CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 58 میوان

هۆنراوە

خه‌زانی عیشق

خه‌زانی عیشق

ئه‌مشه‌و دڵم وه‌ک دره‌ختی پایز

چاوه‌کانی به‌زه‌ردی و وه‌رینی گه‌ڵا هه‌ڵهێناو

خه‌زانی ئه‌م وه‌رزه‌ چاوپیسه‌ی پایز وای له‌

دره‌خته‌ ئه‌رخه‌وانه‌که‌ی جه‌نگه‌ڵستانه‌

سارده‌که‌ی ئاسمان کردوه‌ که‌هه‌موو

وه‌نه‌وشه‌ خه‌یاڵیه‌کان تێکه‌ڵ به‌سیحری جوانی

خودای بکه‌ن به‌ڵام نابێ چاوی گه‌ڵاکان

له‌چاوی چۆله‌که‌کان دا وێنه‌ی عیشق بداته‌وه‌

نابێ بهێلین کۆتره‌کان وێنه‌ ڕۆحاویه‌کانیان

بده‌نه‌ ده‌م کونده‌ په‌پوه‌ چڕنوک داره‌که‌و بیبه‌ن

به‌ره‌و فه‌نایی وته‌مای ئاسمان وله‌زه‌وی دا

عه‌ریزی ڕق وئاوێنه‌ی خۆشه‌ویستی ئاوێته‌ بکه‌ن و

پاشماوه‌ خۆڵه‌مێشاویه‌کانی ئه‌م وێنانه‌ به‌ده‌م

ئاوی بارانه‌کان به‌ره‌و ده‌رگای ماڵه‌که‌ی خوارمانه‌وه‌

رابماڵن وبه‌رده‌رگاکه‌یان پڕ بکه‌نه‌وه‌ به‌ خۆڵه‌مێش

 وژنه‌ پیره‌که‌ی ماڵه‌که‌ دایکی تاکه‌ خه‌ونێک بوو هاته‌ ده‌رێ و

نه‌یتوانی ئه‌و خۆڵه‌مێشه‌ ڕاماڵێ چونکه‌ ئه‌وان وێنه‌ی

 ڕۆح بوون....ڕۆحه‌ چاوه‌روانیه‌که‌ی من....

 

هۆنراوه‌ی ژینۆ

x