CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 54 میوان

هۆنراوە

یار

ئەگەر بار کەی برۆی
جەڵتەی گول لێمدەدا
کارەبای وەنەوشە دەمگرێ
دلم پڕ دەبێ لە سووتووی دابڕان.

ئەگەر لێرە برۆی
ئەم ناوە دەبێ بە مەیدانی مەراق
وڵات پڕ دەبێ لە دووپشکە ڕەشە
جەجاڵ هەلدەستێ
نیشتمان دەبێ بە عەقلی سلیکۆن.

ئەگەر سەفەر بکەی
بانۆفەکان دەبن بە توونێڵی مەرگ
گلایسەکان پڕ دەبن لە بێچووە فێڵی زۆڵ
لە فەرخە پەیوەندی حەرام.

ئەگەر ئێرە چۆڵ کەی
ئارەزووم دەفرۆشم
دلم هەراج دەکەم
وشەو متوو و میرووی شعرم،
دەکەمە تەنزیلات.

کەژال عەلی