CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 220 میوان

هۆنراوە

پەپولە

فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
من پەپولەم،پەپولە
ئێسک سوک ووردیلە
باڵدارێکم لەژیان
دێم ودەچم بێزیان
بۆناودەشت وسەوزایی
هەڵدەفڕم بەئەسپایی
گوڵم کردۆتە لانە
لەناویدام،ڕۆژانە
هاوڕێی من گولاڵەیە
خۆراکم،هەڵاڵەیە
خۆشەویستم لای مناڵ
ئەوبەخەیاڵ،من بەباڵ
دەفڕین هەردو بەجوانی
بۆژین،دەیڵێین گۆرانی.