CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 70 میوان

هۆنراوە

ئۆپەرێت بۆ منداڵان ....جه‌ژن و خۆشی ...

نووسینی :عەلی حەمەرەشید بەرزنجی
دلێر:
وه‌رن وه‌رن هـــاوڕێكــانم.....به‌ دیــدارتان شــــادومانم
بـــۆچی وا پــــه‌رش و بڵاون.....دووره‌ پـــه‌رێز راوه‌ســـتاون
فرمێسك:
وه‌رن وه‌رن با هه‌ڵـــپه‌ڕیــــن.....بۆ نه‌ورۆز و بۆ راپـــــه‌ڕین
ده‌ی با بیكه‌ین به‌ گــــــۆرانی....ژیان پڕ بكه‌ین لــه‌ جــوانی
كۆرس:
ئه‌وا هاتین زۆر دڵخـــــۆشین.....ئێمه‌ش وه‌ك تۆ به‌ په‌رۆشــین
سه‌یری چــــۆن خۆمان گـۆڕیوه‌....جلی كوردیمان پۆشــــیوه‌
ئێمه‌ش ئاماده‌ی ئاهــه‌نگین.....ئاڵ و واڵاو ره‌نگا و ره‌نگـــین
ده‌ی ده‌ی با بڕۆین خۆ ئێســتا.....چاوه‌ڕوانمانه‌ مامـۆســتا
ئه‌و ئێمه‌ی هــه‌ڵبژاردووه‌.....ده‌ی ده‌ی خێراكـه‌ن تا زووه‌
(به‌ ده‌م گۆرانییه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ لای مامۆستا )
مـــامۆستا:
مندڵینه‌ ئامـاده‌ن ......ئه‌و شتانه‌ی پێم وتن له‌به‌رتان كردووه‌.
هه‌میشه‌: مامۆستا گیان ئاماده‌ین ئه‌وه‌ نی یه‌ هه‌موو جلی كوردی جوانمان له‌به‌ر كردووه‌.
مامۆستا: گوڵه‌كه‌م من جل ناڵێم ،مه‌به‌ستم ئه‌و نووسینه‌یه‌ كه‌ دوێنێ‌ بۆم نووسین.
هه‌میشه‌: به‌خوا مامۆستا من هه‌ر چوومه‌ ماڵه‌وه‌ هه‌موویم له‌به‌ر كرد ئه‌وه‌نده‌م وتۆته‌وه‌.
مامۆستا: ده‌ی باشه‌ گوڵه‌كان با ده‌ست پێ بكه‌ین .
سه‌ركه‌وت:
مـــــن ئه‌مـــڕۆ دڵم شاده‌....بۆ ئه‌م جه‌ژن و ئه‌م یـــــاده‌
سروودێكی خــۆش ده‌ڵێم.....بۆ منداڵانی هــــــــاوڕێم
كـــــــــۆرس:
تا ئێمه‌ش ئاســـــووده‌ بین.....فێری ئه‌و ســــرووده‌ بین
گوێمان گـــــرتووه‌ لێرا.....ده‌ی بۆمـــــــان بڵێ‌ خێرا
سه‌ركه‌وت:
جه‌ژنه‌ جـــــــه‌ژنی نه‌ورۆزه‌.....لامـــــان به‌رز و پیرۆزه‌
منداڵانی شــــــــار و دێ‌.....نـــــه‌ورۆزتان لێ پیرۆزبێ‌
ئه‌م نـــــه‌ورۆزه‌یان جییایه‌.....جه‌ژنێكی بێ هــاوتایه‌
كوردســــتانمان ئازاده‌.....گه‌لی كوردمــان دڵشــــاده‌
شار و گــــوند ئاوه‌دانن.....ئای كه‌ ڕازاوه‌ و جـــوانن
ئه‌وه‌تا ئێمــــــــه‌ی منداڵ....وه‌ك په‌پووله‌ و گــوڵی ئاڵ
به‌به‌رگی هه‌مه‌ چـــه‌شـــنه‌.....ئاماده‌ین بۆ ئه‌م جه‌ژنـــــه‌
هه‌ر هــــــه‌موو درشت و ورد.....سروودی نه‌ورۆزی كــــــورد
ده‌ڵێینه‌وه‌ به‌ جـــــــــوانی.....به‌ خۆشی و كـــــــامه‌رانی
(لێره‌دا هه‌موو منداڵه‌كان ده‌ڵێن)
(ئـــــه‌م رۆژی ســـــــاڵی تازه‌یه‌ نــــــــــــه‌ورۆزه‌ هاته‌وه‌)
(جه‌ژنێكی كۆنی كورده‌ بــــــه‌ خـــــۆشی و بـــــه‌ هاته‌وه‌ )
كۆرس:
زۆر خۆش بوو سرووده‌كه‌ت.....سرووده‌ به‌سووده‌كــــــه‌ت
وا ئێمه‌ش به‌ دڵ و گـــیان.....گۆرانی بۆ كوردســـــــتان
ده‌ڵێین به‌ ده‌نگێكی خــۆش.....بۆ منداڵان و بۆ تـــــــۆش
سه‌ركه‌وت: ئاده‌ی بزانم ئه‌م سروده‌ی ئێوه‌ خۆشه‌
كۆرس:
ئه‌ی كورردستان ئه‌ی كوردستان.....نیشتمانه‌ قــــــــه‌شه‌نگه‌كه‌م
ئه‌ی ئاوێنه‌ی باڵانــــــــومـای....ئه‌وینه‌ ره‌نگا و ره‌نگه‌كــــــه‌م
***
تۆ بۆ ئێمه‌ی بچكـــۆلانه‌.....خۆشترین جێی له‌م جــــــیهانه‌
خۆشترین جێ له‌م جــیهانه‌.....لای ئێمه‌ هه‌ر كوردســـــــتانه‌
هه‌میشه‌:
ئێستا منیش به‌ جـــوانی......به‌ سروود و گـــــــۆرانی
به‌شدار ده‌بم له‌گـه‌ڵتان........خۆشی ده‌خه‌مه‌ دڵــــتان
كۆرس:
فه‌رموو هاوڕێ گیان فه‌رموو.....سرووده‌كـــــــــه‌ت بڵێ زوو
هه‌میشه‌:
من منداڵم من منداڵم......من گوڵی بۆنخۆشی ماڵم
هه‌وێنم بۆ خۆشی خێزان.....روناكیم بۆ شانۆی ژیان
حه‌ز به‌ خۆشی و ئاشتی ده‌كه‌م....تا بێته‌ دی هیوا و خۆزگه‌م
به‌ ده‌نگێكی به‌رز و ره‌وان.....گۆرانی ده‌ڵێم بۆ هه‌مووان
بۆ خاكه‌كه‌م بۆ كوردستان.....بۆ په‌پووله‌ و گوڵ و باران
بۆ دایه‌ و بۆ بابه‌ی به‌سۆز.....بۆ مامۆستایانی دڵســـــۆز
مامۆستا:ده‌ستت خۆش بێت گوڵی جوان،به‌راستی زۆر خۆش بوو.
هه‌میشه‌: مامۆستا ئه‌مڕۆ نه‌ورۆزیشه‌ و یادی راپه‌ڕینیشه‌،بۆچی هه‌موومان پێكه‌وه‌ سرودێك بۆ راپه‌رین نه‌ڵێین.
مامۆستا: ئه‌گه‌ر ده‌یزانن بۆچی نایڵێن...به‌راستیئه‌م رۆژه‌ پێویستی به‌ یادكردنه‌وه‌ وچه‌ندان شتی خۆش هه‌یه‌.
