن
جا بۆئه‌وه‌ی کچ لانه دا له ڕێ
پێویسته له گه‌ڵی ببیته هاوڕێ
......... .......
که پیاوێ له‌ماڵ هاوکاری ژن بێ
ده‌ورو به‌ر ده ڵین هه‌ی عه‌مرت کورت بێ
جا تکام وایه واز بێنن لێیان
بۆ له‌گه‌ڵیانن هه‌تا ناو جێیان
...... ........
کچی کورد کاتێ ده‌بته چوارده سال
دایکی پێی ده‌ڵێ ده‌رنه‌چی له‌ماڵ
جا که‌پرسیاری هه‌بێ له دایکی
دایکی پێ ی ده ڵێ منداڵی لانکی
......... ..........
که خانیت نه‌بو هیچ ژن نه‌هێنی
دوایی ده‌رده‌چی هه‌مو نهێنی
ئه‌گه‌ر رۆژ یه‌کجار بچیته حه‌مام
ده‌ڵێن به‌خوا شه‌و گرتیتی شه‌مام
..... .......... ..........
پێویسته زاوا نهێنی جێگا
له‌لای هاورێکه‌ی نه ڵێ له‌ڕێگا
گوتنی نهێنی هه‌موی سات به سات
لێ ی په‌یدا ده‌بێ گه‌لێ کاره‌سات
......... ....... ..........
منداڵ په‌روه‌رده مه‌که به‌جنێو
یاکاتێ ده‌نوێ مه‌ڵێ واهات دێ‌و
جاتکام وایه ئه‌ی دایکی دڵسۆز
لهمناڵهکانت نه‌بڕی هه‌ست و سۆز