هۆنراوە
بۆ:- هەڵۆکەی گەرمیان
- زياتر
-
16 تەمموز 2014
- دواین نوێکردنەوە چوار شەممە, 16 تەمموز 2014 20:07
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 16 تەمموز 2014 20:07
- نوسراوە لە لایەن فەتاح حەسەن
بەسەر باڵی، هەور و هەڵۆدا
بە نامەیەك
وەڵامی، بروسکەکەی
ئەم بەهارەت بۆ دەنێرم
کە، پرسیبووت :-
( ئەرێ
دڵ و قودسی کوردستان
ئازادە؟
یا، لەژێر چەپۆکی
برای عەرەبی چاوڕەشدا
دەناڵێنێ؟! )*
ئاسودەبە
ئاواتی تۆو..
شەهیدانی وڵاتەکەت هاتۆتەدی
چیدی ئیتر، کەرکوکەکەت
کۆترێکی تەریو نییە..
گەڕایەوە هێلانەی خۆی
گەر .. خاوەنماڵ
فریونەخوات تەرەی بکات
جارێکیتر، بارێکیتر.
*بروسکەیەکە لە هۆنراوەی ( ٢١ بروسکە بۆ نەورۆزی ئەم بەهارە) ی شاعیر. لە مانگی سێی (٢٠١٤ ) دا لەگەڵ سوپاس و پێزانیندا لەم سایتەدا بڵاوکراوەتەوە.
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی