CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 125 میوان

هۆنراوە

ئاونگ

كەجێم دێڵی

پەرچەمی هەور هەڵدەوەرێ

رۆحی هەتاو

لەسنگی ئاسماندا دەمرێ

شەو لەهەناسە دەكەوێ

مانگ ناتوانێت

لەتیلەی هەورا دەركەوێ

گوڵ لەگەڵای دادەماڵێ

كانی لە تیشك بێزار دەبێت

گۆرانی بۆ عەشق ناڵێ

شیعر هەناوم دەگەزێ

پێنووسی دەستم دەلەرزێ

دڵ لەسینەم هەڵدەپەڕێ

رۆحم سوك سوك

بەرەو لای تۆ

دەبێتە ئاونگی سەر ڕێ

ستار ئەحمەد