CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 55 میوان

هۆنراوە

بۆ ڕۆیشتی؟

من نازانم بۆ ڕۆیشتی؟

 

بۆ به‌بێ هۆ به‌جێت هێشتم؟

 

خۆشیه‌کانت له‌ گه‌ڵ خۆ برد

 

تاڵاوی دونیات پێ جه‌شتم

 

واتده‌زانی به‌م سه‌فه‌ره‌ت

 

عیشقی تۆم بیر ده‌چێته‌وه‌

 

به‌ڵام یادت برینێکه‌و

 

ڕۆژی سه‌د جار ده‌کولێته‌وه‌

 

ئه‌و هه‌مو یادگاریانه‌ت

 

به‌ سانای بیر ناچنه‌وه‌

 

مه‌گه‌ر مه‌رگ و نا گڵکۆکه‌م

 

بتوانن تۆم بیربه‌نه‌وه‌

 

ده‌ وه‌ره‌وه‌ توخوا گوڵم

 

ده‌ردی دوریت زۆر به‌ ژانه‌

 

من له‌ دوای تۆ بی به‌هارم

 

ته‌مه‌نی ژینم ‌ خه‌زانه‌

 

سه‌خته‌ ده‌ری بێ تۆی

 

دڵم قه‌ت به‌رگه‌ی ناگرێ

 

تۆ له‌ خۆڕا به‌ جێت هێشتم

 

خودای عیشقم هه‌رئه‌ت گرێ

 

دڵ لاواز بوجه‌سته‌م سیس بو،چاوم کزبوو

 

هێنده‌ چاوه‌رونم کردی

 

ده‌وه‌ره‌وه‌ که‌ی بڕیاری ئێمه‌ وابوو

 

 

 

فه‌لاح شه‌مێرانی

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.