CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 137 میوان

هۆنراوە

رامووسان

تاریكی ناخت ماچ ده‌كه‌م
گیانێكی نوێ
هه‌ستێكی دی
له‌تروسكه‌ی دڵما ده‌ڕوێ
ده‌بن به‌تۆ
به‌تیله‌ی دوا خۆشه‌ویستی
شاعیره‌ ..دووره‌ شاره‌كه‌م
گوڵشه‌نی په‌ڕاوی ونم
چاره‌نووست
رێزو بوونت
بارێك قورسن له‌گه‌ردنم
ئاوو زادم
خه‌ڵوه‌تگه‌ی پاییزی ماتم
گوێڕادێڕه‌
بۆ شه‌لالی خه‌ونی زه‌ردم
بۆهه‌تاوی ره‌نگ په‌ڕیوی
سه‌ر برینی چیاو هه‌ردم
بیرم نایه‌
بۆ چركه‌یه‌ك
له‌بیرم چووبیته‌ ده‌رێ
وه‌كوو هه‌رێمی ره‌نگینم
چۆن بێ كه‌ركوك
ساتێك هه‌ناسه‌ی بۆ نادری
لێت دابڕێم
دورگه‌یه‌كی بێ ئاسمانم
مه‌حاڵه‌ بتوانم بژیم
ستار ئه‌حمه‌د