CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 38 میوان

هۆنراوە

گریه ی مۆم

با بسوتێم

با سه ره تا
قژه و قرچه ی داوه کانی موی سه رم بێت بۆ یه كه م جار
بابسوتێم
له مێژه وه من ڕاهاتووم بۆ سوتاندن
بابسوتێم وتێبگه ن
ڕوناکی له تاریکیا به ئاسانی نه هاته دی و نایه ته دی

به خشینیشی
هه رچه ند بڵێی ئاسانیشه و ئاسان نیه
هێدی هێدی وا ده سوتێم
له یه که م داوی موی سه رم
تادا مێنم هۆن هۆن فرمێسك ده بارێنم
له و شوێنه کۆ ده بێته وه یه که م دڵۆپم تیا دا ڕشت
گه ر توانیتان
له شوێنێکی شیاو دامنێن
مۆمدانێکم بۆ دیاری که ن
بیرتان نه چێ
ڕێزبه خشبن فڕێم نه ده ن
پاش کۆتاییم له ڕوناکی
ده توانن ئه وفرمێسکه ڕه ق هه ڵاتوانه م کۆکه نه وه
تێکه ڵمکه ن
له گه ڵ لاشه ی سارده وه بوی هاوڕێکانم
له وانه یه
چه ند دانه یه ك بێته به رهه م
له وانه شه به منو هاوڕێکانمه وه
ته نها مۆمێکتان ده ست که وێ
کاردانه وه ی به تینتربێت
جارێکیتر له تاریکی ڕوناکی ببه خشێته وه
گه رهاتوشوێن مۆمتان نه بوو
ناچارده بم پاش سوتاندن فرمێسکی گه رم بڕژێنم
ئاگاداربن
با په نجه کانتان داغ نه که م نه یسوتێنم
ئیترئێوه ش ناچارده بن
به ده نم که مێك نه وی که ن به ره و زه وی
بۆخۆپاراستن له فرمێسکی گه رمی من
واتێنه گه ن ئه وفرمێسکه ی که ده یڕێژمه سه ر زه وی
به زۆره ملێی ئێوه بێت
فرمێسك ڕشتن له هێزه وه ئه نجام ده درێت
من ئێستاکه هێزم تیایه و وزه به خشم
له ڕوناکی
له و خاکه ی که لێی په یدابووم
هه رله وێشه وه ڕوناکی ده به خشمه وه
ئه وجا ئێوه ش
چاوده بڕنه ڕوناکی و فرمێسکه کانم
منیش له بری هه مووتان
سه ر بۆ زه وی نه وی ده که م
من له بڵندی هه وره کان توانیم فێربم
ئاگام له قه واره ی خۆم بێت
هه ڵمی ئاوو هه ڵمی فرمێسکی ئێمه یه
به بێ ده نگی هه ڵده کشێت
به ره و ئاسمانی سه ر زه وی
له به رزی هه وره وه فێربووم
ئاگام له ڕه وشتی خۆم بێت
هه ور کاتێك ده بێته هه ور
له هه ڵمه وه هێدی هێدی
پله پله قۆناغ قۆناغ
سه ر بکه وێت به ره و ئاسمانی سه ر زه وی
تا ده بێته هه ورێکی پڕ باراناوی
به نه رمه با وه بای فێنك وه بای تیژڕه و
ئه م په ڵه هه وره بارقورسه
بۆ هه ر لایه ك بیانه وێ ده یسوڕێنن
ده یڕاژێنن
ناوه ناوه ش دابڕانێك دروست ده بێت
له نێوانی تیشکی هه تاوو سه رزه وی
وه ك چاوشارکێ له گه ڵ تیشکی هه تاو بکات
گه واڵه هه ور وایده زانی تیشکی هه تاو
ته نهاوته نها بۆ خۆیه تی
خۆیشی خاوه نداری ده کات
خه ریك بوو له خۆی بایی بێت
خێرا وه ئاگا هاته وه
زانی به رزیه که ی کاتیه
وه کو به رزی چیا نیه که به خاکه وه نوسابێت
ئه م به زمه ش بۆی ناچێته سه ر
له تاوانا له پڕ تاوێك
هه ڵده شاخیو پاڵه په ستۆی دروست ده کرد
تاکو درزێك په یدا بکات
تیشکی هه تاودانه بڕێت له سه رزه وی
له ئه نجامی ئه م پاڵنانه
گرمه وچه خمامخه ی هه وره کان
