CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 72 میوان

هۆنراوە

خۆزگە

مەودا چییە

کەمنی قەزەم نەتوانم،
لەخاڵێکی ناو خۆمەوە،
راستە هێڵێکی ناکۆتایی هاورێیەتی،
بگەیەنم بە دووری تۆ.

زەمەن چییە
کەبۆم نەبێ لەدەرەوەی گومڕایی خۆم
جێگورکێ بکەم بەچرکە هەڵواسراوەکانی،
لەگەڵ تۆ بوون .
دوینێی بخەمە ناو ئێستا و
ئێستای پڕ کەم لەسبەینێێی دوودڵی تۆ .

دنیا چییە
کەبەدووباڵی ئاسنینەوە،
فرینم کڵۆم درابێ
نەکرێمەوە بەرەو لای تۆ.

دیدگا چییە
کەبە دوو چاوی ئاسۆیینەوە
پووچ گەراییم نەرژێتە بیناییت
جیهان بینیم نەگاتە دەرگای مالەکەت.

کەژال عەلی