ئامادەبووانى ئێستا 143 میوان

هۆنراوە

تەوالێت

یوسف عەبدوڵڵا

بەشوێن تەنیایدا مەگەرێ

هەر تەوالێت زۆرە!

شیعرنوسەکە وایکردووە

کەنارییەکانی کردبووە قەفەز و

لەماڵەکەیا هەڵیواسیبوون..

ئیدی شاعیرەکان تەنیانین!

هەرچی جوانە لەتۆ ئەچێ

دڵدارەکە

بەخەیاڵی یارەوە ..

بەتاکە دڵدارەکەی وت!

دەیان کەس لەناو موبایلەکەتا

دێن و ئەچن..

سکاڵای تەنیاییش ئەکەی!

کێ بەشوێن تەنیایی منا

هەنگاو ئەنێی..

من لەخەیاڵی خۆمدا

بێ کەسی تۆ ئەدۆزمەوە!

کاتێ پێکەوەبوون ئازارت ئەدا

حاشا لەتەنیایی مەکە!