هۆنراوە
پرسیار و ڕامان
- زياتر
-
16 ک دووەم 2018
- دواین نوێکردنەوە سێ شەممە, 16 کانونی دووەم 2018 05:59
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 16 کانونی دووەم 2018 05:59
- نوسراوە لە لایەن نێچیر شوانی
نێچیر شوانی
ھاودەمم..
بەم ئەنگۆرەی بێمروەتییە
ئاخر چۆن بەستەڵەکی ئەم فیراقە ئەتوێتەوە؟!
ئا لەم خەزانی ئەوینەدا,
لەم کاکی بە کاکییەی ڕۆحدا
نەمامی مەحەببەت
چلۆن ئەڕوێتەوە؟!
ھاوڕێم..
وات زاماراندووە
ئەم دڵە,
کوێی تیمار بکەم؟
چۆن بیپێچمەوە؟!
لەم پێنج و دوو ڕۆژە..
چما تەمەن ھەلێکی ترم ئەداتێ..
لە شەڕی ئەویندا
دووبارە تێھەڵبچمەوە!