CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 173 میوان

هۆنراوە

گزنگنامە

سەردار جاف
تەمەن ڕۆنیشتووە و خۆی دەنوسێتەوە
لە قەد پاڵی خەزانی ئەم بەھارەما
چاوەکانم رۆشنایی تاریکستانی ئاسمان دەبینێو غلۆر دەبێتەوە
ژووان چەن سەخت و گرانە
لە ھەردە و کووڕەنەکانی نیشتیمانی دوێنێما خۆی ئاڵاندووە
تۆیش لە تەدارەکی ڕشبەڵەکی ھاوێر بوونتا دێیت و
گوارەی ژیان دەکەیتەوە و
پرچت بە بارتەقای زناری کەمەرما خولقاندووە
لەم وەرزەدا
دووری باڵات فێرە چڕینی میلۆدی گەنجی کردم
دەستت نەگەیشتە چمکێکی دەسماڵەکەی سەر چۆپیم
لەم وەرزەدا
ھەڵچووی ناخی شێتێکی ھەرزەگۆییم و
لە سۆراغی ئیشقی رۆحت
بۆ گەردانەی گەردنت تاڵە ریشاڵی یاقووتیم
بۆ سەمای شەوێکی سووری خوماراوی مەست مەست بوویمە
بۆ سەر مێزی ئەوینداری شەرابی ھەناریی ئیشقم
بۆ تەلاری باڵای بەرزت
لە سەر سینگت ئۆقرە گرتووم
رۆحێ تەواو تەواو کۆپیم
خۆ چ نابێ قاقاکانی پێکەنینت
لە بەر دیدی سۆما بست بە بست گۆش بکەم
خۆ چ نابێ لێوی وشکت
بە مەزەی لێوەکانمەوە تەڕتەڕ و سیما و روخسارت
بە تارای سپی رووپۆش کەم
ئەی ھەناسەی بەر ئەوکێکی بریندارم
جەژنت پیرۆز
شادی منیش ( ئەڵمانیا/ دۆرنبۆرگ )
لە تەک ھەڵپەڕکێ و پەنجەمۆری سبەینێما دەبێتە ( ٢٣ / ٩ / ٢٠١٧ )
جەژنی نەورۆز