هۆنراوە
چرۆی پێنووسه‌كانتان مه‌ژاكێنن
- زياتر
-
24 شوبات 2018
- دواین نوێکردنەوە شەممە, 24 شوبات 2018 17:38
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 24 شوبات 2018 17:38
- نوسراوە لە لایەن ستار ئەحمەد
چرایه‌ك داگیرسێنن
تریفه‌ی مانگ
ئاگری شه‌ڕ سووتانی
گولله‌یه‌ك .. له‌گۆڕ نێن
كۆرپه‌یه‌ك ..
رووباری كینه‌و خوێن خنكانی
........................
نه‌مامێك بچێنن
قه‌ڵه‌مێك له‌پاڵیا چرۆی كردووه
ده‌رگه‌یه‌ك واز كه‌ن
خوێندنگه‌یه‌ك ..
بۆ خه‌نده‌ی مناڵان تینووه
..............................
دوو ده‌ست ئاشتكه‌نه‌وه
په‌نجه‌یه‌ك
له‌بسكی نیوه شه‌و ئاڵاوه
رێگه‌یه‌ك گوڵ رێژكه‌ن
دێوانه‌یه‌ك
له‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی جێماوه
.....................................
سه‌ری مانگ ماچ بكه‌ن
كیژێك ....
قرتێله‌ی مۆمێكی جه‌ژنه‌یه
فریشته‌ی خه‌ونی رۆح رامووسن
كه‌ی ئاسمان
ئاته‌شكای ئه‌م شه‌ڕو به‌زمه‌یه ...؟
...............................
تاریكی راماڵن ..
نیشتمان سه‌فه‌ری له‌به‌ره
ترس رێگه‌ی تاوانی لێنه‌گرێ
گه‌ڵایه‌ك بكه‌نه جۆلانه
هه‌تاكوو زارۆكێك
له‌نێویا پێده‌گرێ
قه‌ڵه‌مێك ....
بخه‌نه گیرفانی هه‌وره‌وه
نه‌وه‌كوو خۆر كوێر بێت
مێژوومان بمرێ .
......................................
ستار ئه‌حمه‌د