هۆنراوە
داوای مەییم نەکردووە
- زياتر
-
21 شوبات 2014
- دواین نوێکردنەوە هەینی, 21 شوبات 2014 22:22
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 21 شوبات 2014 22:22
- نوسراوە لە لایەن دانا نیمرەژ
ئێسك سوك و بەڕێز
من داوای مەییم نەکردووە
زویر نەبی،
بە ئەرك نەبێ
هەڵیگرەوە لە بەردەمم
بۆ من ئاوێ بێنە بێ هۆشبەربێ
سروشتیی لە میوەی شیرین گوشرابێ
با ئەو تام و سادەیە
لە دەستی تۆوە پێم ببەخشرێ
ڕووگەش و نماویی
بە ڕووخساریی مەست و مەنگمدا
وا بزانم وا هەست دەکەی
مەی ڕژاوەتە دەمار و كێڵگەکانی لەشمەوە
نا،وا تێمەگە،
مەکەوەرە داوی هەڵەوە
ئەو دوو وزە تروسکایی بەخشەی
لە خوار میچی برۆکانتەوە گیرساونەتەوە
تەماو و تەڵخاوی لێنیشتووی ڕووی پەردەیان
بەو ڕووناکاوییە ئاوریشمینە تەنك و سافە
لێ لابەرە
تا تەواو ڕوون بێتەوە پێشت
ئاخۆ دیار نییە ئینجا
ڕووباری خۆشەویستیی سڕکەر
بە دەم و گەرووی مندا دەڕواتە خوار
Dana nimrej