هۆنراوە
شای عه‌دل
- زياتر
-
18 نیسان 2013
- دواین نوێکردنەوە پێنج شەممە, 18 نیسان 2013 19:09
- بڵاوكراوەتەوە لە پێنج شەممە, 18 نیسان 2013 18:44
- نوسراوە لە لایەن محەمەد وەندی
هۆنراوه‌ی محمد وه ندی
كار‌و پیشه‌ی چاوه‌كانم گرینه بۆ شای عه‌دل
ئه‌شك فزونتر ده‌بێ حه‌ببه حه‌ببه بۆ شای عه‌دل
ئه‌نده‌روونی هه‌موو تاكێكی هه‌ژاری ئه‌م گه‌له
هوژمی خوێن ده‌دا له تاوی بێ عه‌دلی ناشای عه‌دل
بۆ ئه‌وه‌ی ناوی به جاویدی بمێنێ تاكو سه‌ر
مه‌قعه‌دی بیهتر شهمعدانه شیاو بۆ شای عه‌دل
نه‌ك بادهپهیما له‌خوێنی رۆڵه‌ی وه‌ك ئاسك بینی ئه‌و
خان خان و تاك به‌تاكی میلله‌ت ده‌ناسێ شای عه‌دل
مه‌هری دایكی خۆ له‌لای خاك و وڵات و ئاو نییه
ته‌جه‌لای دیاریكراوه ده‌بێ بروا نا عه‌دل
جه‌حیمی مهریئــ ته‌كوین ده‌كا هه‌ر شایه‌ك وانه‌بێ
هه‌ی به‌دت رێ بێ و روزاب به‌ركه‌وته بی ناشای عه‌دل
حه‌یف مێشكی نه‌بێ به مه‌عجونی ده‌ست و پێی ئاژه‌ڵیش
ڕوی هوویهدایه و لهناخیش هائیمه ناشای عه‌دل
ئیسڵاحی حاڵی مه‌ردوومی خۆ له‌سه‌ر هه‌ژار نییه
نایشكرێ سایهبانت ته‌نها ماڵت بێ شای عه‌دل
وه‌فای گه‌ر سه‌گێكت بێ نابیته عیبره‌ت له چه‌رخت
موكهللیفیش نیت كه قوڵی هادیت بێ ناشای عه‌دل
عه‌دلی عه‌دلان به‌ده‌ست خۆیه ئه‌گه‌ر ئینس ویستی ببێ
خهریر و هه زه ج فه‌رقیان گه‌لێك زۆره ناشای عه‌دل
گه‌ر لهصنفى هیچیانا نیت،كوفرنییه له‌به‌ین بیت
چون سه‌دان هرماس خه‌ریك گهرهبوونن ناشای عه‌دل
پێش ئه‌وه‌ی وان بێنه شوێنت به سان جێگه‌ت گرنه‌وه
ساغهرت كه‌ن به‌سه‌د پارچه و به‌زۆر لاتده‌ن ناعهدل
په‌یڤی خێری وهندی بۆ تۆ داروی پزیشكی موخلیس
ئیرحه‌ل ، یان له دادوهرانبه قازانجته ناشای عه‌دل