CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 164 میوان

هۆنراوە

لاسار

له‌نێو ئاگرا جۆشمده‌ن
من شایانی سووتاندنم
له‌گوناها نوقمی جه‌ورم
وه‌رنه‌ دیارم كۆی دوژمنم
..........................
كه‌من دڵم تینووی به‌فره‌و
بیرم ئالووده‌ی گه‌رمه‌سێر
به‌شه‌خته‌ جوان دامبپۆشن
پشكۆیه‌كم بخه‌نه‌ ژێر
..................
راستی پرشنگی هیوامه‌
كه‌چی به‌لای چه‌وتا لارم
خودایه‌ له‌خۆم تێناگه‌م
چ گیاندارێكی لاسارم
..................
له‌دوو رۆژی سه‌ر زه‌ویدا
بۆم بكرێ دونیا لووش ده‌كه‌م
چۆن مرۆیه‌كی كاڵقامم
له‌خۆڕایی خۆم تووش ده‌كه‌م
.................................
ستار ئه‌حمه‌د