CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان

هۆنراوە

كاتێ هاتی باقى عومرم له قولايی چاوەکانتدا ده نێژم

هه ركات هاتى فه رشى رۆحم

له به ربێتا رائەخەم و
شيعرێک ئەكەم به قوربانیو
دوو ركات نوێژى عەشق دەكەم
ئەگەر هاتى
با خەم نايه
ئازار نايه
گريان نايه
وەرە تا له ناو شه‌پۆلی حەز و فرمێسکی
خودایی تۆ دا
زیندووبوونەوەی خۆم ببينم
چونكه ئێره دورگەى كافرانه
له سه ر عيبادەتى عيشقت
پە نجەى شەهادەتيان شكاندم
رۆژێ سەدجار نوێژ و زیکری
عه شقم دەكرد
ده وەره وه تا خۆرى دووريت
لەم مەغريبه دا ئاوا بێت
دەوەره وه و بمژێنەوه چون لە دوا لاپەرەی کتێبێکی ئاینی
ئەم گەردوونا نوسرا بوو
بەندەیەکی عاشقم
جێگای بەهەشتم لێ حه رام كراوە
تێنگه م بۆ
زیکری ئەم عیشقه ی من
ئه بێته خرۆکەی خوێن و
شادەماری ئەوینم
ده خوات
هه رچی ته نیایی هه بوو
لە حزووری تۆ دا نه ما
ئێستا خۆم ته‌سلیمی پارانه‌وه‌
لە ئاسمانی وشە کردووە
بۆ گەیشتن بەتۆ
رۆح كێشانى تەنیاییم دەكەم بۆ خۆش بەختی تۆ خه مم
بە پێکەنین خستووە
بۆ ساتێكيش هەناسەى ئاسوده يم هه ڵنەمژيوه
هه ناسه ى بەختەوەرىم
تاسەر نەبووە
لە چاوەروانى مەرگی خۆمم
هەر كاتێ هاتی
سەرەپا عومرم لە قوڵایی
چاوەکانتە ئەنێژم
وەرە و لەناو دەریای
چاوەڕوانی مەمهێڵەوە
هەر زوو
بەڕووباری فرمێسکی
نائومێدیت بمخنکێنە
هەر كاتێ هاتی
سەرەپا عومرم لە قوڵایی
چاوەکانتە ئەنێژم

کۆشیارکامیل کوردستانی