كۆرس:
مامۆســـــتاگیان ئاماده‌ین.....چـــــاوه‌ڕوانی تۆ ده‌كه‌ین
مامۆستا: ده‌ی ده‌ی فه‌رموو بیڵێن
كۆرس:
وا یادی راپه‌ڕیـــنـــــــه‌....خۆشترین رۆژی ژینــــــه‌
مانگی سێ بوو گه‌لی كورد....راپه‌ڕینی به‌رپا كـــــرد
له‌ شار و شارۆچكــــه‌كان....ئاماده‌ بوو بوون هه‌مووان
به‌نهێنی و ئاشكـــــــــرا.....رێی راپه‌ڕین خۆشكــــرا
ئای له‌و خه‌ڵكه‌ به‌جه‌رگه‌.....هه‌موو بوون به‌پێشمه‌رگه‌
تا راپه‌ڕین بــه‌رپا بوو......دوژمنی گه‌ل لـه‌ناو چوو
كوردستانمان ئازاد بوو......گه‌لی كوردمان دڵشاد بوو
مامۆستا:
منیش وه‌ك مـــامه‌ پیره‌.....هه‌ر هه‌مـــوویم له‌ بیره‌
ژیــــانی پێش راپه‌ڕین.....دوژمن چی پێ ده‌كردین
به‌ گه‌لی نه‌به‌ردی كورد......ژن و پیـاو درشت و ورد
كۆرس:
زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین بزانین.....بۆیه‌ وا چـــــاوه‌ڕوانین
مامۆستا:
من گریان و پێكـــــــــــه‌نینم....تێكه‌ڵاو بوون كـــــه‌ ئێوه‌م دی
وا به‌م جـــــه‌ژنه‌ سروود ده‌ ڵێن....له‌ ئاهــه‌نگا بــــــه‌ ئازادی
گـریانم بـــۆ رۆژانێك بـــوو.....كــه‌ دوژمنانی كـــوردســـتان
به‌ ئه‌نفال و به‌ كــــیمیایی و.....به‌ كۆمه‌ڵ كـــــــوشتن و زیندان
***
به‌رامبه‌ر كورد هه‌ڵس و كه‌وتیان....به‌و چه‌شنه‌ بوو له‌ گشـــت لایه‌
ئه‌وه‌ی ئه‌وانــه‌ ده‌یانكــــرد.....هــــــــــه‌ر له‌ گێڕانه‌وه‌ نایه‌
***
پێكه‌نین و دڵخــــــــۆشیشم.....بۆ ئــــــــــه‌م رۆژه‌ ئازاده‌یه‌
كه‌وا ئێوه‌ی بچــــــــكۆلانه‌......ده‌بینم ئاله‌م جێگـــــــه‌یه‌
***
به‌ جل و به‌رگی ره‌نگـــاو ره‌نگ.....ئاماده‌ی خۆشی و ئاهـــــه‌نگن
دوور له‌ شه‌ڕ و ئازار چه‌شـــتن.....دوور له‌ به‌ڵای پیسی جه‌نگـــن
***
له‌ ژێر ئاڵای شكـــــــــۆدار و...شه‌كاوه‌ و جوانی كوردســـتان
بێ ماندوو بوون به‌سته‌ ده‌ڵێن....شایی ده‌كه‌ن به‌ بێ وه‌ســـتان
***
منداڵه‌كان ئێســــــــــتا ئێوه‌....به‌ مافه‌كانیشتان شـــــــادن
چونكه‌ ئه‌مڕۆ به‌خـــــته‌وه‌رن....هه‌تاكــــــــــــو بڵێی ئازادن
منداڵ:
ئاڵاكه‌م ره‌نگــــــاو ره‌نگه‌....وه‌كـــــــــــــــو ئاڵای وڵاتان
جوانه‌ ده‌شــــــــه‌كێته‌وه‌.....له‌ به‌رزایی كـــــــــــوردستان
***
خۆم به‌ ســـــــه‌ربه‌رز ده‌زانم.....به‌ ئاڵاكـــــــه‌م ده‌نازم
بۆ جیهان ده‌ســـــــه‌لمێنم.....منی كورد ئاشتی خــــــوازم