هۆنراوە
نەورۆز
- زياتر
-
30 ئازار 2018
- دواین نوێکردنەوە هەینی, 30 ئازار 2018 06:46
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 30 ئازار 2018 06:46
- نوسراوە لە لایەن عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
عەلی حەمەڕەشید
وا ئەمساڵیش وەکو ساڵان
لە گردەکەی مامــــەیارە
لەگەڵ ڕۆحی پیرەمێرد دا
گڕی نەورۆز جوانتر دیارە
***
بۆ بەشداری یادی نەورۆز
گەنج و پیر و منداڵی شار
بەرگی کــوردییان پۆشیوە
ھاتوونە دەر شاد و بەختیار
***
((ئەمڕۆژی ســـاڵی تازەیە))
وێردی سەرزاری ھەمـــووانە
چەند بەخـــۆشی دەیڵێنەوە
شایی و ھەڵپەڕکێ و سەیرانە
***
٢٠/٣/٢٠١٧