CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 77 میوان

هۆنراوە

کەتۆی لێ نەبی

یوسف عەبدوڵڵا

لەبەرچاومدا هەر سەرو خواریەتی،

لەتەونی رۆژگار دەچێ..

جاڵجاڵۆکەکە دەیەوێت تەنافەکەی لەملم بئاڵێنێ!

بەدەوری سەرمدا دەخولێتەوە،

لەچزەی ژیان دەچێ..

زەردەواڵەکە دەیەوێت بدات بەچاومەوە!

لەناو لەپمدا ناسرەوێ،

وەک خۆشییەکانی دنیا..

ماسیەکە دەیەوێت لەدەستم هەڵبێ!

لەملم نابێتەوە،

ئەڵێی خەونە ئاڵۆسکاوە..

مارەکە گەردنی توند گرتووم!

یەکجار بێ هیوای کردوم،

چەشنی دۆستە سپڵەکان..

پشیلەکە بەچنگەکانی سنگی هەڵکۆڵیم!

هەست بەغەریبی دەکەم،

لەدۆستە دوورەکانم دەچێ..

کەروێشکەکە نامناسێتەوەو لێم رائەکا!

نایەمەوە،

تا سەگەکە نەیەتەوەو

لەدەفتەری وەفادا هەموو ئەمانە نەسڕێتەوە.