CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 93 میوان

هۆنراوە

ئاگر پەرستیم پلدانمە

دەقی : نەجاح ئیبراھیم
وەرگێڕانی : سەردار جاف
نکوڵی لە تاودانی تینوێتیم ناکەم
ھەموو پانتاییەکان بێ ئاون
تەنانەت ئارامیش خیشک ھەڵگەڕا
گەواڵە تەڕی شاراوەی ناخم
دڵی شەیدا بوونی نەبوو
مەیلەکانی نەدایە بەر دارخورمایەک
شەھێنیی حەسرەتەکان ناشارمەوە
سوتانی لە خوێنبەرانە
( ھۆما ) و رۆشنایی رۆژ
زەیوانی پەنھانیم گوتی
تینوێتییەکی سەوز بەڕێوەیە
ھەر دەبێ بێت
لە بوونی ھەورێکی پڕ باران
ساتەکە سایەقەیە
ئاگر پەرستی ترس پلدانمە
دانەی کەسک شکۆ بە تینوێتی دەدا
وشکایی لە بوونی بۆندا دەکوژێتەوە
ساتەکە ژیایەوە
لە گەڵ یەکەم تێپەڕبوونم
لە سەر مەێەکی رەشتاڵە
پیادەی شەیدایی دەکەم
ئای بۆ مناڵی ئاونگ
قامەتی ئەفسانەیی ئەرخەوان راست دەکەمەوە
لە رێژنە بارانی ھەورا
بە خۆدا نەچوومەوە بزانم چیمە !!؟
شۆڕشێک لە نەعنا
کە رابوونێک لە ناو بوون و لە بۆندایە
لە مێینە زیندە بەچاڵکردن نییە
لە گومڕاکانایە
ئەی بوون
چۆن ئاو دەکڵپێ
لە پاش و پێشی تینوێتی دایدەبڕێ
ئاخۆ سەرگوزشتەی پلدانمت بۆ ھات ؟
تینوێنیییییی
چەخماخە زمانی کردەوە ؟!