CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

هۆنراوە

حوکمی خۆماڵی !

بێکەس

ھەزاران ساڵە

داگیرکەر، خاوەن ماڵە،

گەورەی شاخ و دەشت و یاڵە!!

ھەزاران ساڵە ئێمەتینووی

دڵۆپێک ئاوی ئازادین ،

بیخۆینەوە دوور لە

چاوی تێسمراوی مەزھەب و دین

***

بۆیە ئێمە بووین بە سێبەر ،

بووین بەپاشکۆ،

بووین بەپەراوێزی نامەکانی پێشمەرگە..

***

لەوەتی پێشمەرگە ھەیە

ئێمە ڕەنگی خاکیمان پەسەندە،

لەوەتی تفەنگ ھەیە

ئێمە ملوانگەی گەردنی ئەوین،

لەوەتی فیشەگ ھەیە ئێمەبارودین..

***

عەشقی نێوانمان

بەڵێن و گفتی نێوانمان

دەرکەوت یەکلایەنەبوو ،

ئێمەشیرین و ئەوان شیرین کوژ

ئێمەڕەدو کەوتوو و ئەوان دژ

ئێمەکۆ و ئەوان بژ

ئێمەسەودای ئازادی بووین

ئەوان ئازادییان کرد بەپرد.

***

کەئەو دەردەکەوت

وامان دەزانی ھەتاوی ئازادی دەرکەوت

کەلەچاو ون دەبوو

ھێزی ئەژنۆ پەکی دەکەوت

دوای زنجیرەیەک شەری خۆ کوژی

ھێشتا ئێمەبەوانمان دەوت بژی

کاتێک دوا ترووسکەی ھیوایان کوشت

دوای ئەوەی میللەتیان دەرخواردی

سەگەڕھشەی ئەنفال دا

خۆمان ، بەبازووی خۆمان

بەھێز و توانای خۆمان

بەخوێن و خەباتی خۆمان

ڕاپەڕینمان کرد

داگیرکھرمان لەخاک دەرکرد

کەچی ئێوە.. ئاخ ئێوە!!

ھاتن و ڕەنجتان دزین

بۆ گێمێ دەیانجارەی براکوژی گەنجتان دزین

دەستی گەندەڵتان درێژ کردە

قووڵایی گیرفان

بەبێ ئارەقەی نێوچاوان

بەبێ ئارەقەی شەرم و رێزلێنان

دابەشتان کردەسەر مافیاو جەردەکان

بێ ئەوەی ئاوڕ لھەمیللەت بدەن

ئەی ھزری خاڵی خاڵی لەویژدان

***

ئێستا ،

دوای ئەوینێکی سووتاو

ھیچ نامەیەک نەما لەنێوانمان

ئەنھا نامەی ھەڕەشەو گوڕەشەنەبێت

ھیچ زمانێکی گفتوگۆ نەما لەنێوانمان

تەنھا زمانی بوغز و کینەنەبێت

تەنانەت تاڵەدەزوویەکیش نەما

تەنھا ئەو دەزووەنەبێت

کەپشیلھەو مشک شەری لەسەر دەکەن

***

رووباری داھاتتان ئاراستەی ماڵەباوانی خۆتان کرد

دارو بەردی وڵاتتان بەتاڵان برد

کەچی بێژەری کەناڵەکانتان

زۆر بێشەرمانە

دەڵی کوردستان ئاوەدانە

کابرا بۆ ئێمە

دەغڵ و دان و خەرمانە!!