CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 238 میوان

هۆنراوە

دیسانەوە هەسارەی رووناکی شارم کوژایەوە

بۆمەرگی  تەها خەلیل

سەرەتا چی رویداوە ..؟!

هەر سپێدە و هەواڵێکی دڵتەزێنە ! !

هەر ئێوارە و ئەستێرەیەک لە ئاسمانى شارەکەمە بە بێ دەنگی

ئەکشێت بەرەو ئەو دی و ئاسمان

هەسارەی رووناکی شارم کوژایەوە

کەس نابینێت ... کەس کەس نابینێت

سلێمانى هێشتا لە ئازاری بولبولێکی  پر لە ئاواز

هێشتا لە خەمی هەڵویەک تەواو نەبوو

ئەوا دیسان شیوەنێکی بێ کۆتایی بەگوێ شارما ئە لاوێنێت

زەنگی کۆچی ڕۆحی تۆیە

زرنگ ... زرنگ ....

لە دەرگاى شارم دەدات

دیسانەوە هەسارەی رووناکی شارم کوژایەوە

کەس ...کەس ... نابینێت ...

پەنجەرەی ماڵەکان تەم دای پۆشیون

سلێمانى لە رەشمارێکی سر بوو دەچێت

کۆچی تۆ زەمەنێک  دەبێت لە زام

ئازارێکی بێ کۆتاییە ..!

لەم شەوە پر لە ئازارە کۆچی گەرمیانی رۆحی تۆ

سلێمانى کردە زستانێکی بەستەڵەک

منیش گوێم لە شەپۆلی

ئازارى رووبارێرک گرتووە

ئەی خودایە چۆن شار بەرگەی

دوو کۆسپی لەم جۆرە بگرێت ؟

شەقامیش مات و بێ دەنگە

تاک و تەنیا بۆ مەرگی تۆ شیوەن دەکەن

درەختەکان خۆیان دەڕنن

دڵ نایهێنێت ماڵ ئاوایت لێ بکەن

ئەی خودایە چەند حەزینە سلێمانیم

لە ئەستۆی کێیە ئەو بێزاریە ..؟!!

ساندرا قەرەداغی

17/11/2010

سویسرا