CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 57 میوان

هۆنراوە

چه‌می رێزان

شیعر: بافڵ سەرهەنگ
منداڵانی كوردستانم ..
باش له‌ بیرمه‌
ئه‌و رۆژه‌ی، له‌ باوكم پرسی
كه‌ یه‌كه‌مجار ناو خۆم نووسی،
پرسیم: بابه‌ ..
بۆچی ناوت ناوم ( بافڵ )؟
بافڵ .. چیه‌؟
گوڵه‌ .. رووباره‌ .. یا شاخه‌؟
ناوی شاره‌ .. گونده‌ .. باخه‌؟
گوتی رۆڵه‌:
ناوت، تاڤگه‌یه‌كی جوانه‌،
له‌ ناوچه‌ی چه‌می رێزانه‌
زه‌مانی زوو ..
باپیره‌شت له‌و ناوچه‌یه‌
پێشمه‌رگه‌ بوو.