زه ویوئاسمانی ئه و ناوه ی پڕپڕده کرد له ڕوناکی
هه ندێجاریش به پاساوی دابڕانی تیشکی هه تاوخامۆش ده بوو
داوای له بای فێنك ده کرد هاوکاریکات
تاپێی بکرێت
کرژی کات و چڕی کات و گه رماکه ی لێ دوورخاته وه
به ڕێزه وه سه رنه ویکات
فرمێسکی سارد دابارێنێته سه رزه وی
باران بارین فێری کردم
تا کڕنۆش بۆ زه وی به رم
به فرمێسك خاکه که م ماچ که م
به و دوو دڵۆپه فرمێسکه م
ده توانم شوێن خۆم قایم که م
شوێن خۆم بگرم ئارام بگرم
فرمێسکه کانم ڕامده گرن
قیت بوه ستم خۆم ببینم له ناوتانا
له ناختانا له هه ستتانا
له ناو بیرکردنه وه تانا
ئه و فرمێسکه ی من ده یڕێژم بۆ سه ر زه وی
هه روه ك نم نمی بارانه
وه کو ره هێڵه ی بارانه
بۆپاراوکردنی زه وی
بۆ ماچکردن بۆ ڕێزگرتن
ئه و فرمێسکه ی من ده یڕێژم
وا تێنه گه ن
وه كو فرێسکی تیمساح بێت هه ڵتان لوشێت
داغکردنی په نجه کانتان
به فرمێسکی یه کجار گه رمم ته نها وریابوونه وه یه
وه ئاگابن
ئاگاداری شوێن و کات بن
من له تاریکی ڕوناکی ده به خشمه وه
تا گشت ڕه نگه کان ده رکه ون
تا ڕوه کانیش ده رکه ون
په روانه یه ك له حه شارگه ی تاریکیا
له گه ڵ په روانه کانی تر
له وێ خۆیان مه ڵاز دابوو
له دوره وه ڕوناکیه كه ی لای منی دی
به ره و روناکی لای من هات
بۆ چه ند جارێك به ده ورم دا خولایه وه
چه ندپه روانه ی دیکه ش هه ستیان
به ڕه فتاری هاوڕێکه یان کرد که چی کرد!!
کۆمه ڵێك په پوله ش له وێ
خۆیان نه گرت ئه وانیش وه ئاگاهاتن
که سه یریان کرد په روانه کان تاریکستان به جێ دێڵن
به ره و ڕوناکی ده فڕن
وه خۆکه وتن باڵیان گرت و پۆل پۆل به دوای په روانه کان
بۆلام هاتن
ئه وانیش به هه مان شێوه
ده یانویست له وڕوناکیه بێبه ش نه بن
یه که یه که ماچیان کردم
هه موویانم له ئامێزگرت
خۆشه ویستی خۆم ده ربڕی به رامبه ریان
داخم ناچێ و داخ بۆوام کرد!!؟
کار له کاریش ترازابوو
زیاده ڕه وی په روانه وپه پوله کانیش
وایان لێم کرد بێ ئاگابم
خۆم ده زانم کارێکی نه شیاوم کرد
له وکاته دا بۆ ناچاربووم که یه ك به یه کیان ماچ بکه م
له وکاته دا وا که وته وه له پڕێکا
قژه و قرچه ی باڵه کانیان وه به رگوێم که وت
هه ر ئه و ده مه ش قژه و قرچه ی
داوه کانی موی سه ری خۆم هاته وه بیر
له تاوانا هه تاکو وزه م تیا مابوو
هه تا ڕۆشناییم تیا مابوو
تا دوا ساتم به پێوه بووم
به لایه ك دا لاسه نگ نه بووم
به ئاسته م تۆزێك به ده نم
له سه ر کزره، فرمێسکه کانم دا مبوو
دیسانه وه تاپێمکرا دوافرمێسکیشم ڕشت بۆیان
بۆ هه مویان توامه وه
له ئه نجام دا هه ردوولامان
من و په روانه و په پوله ش
بوینه وه خۆراکی زه وی و
قه رزی خۆراکی ئه و خاکه ی
خۆراکمان لێی قه رز کردبوو
گشت قه رزه کانمان دایه وه

حه سه ن گه رمیانی
سلێمانی ٢٧/٣/١٩٧٥
له یانه ی فه رمانبه ران
پیاجونه وه له ١٧/٦/٢٠١٥
نه رویج