CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 163 میوان

هۆنراوە

تامەزرۆ

دەگریم بەسەر دارو بەردا

بەسەر وشەی دڵشكاوو

لاپەڕەی مات و بێگەردا

شەوەكانیان توند گرێدا

ساتەكانیان جوێ كردینەوە

ژوانگەیان

لەروومەتی هەنگاوەكان سڕییەوە

قوربانەكەی بێ قوربانم

خەویان لەناخم هەڵواسی

دابڕانیان

بەسنگی ژان و

نسارەكان پێ هەڵگرتم

عەشقیان لەلانك دەرهێنا

كۆرپەی دڵمیان

لەبەرۆكی تۆ دابڕی

وشەكانم

بەدووی ماڵاوایی و نامۆییتدا

چەندین هەڵبەستمیان سەربڕی

شەوانی بێ تۆو هۆنراوە

وەكوو دووریت

ژانگەی مردن و

ئەوینن

دەزانی مەلی حەوشەكەم

چەند تامەزرۆن تۆ ببینن

 

 

ستار ئەحمەد